دوشنبه، شهریور ۱۸، ۱۳۸۷
شنبه، مرداد ۰۵، ۱۳۸۷

جمعه، مرداد ۰۴، ۱۳۸۷
یه‌ک مه‌تری چوار گۆشه
پێشکه‌ش به یادی؛ عومه‌ر کۆنه‌پۆشی
ناسراو به جه‌لال بایه‌وه
له ناوه‌ڕاستی پۆله‌که‌دا، قوتابیه‌کی له‌ڕکه‌له‌ی لووت هه‌ڵۆیی که تازه خه‌تی دابوو و له به‌ر کورتبوونی باڵای له نێوان هه‌ردوو هاوڕێکه‌یدا وون بووبو؛ کورسییه شه‌ق و شڕه‌که‌ی به‌چێ هێشت. جیڕه جیڕی کورسییه‌که و ورته ورتی قوتابییه‌کان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی، ماموستا ئه‌دهه‌م که مامۆستای به‌شی ئه‌ده‌بیاتی قوتابخانه‌که بوو، وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی بڵێ:
ــ سسس ... ـ
مامۆستا که تازه هاتبووه ناو پۆله‌که‌وه، له سه‌ر مێزه‌که‌ی قه‌راخ په‌نجه‌ره‌که، ده‌فته‌ر نومره‌که‌ی هه‌ڵگرت وبه ده‌سته له‌رزۆکه‌کانی، ده‌ستی کرد به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌که. له گه‌ل خویندنه‌وه‌ی ناوی هه‌رکام له قوتابییه‌کان، چاوه‌کانی ماموستا له پشت چاویلکه‌که‌یه‌وه هه‌ر چوار سووچی پۆله‌که‌ی ده‌پشکنی.
پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ناوی غایب و ئاماده، جارێکی دیکه چاوێکیی به ناوه‌ڕاستی پۆله‌که‌دا گێراو دیسان ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌کان کرد:ـ
ـــ عومه‌ر کۆنه‌پۆشی!ـ
به خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م قوتابییه، جارێکی تر ئارامی پۆله‌که تێک چوو. مامۆستا پاش ده‌ربڕینی سه‌رله‌نوێی وشه‌ی سس؛ چاوی چه‌پی نوقاند و ده‌ستی راستی نایه پشتگوێ و تۆزێک ملی بۆ پێشه‌وه راکێشا تا بزانێ چ قه‌وماوه. سه‌رئه‌نجام له ناو ژاوه‌ژاوی پۆله‌که‌دا، توانی، گوێی له کۆمه‌ڵێ وشه‌ی پچڕپچڕ و نارێک بێت: ـ
ــ ... ئۆتاق ده‌فته‌ر .... ئاغای... ئه‌عساری ... حوسه‌ین ئه‌لیاسی ..ـ
به بیستنی ناوی ئه‌عساری، له میانه‌ی ئه‌و وشه پچرپچڕانه‌ی له قوڕگی قوتابییه‌کانه‌وه ده‌ڕژایه ناو پۆله‌که. خێرا سیمای ئه‌و پیاوه ریش تۆپزو سه‌ر رووتاوه‌ی هاته‌وه پێش چاو، که له یه‌که‌م رۆژی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌دا، به فه‌ڕاشه‌کانی قوتابخانه‌که‌ی وتبوو؛ دوو په‌یژه‌ی درێژی چێوین، له گه‌ل چه‌ند گه‌ز گوریسی بۆ بهێنێته به‌ر ده‌م حه‌وشه‌ی قوتانخانه‌که.ـ
پاش ئه‌وه‌ی په‌یژه‌کانی بۆ ئاماده‌کرا، هه‌ردوو په‌یژه‌که‌ی دایه ده‌م یه‌ک و تا کۆتایی په‌یژه‌ی دووم پێیدا سه‌رکه‌وت. کاتێک ده‌ستی به به‌تابلۆی مه‌دره‌سه‌که گه‌یشت؛ به ره‌نگێکی ره‌ش، له سه‌ر رووبه‌ری تابلۆی ده‌بیرستانه‌که، ناوه پێشووه‌که‌ی که پێش هاتنی ئه‌عساری بۆ ئه‌و شاره، له لایه‌ن مامۆستا و قوتانییه‌کانی ده‌بیرستانه‌که‌وه، له فه‌رووخییه‌وه بووبووه ده‌بیرستانی شه‌هید حه‌سین موسته‌فاسوڵتانی
هه‌ڵم نیشتبووه سه‌ر شووشه‌ی ده‌لاقه‌ی پۆله‌که و تۆف و زریان له لێواری زرێباره‌وه به‌ره‌و ناوشار ده‌کشا و هه‌رچی زیاتر پۆله‌که‌یان خه‌مگینتر ده‌کرد. له‌وکاته‌وه که ماموستا ئه‌دهه‌م له‌به‌ر نه‌خۆشی دڵ، پۆله‌که‌ی به‌جێ هێشتبوو.؛ دووحه‌وتوو تێده‌په‌ڕی. ژماره‌ی قوتابیه ئاماده‌کان له پۆله‌که‌دا، به راده‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر که‌می کردبوو و له پێش ناوی ژماره‌یه‌ک له قوتابیه‌کاندا، به بێپسانه‌وه پیتی (غ) ریز کرابوو.(2)ـ
کاتێک عومه‌ر گه‌شته‌وه ناو پۆله‌که، مامۆستا له‌سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که، خه‌ریکی وانه وتنه‌وه بوو. شه‌پۆلی چاوه‌ڕوانی قوتابیه‌کان، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڕێکه‌یا‌ن، سه‌رله‌نوێ ئارامی پۆله‌که‌ی تێکدا. قوتابیه‌که، به بێگوێدان به پرسیاری هاوڕێکانی؛ له‌کاتێکدا له چاوه‌کانیه‌وه، دوو بوورکانی زیندوو گه‌زاره‌یان ده‌کێشا. ده‌فته‌ر و کتێبه‌کانی له چه‌کمه‌جه‌ی مێزه‌که ده‌رهێنا و له سه‌ر رووبه‌ری مێزه‌که‌دا، رێکی کردن و ئینجا دانیه بن ده‌ست و هێور و له سه‌رخۆ، به‌ڵام قایم و له‌خۆبایی، به‌ره‌و ده که‌ی پۆله‌که هه‌نگاوی نا. مامۆستا رووی له‌ته‌خته ره‌شه‌که که‌نده‌وه و له پشته‌وه سه‌یری قوتابیه‌که‌ی کرد و به توانجه‌وه وتی:
ــ هه‌ی له‌وه. بۆ کوێ مل ئه‌نێی؟!
قوتابیه‌که له سه‌رپاژنه‌ی پا، به‌جۆرێک که بتوانێت چاو ببڕێته چاوی مامۆستاکه‌ی، وه‌رچه‌رخا و پشتی له ده‌رکه‌که کرد و له‌سه‌ر خۆ و بێ ئه‌وه‌ی داوای روخسه‌ت له مامۆستا بخوازێت وتی:
ــ بۆ ده‌رێ.
مامۆستا له کاتێکدا، له‌ته گه‌چه‌که‌ی ناو ده‌ستی نزیک چه‌ناگه‌ی کرده‌وه، فوویه‌کی له گه‌چه‌که‌و تۆزه ره‌نگئامه‌که‌ی سه‌رده‌ستی کرد و ئینجا قوڕگی بۆ پاک کرده‌وه و وتی:
ــ مه‌گه‌ر ناته‌وێت وانه‌کانت فێر بی، دووحه‌وتووه وانه نه‌وتراوه‌ته‌وه؟!ـ
قوتابییه‌که به ده‌نگێک که ده‌تگوت له قوڕگێکی برینداره‌وه دێته‌ده‌رێ، گرژه و رقئاوی وتی:
ـــ نه ئا‌غا .. نه....ـ
ماموستا ئه‌دهه‌م، که به چاکی له خۆشه‌ویستی نێوان خۆی وقوتابییه‌کانی ئاگادار بوو، له‌و ره‌فتاره نزمه‌ی قوتابییه‌که‌ی که له نێوان دووحه‌وتوو نه‌خۆشی و دوورکه‌وتنه‌وه له قوتابیه‌کانی، به‌سه‌ر ئه‌ودا هاتبوو؛ سه‌ری سووڕما و به تووڕه‌ییه‌وه وتی:ـ
ـــ وه‌ره سه‌ر جێگاکه‌ت دانیشه با ناچار نه‌بم به زۆر داتنێم.ـ
مامۆستا ئه‌دهه‌م چه‌ند هه‌نگاو رۆشته پێشه‌وه و روویکرده قوتابیه‌کان و درێژه‌ی به قسه‌کانیدا و وتی:
ـــ ده‌تانه‌وێ وه‌ک ئه‌وانی ترتان له‌گه‌ل بکه‌م؟
قوتابییه‌که ده‌یویست به‌بێ گویدان به قسه‌کانی ماموستا، جارێکی‌تر رێگا بگرێته‌به‌ر و به‌ره‌وده‌رکه‌که هه‌نگاو بنێ. به‌ڵام مامۆستا، هه‌نگاوه‌کانی کرژکرده‌وه و که‌وته پێشیه‌وه و رێگاکه‌ی پێبڕی. به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ستی ڕاکێشا و ویستی قوتابییه‌که بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. به‌ڵام خێرا هه‌ستی کرد هێز و توانای جوڵاندنی قوتابییه‌که، که وه‌ک مێخ له سه‌ر رووبه‌ری پۆله‌که داکوترابوو، له‌خۆیدا شک نابا. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت گه‌ڕایه‌وه لای خۆیی و هه‌ستی به‌کزبوونی له‌شی کرد و باوه‌ڕیی به‌وه‌هێنا، ده‌ماره‌کانی به‌ته‌واوی سست و بێ هێزن و نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌مدواییه به ته‌واوی کاری تێکردووه. خێرا له کرده‌که‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و به‌ئارامی وتی:
ــ رۆڵه، مه‌گه‌ر ناته‌وێت وانه‌کانت بخوێنی؟
قوتابییه‌که خێرا وڵامی دایه‌وه:ـ
ـــ نه ئا‌غا ... نه ... نایانه‌وێت ... نا ...ـ
ماموستا ئه‌دهه‌م سه‌یرێکی قوتابیه‌که‌ی کرد و له کاتێک دا ده‌یویست به سه‌ر خۆیدا زاڵ بێته‌وه، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تاڵه‌وه وتی:ـ
ـــ وه‌ره سه‌رجێگاکه‌ت دانیشه با بزانم ئه‌م ورده وڕێنانه‌ی چییه ده‌یکه‌ی؟
سیمای گڕگرتووی قوتابیه‌که کڵپه‌ی تێبه‌ربوو. به‌جۆرێک که مامۆستا و قوتابیه‌کان، هه‌ستیان به گه‌رمی له‌شی کرد. هه‌ستی به‌وه‌کرد، له ناخه‌وه خه‌ریکه ده‌سووتێ. چاوی بڕیبووه به‌فری سه‌ر لووتکه‌ی شاخه‌کانی به‌رانبه‌ر و له دووره‌وه ده‌یدی، چۆن به‌فری تازه له سه‌ربه‌فری کۆن جێگیرده‌بێ و وه‌ک خوریی سپی له به‌رده‌ستی هه‌لاجدا، شی بووه‌ته‌وه و بریکه‌ی دێت. هه‌ستی به‌ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌ڵمی سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان کرد. ده‌یویست بۆ پێشه‌وه بڕوات و سه‌ربه‌شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه بنێت. به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی له سه‌ر رووبه‌ر پۆله‌که‌دا، قایم داکوترابوون. بلێسه‌ی ئاوری جه‌سته‌ی ته‌نیا کاتێک ده‌توانرا ببینرێ که له هه‌ردووچاویه‌وه گه‌زاره‌ی ده‌کێشا و تاده‌هات کڵپه‌ی ده‌گرت. ماموستا هه‌ستی به قورسی پارچه گه‌چه‌که‌ی ناو ده‌ستی ده‌کرد و به نیاز بوو فڕێی‌دا و له کۆڵ خۆی کاته‌وه. ده‌ستی بۆ پێش و دواوه‌وه برد. پاشگه‌ز بووه‌وه. سه‌رئه‌نجام به‌ره‌و سوچێکی ته‌خته ڕه‌شه‌که، فڕیدا. ده‌نگێکی ره‌ق، وه‌ک ده‌نگی شکانی دارێکی وشک؛ له ناو پۆله‌که‌دا به‌رز بووه‌وه. تۆزێک دواتر ده‌نگی پێکدادانی هه‌ردوو ده‌ستی ماموستا ئه‌دهه‌م، جارێکی دیکه بێده‌نگی پۆله‌که‌ی تێکدا.ـ
***
له ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌که، په‌ڵه‌هه‌وری سه‌ر رووبه‌ری ئاسمان، پرژوبڵاوده‌بوونه‌وه و پاشان یه‌کیان ده‌گرته‌وه. بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، په‌ڵه‌هه‌وره‌کان چنگیان له‌یه‌ک هه‌ڵده‌پێکا و ئێنجا بڕگه بڕگه پێکه‌وه ده‌نووسان و وه‌ک خێوه‌تێکی ره‌ش رووی ئاسمانیان داده‌پۆشی. ناو پۆله‌که تا ده‌هات تاریک و تاریک‌تر ده‌بوو، سیمای قوتابییه‌که له به‌رده‌م مامۆستادا، وه‌ک ئاسنی تواوه‌وه، پزیسکی ده‌وه‌شاند و ده‌ڕژایه ناو رووبه‌ری پۆله‌که. رواڵه‌تی قوتابیه‌کان له‌گه‌ل جووڵه‌ی له‌شیان، تێک ده‌ئاڵا و پاشان جوێ ده‌بووه‌وه. له ئاکامی ئه‌م تێک ئاڵان و جوێبوونه‌وانه‌دا، شه‌پۆلێک هارموونی ده‌نگ، خۆی ده‌سوییه لێواری بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا. ئه‌م هارموونیایه ده‌بوو به سه‌مفوونیا و ئاوازێک و له ناخه‌وه، مامۆستایان ده‌هه‌ژاند. هه‌ستی ده‌کرد، گوڕوتینه‌که‌ی جارانی تێدایه‌و له سینگی بیسه‌رانه‌وه(3)، به‌ره‌و فه‌یله‌قووس (4) هه‌ڵده‌کشێ. له گه‌ل جووڵه و له‌رینه‌وه‌ی له‌شی قوتابییه‌کانی، که‌وته جووڵه و ده‌نگه په‌مه‌ییه‌که‌ی هێمن و له سه‌ر خۆ تێکه‌ڵ به ئاوازی سه‌مفوونیاکه بوو:ـ
باساتێ ناوی له یادا نه‌بێ
مه‌رگی جوانان گریه‌ی هه‌ژاران (5) ـ
ناڵه و شریخه‌ی هه‌وره برووسکه‌یه‌ک، تاڵه باریک و نادیاره‌کانی بیره‌وه‌رییه‌که‌ی مامۆستایان بچڕاند. له‌گه‌ل شریخه‌ی هه‌وره بووسکه‌که‌دا، لیزمه‌یه‌کی توند پرژایه سه‌ر رووبه‌ر شار و بۆنی خاکی پاش باران، خۆی به‌هه‌ناوی پۆله‌که‌دا کرد. مامۆستا ئه‌دهه‌م به هه‌نگاوه له‌رزۆکه‌کانی به‌ره‌و قوتابییه‌که رؤشت و له گه‌ل گواستنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێکدا، زیاتر هه‌ستی به قورس بوونی له‌شی ده‌کرد. کاتێ گه‌شته به‌رده‌م قوتابییه‌که، له پشت شووشه‌ی چاویله‌که‌که‌یه‌وه که وه‌ک بنی پیاڵه قووڵ و ئه‌ستوور بوو، چاوی بڕییه هه‌ردوو چاوی قوتابییه‌که و ترس دایگرت. لافاوێک له گڕوتین، له قوڵایی چاوه‌کانیه‌وه به لێشاو ده‌ڕژایه سه‌ر پێسته ڕه‌نگ ئه‌سمه‌ره‌که‌ی سه‌ر ئێسقانه‌کانی هه‌ردوو گۆنای و به لۆزوو ده‌رژایه سه‌ر رووبه‌ری پۆله‌که و ده‌بوو به‌هه‌زار پارچه پۆلووی گه‌ش و رووبه‌ری پۆله‌که‌یان زیاتر له جاران، رووناک ده‌کرده‌وه. مامۆستا، له نزیکه‌وه هه‌ستی به گه‌رمی پۆلووه‌کان کرد. خۆی بۆ نه‌گیرا و خێرا به‌ره‌و پاشه‌وه کشایه‌وه .ـ
ده‌نگه په‌مه‌ییه‌که‌ی به‌ره‌و گڕبوون گۆڕدرا و به جۆره تووڕه بوونێک که تا ئه‌و کاته، که‌س پێوه‌ی نه‌دیتبوو؛ گوتی:ـ
ــ ئه‌م هه‌تیوه خه‌ریکه ..ـ
رسته‌که‌ی ته‌وانه‌کرد و وایده‌زانێ که‌سێک وشه‌کانی ئه‌و دووپات ده‌کاته‌وه. بۆێی له وڵامدا وتی:ـ
ــ خه‌ریکه ده‌مرێ . ـ
ئینجا رووی له قوتابییه‌کان کرد و وتی:ـ
ـــ ئه‌ڵێی چاڵه ڕه‌ژه‌کانی سه‌رشیوه.(6) ته‌ماشای که‌ن. ئێوه جاڵه ڕژییتان نه‌دیوه؟!. ـ
هه‌رخۆی وڵامی دایه‌وه و وتی:ـ
نه، نه‌تان دیوه. گه‌ش وه‌ک پشکۆی ژێر خۆڵه‌مێش.ـ
له‌ده‌لاقه‌ی پۆله‌که‌وه چاوی بڕییه لێزمه‌ی بارانه‌که، که وه‌ک قامچی خۆی به سیمای شاره‌که‌دا ده‌کێشا و وتی:ـ
ـــ چ بایه‌ک ئه‌م پشکۆیه گه‌شاندووه‌ته‌وه؟
قوتابییه‌کان وه‌ک قوڕی سه‌ره‌تای درووست‌کردنی هه‌یکه‌لی به‌رده‌ست په‌یکه‌رتاشێک، له به‌ر رؤشنایی و تینی پۆلووی بۆرکانی چاوه‌کانی قوتابییه‌که‌دا؛ ره‌نگیان وه‌ک خوێنی مه‌یوو، له سوورێکی مه‌یله‌و تۆخه‌وه، به‌ره‌و ره‌نگی، خشتی بر‌ژاو ده‌گۆڕدرا و تێکه‌ڵ به ڕه‌نگی دیواری پۆله‌که ده‌بوو.ـ
له ریزی دوواوه‌ی پۆله‌که‌دا، یه‌کێک له په‌یکه‌ره‌کانی به‌رده‌ست په‌یکه‌رتاشه‌که، ده‌ستی به نیشانه‌ی روخسه‌ت به‌رز کرده‌وه و گوتی:ـ
ـــ مامۆستا! کژه‌با ... گژه‌بای دڕ... (7)ـ
مامۆستا وه‌ک بییه‌وێت به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێته‌وه، روویکرده قوتابییه‌که و له‌سه‌رخۆ وتی: ـ
ـــ تێمگه‌ێنه بزانم، کێ ناهێڵێ بخوێنی؟
په‌یکه‌ره‌کانی ناو پۆله‌که، یه‌ک له‌دوای یه‌ک، وشه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ی پێشوویان دووپاتکرده‌وه ووتیان :ـ
گژه با، گژه‌بای دڕ... گژه با، گژه‌بای دڕ ... ـ
قوتابیه‌کان ده‌نگه‌کانیان کرده یه‌ک و پێکه‌وه هاواریان کرد:ـ
گژه با، گژه‌با، گژه‌با، گژه‌بای دڕ ...ـ
مامۆستا ترسا وتی:ـ
سسسسس...ـ
ده‌نگێک تێکڵ به ده‌نگه‌که‌ی مامۆستا بوو:ـ
بێرۆ دانیشین له بن هه‌ناران
کۆڕی ببه‌ستین وه‌ک مه‌یگوساران. (8)ـ
مامۆستا شله‌ژا و روویکرده قوتابییه‌کان و وتی:ـ
ـــ بێده‌نگ بن. من پرسیارم له ئێوه نه‌کرد.ـ
قوتابییه‌که له‌کاتێکدا روومه‌ته خۆڵه‌مێشییه‌که‌ی له به‌ر رؤشنایی پزیسکه‌ی پۆلووه‌کاندا، له چه‌شنی مس؛ سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو. وه‌ک ئێسقان له قوڕگیدا گیری کردبێت وتی:ـ
ـــ ئه‌عساری، ئا‌غا ... عه‌لی ئه‌عساری ...ـ
جارێکی تر ریشه‌تۆپز و سه‌ره‌رووتاو و ده‌سته کورت و قه‌ڵه‌و وتووکنه‌کانی ئه‌وپیاوه ناوچاو مۆنه‌ی هاته‌وه به‌رچاو، که جگه له دوو قامکه گه‌وره‌که‌ی، هه‌موو ئه‌مووسته‌کانی تری پڕبوون له ئه‌مووستیله‌ی نوقره و سه‌رته‌وێلی به داخێکی ڕه‌ش دیاریکرابوو.
به ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و تارماییه، په‌ژاره‌یه‌کی خه‌ست، نیشته سه‌ر دڵه نه‌خۆشه‌که‌ی مامۆستا و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی بێت چاویلکه‌که‌ی گه‌نده‌وه و سه‌رله‌نوێ پاش تۆزێک قایم له سه‌ر چاوی توند کرد. له به‌ر خۆیه‌وه وتی:ـ
ـــ گژه‌با ... گژه‌بای دڕ ....ـ
هه‌وای ناو پۆله‌که به ته‌واوی ده‌می کێشابوو و ئه‌توت؛ گڕی تێبه‌ربووه. هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵی هه‌ڵکێشا. له گه‌ل هه‌ناسه‌که‌یدا سیپه‌لکه‌کانی پڕکرد له هه‌وای ناو پۆله‌که و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چ ده‌کات، وه‌ک بییه‌وێت رێگا چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه، چه‌ند هه‌نگاو رۆشته پێشه‌وه و به‌ئارامی وتی:ـ
ـــ پێم بڵێ بزانم ئه‌عساری چی پێوتی؟
قوتابییه‌که له کاتێک دا له نێوان دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی هه‌وری سه‌ر رووبه‌ری شاره‌که، که خه‌ریک بوو ورده ورده هێور ده‌بوونه‌وه، جاروبار چاوی ده‌که‌وته به‌فری سه‌ر لووتکه‌ی کێوه‌کان، که به ته‌واوی تێکه‌ڵ به ته‌مومژی سه‌رلووتکه‌کان بووبوون. به بێوازییه‌وه وتی؟
ـــ هیچی پێنه‌وتم ...ـ
مامۆستا وتی:ـ
ــ ئه‌ی چی؟!ـ
قوتابیه‌که وتی:ـ
ماموستا وه‌ک شتێکی تازه‌ی که‌شف کردبێت، جارێکی دیکه ده‌سته‌کانی به‌یکدادا و وتی:ـ
ـــ ئێ ... باشه. تۆ چیت وڵام دایه‌وه؟
قوتابییه‌که دیسان به بێوازییه‌که‌وه وتی:ـ
ـــ وتم له به‌شی زانسته مرۆوییه‌کاندا ده‌خوێنم.ـ
ماموستا سه‌رێکی راوه‌شاند و روویکرده قوتابییه‌کان و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی:ـ
ـــ باشه ئه‌مه ئیتر ئه‌وه‌ی پێناوێت ؟
قوتبییه‌که گرژبوو و تی :ـ
ـــ هه‌ر ئه‌وه نا.ـ
مامۆستا وتی: ـ
ـــ ئه‌ی چی ، بۆ پێم ناڵێی خۆ شێتت کردم؟!ـ
قوتابییه‌که وتی:ـ
ـــ رووبه‌ری گشتی ئێرانیشی لێپرسیم.ـ
مامۆستا نێو چاوانی تێکناو و به تووڕه‌ییه‌وه وتی:ـ
ـــ تۆ قوتابی پۆلی سییه‌می زانسته مرۆییه‌کانی . ئێران وڵاتته بووه و ده‌بێ بیزانی.ـ
بۆ پاشه‌وه گه‌ڕایه‌وه و ده‌ستی راوه‌شاند و وتی:ـ
ـــ هه‌ی له‌و قوتابییه. که‌واته نه‌تزانیوه؟
قوتابییه‌که گوڕاندی:ـ
ــــ نه ئا‌غا، چاکم زانی زۆر چاک. رووبه‌ری ئێران، یه‌ک میلیون و شه‌ش سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج مه‌تری چوارگۆشه‌یه.ـ
گرێی ناوچاوی ماموستا کرایه‌وه. هاته پێشه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ به په‌نجه‌ی شاده، چاویلکه‌که‌ی له سه‌ر لووتی رێککرد و به‌گه‌شبینییه‌وه وتی:ـ
ـــ زۆر چاکه ...که وا... ت ...ه...ـ
قوتابییه‌که درێژه‌ی قسه‌که‌ی پێبڕی و له کاتێکدا ده‌یویست ده‌نگی زیاتر هه‌ڵبڕێ، سه‌یری سیمای پڕبه‌زه‌یی مامۆستاکه‌ی کرد و له سووچێکی په‌نجه‌ره‌که‌وه چاوی بڕییه لووتکه به‌رز و به‌فرگرتووه‌کانی شاخه‌کانی هه‌ورامان و له به‌ر رۆشنایی ئه‌و پۆلووانه‌ی له بوورکانی چاوه‌کانییه‌وه ده‌ڕژایه ناو پۆله‌که و به‌رده‌م په‌یکه‌ره مته‌کانی ناو پۆله‌که، دوایین وته‌ی مودیره نوێکه‌ی ده‌بیرستانه‌که‌ی دووپاتکرده‌وه که پێی وتبوو:ـ
ـــ له‌و یه‌ک میلیون و شه‌شسه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌د و پێننج مه‌تری چوارگۆشه‌دا، ناهێڵم ته‌نانه‌ت، یه‌ک مه‌تری چوارگۆشه‌شت، پێببڕێ!ـ
کاک حه‌سین مسته‌فا سوڵتانی که مامۆستای پێشووی به‌شی بیرکاریی ئه‌و ده‌بیرستانه بوو، رۆژی سێی خه‌رمانانی ساڵی 1358/ی هه‌تاوی، له سه‌ر حوکمی خه‌ڵخاڵی جه‌لاد، له گه‌ل کاک ئه‌مینی برایی و حه‌وت هاوڕێیدا گوله‌باران کران.
2. غ . سه‌ره‌تای پیتی غایب.
3. بیسه‌ران، به‌شێک له کێوی فه‌یله‌قووس.
4. فه‌یله‌قووس کێوێکه هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری شاری مه‌ریواندا.
5. دوو به‌یت له شیعری شیرین به‌هاره‌ی مامۆستا ئیبراییم ئه‌حمه‌د.
6. سه‌رشیو ناوچه‌ێه‌که، له نێوان مه‌ریوان و سه‌قزدا.
7. سه‌ردێڕی شیعرێکی کاک فاتێح شێخ (شێخ الاسلامی) .
8. به‌شێکی تر له شێعری شیرین به‌هاره.
دوشنبه، تیر ۱۷، ۱۳۸۷
به‌ندییه‌کی به‌ندی 209
نامه‌یه‌ک له به‌ندیخانه‌ی (ئه‌وین) ه‌وه
درێژه‌ی بابه‌ت
کاتێک له گۆشه نیگایه‌که‌وه، تابلۆی به‌ندیخانه‌که‌ی (ئه‌وین)م خوینده‌وه، سه‌رله‌نوێ، ئه‌وه‌ی له رابردووه‌یه‌کی دووره‌وه هه‌تاکوو ئه‌مڕۆکه ده‌مزانی یان خویندبوومه‌وه، به ناو مێشکمدا تێپه‌ڕ بووه‌وه، به بێئه‌وه‌ی ئاگام له خۆبێ "خوێنی ئه‌رخه‌وانه‌کان"(2) جارێکی دیکه، سه‌رله‌نوێ له ناو مێشکمدا، به‌رجه‌سته بووه‌وه. زۆرم حه‌ز ده‌کرد و خۆزگه ئه‌و سرووده‌م له‌به‌ر بایه.م
له‌گه‌ل رۆشتنه ناو داڵانه‌کانی به‌ندی 209 و ژووره‌تاکه‌که‌سییه‌کانیدا، بۆنێکی نامۆ و نائاشنام هه‌ست پێ‌کرد، له‌به‌ر خۆمه‌وه وتم؛ ره‌نگه ئه‌مه بۆنی، به‌ندیخانه و بۆنی سته‌م و بۆنی خه‌فه‌قان بێت.ـ
تا ده‌رچوون له به‌ندی 209 ، چاوبه‌ست وه‌ک به‌شێکی جیانه‌بووه‌وه له به‌ندییه‌که‌ی لێدێت. ئه‌مه، ئه‌وکه‌سانه‌ی بیر ده‌خستمه‌وه که سوڵتانه‌کان له چاڵه‌ڕه‌شه‌کاندا، چاوه‌کانیان ده‌رده‌هێنان تا هه‌ستی دیتن، ئه‌و هه‌سته‌ی که ئیمکانی زۆرترین پێوه‌ندی له گه‌ل جیهانی ده‌ره‌وه، بۆ مرۆڤ هه‌موار ده‌کات؛ لێ زه‌وت بکرێت و ئێستا چاوه‌کانت ده‌به‌ستن، به بێئه‌وه‌ی بزانن که هه‌ندێ جار، ته‌نانه‌ت دیواره‌کانیش ناتوانن به‌ر به رامان و دیتن بگرن.ـ
209، یانێ ژووری تاکه‌که‌سی، ئه‌و ژووره‌ی که نامۆترین و ونبووترین وشه‌ی ناو کتێبه یاساکانی ئێمه‌یه. ماناکه‌ی به‌واتای؛ بێ حورمه‌تی، سووکایه‌تی، لێپرسینه‌وه‌ی چه‌ندین و چه‌ند کاتژمێریی و بێ هه‌واڵ بوونی مه‌نگ و ته‌ریکخستنه‌وی مرۆڤ و له بۆشاییدا راگرتنی و تێکشکاندنی به هه‌ر نرخ و شێوه‌یه‌ک بووبێ. ژووری تاکه‌که‌سی؛ یانێ ئه‌شکه‌نجه‌ی سپی، شه‌وگه‌لی بێکۆتای و پڕله دڵه‌خورپه.ـ
پاش ئه‌شکه‌نجه‌ی سپی، شه‌و و رۆژ جیاوازییه‌کیان له گه‌ل یه‌کدی نابێت. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ که هیچ چه‌شنه هه‌واڵ و ئاگاداریکی تازه‌ت نابێ بگاتێ. هه‌واڵ و ئاگادارییه‌کانی تۆ ته‌نیا ئه‌و شتانه‌ن که رۆژێک چه‌ند جار، له قاتی یه‌که‌مدا و له هۆده سه‌وزه‌کانی لێپرسینه‌وه‌دا؛ به گۆێتیدا ده‌چرپێنن. هه‌تا به‌م شێوه‌یه توانای خۆراگریت کز که‌ن. تۆ له ژووره تاکه‌که‌سییه‌که‌تدا وله مێشکت‌دا، تاووتۆی به‌ڵێنه‌کانی کاتی لێپرسینه‌وه ده‌که‌ی و سبه‌ی و سبه‌کانی دیکه‌ش، له ناو هۆده سه‌وزه‌کانی وه‌ک هۆده‌ی جه‌ڕاحیدا، دووپات ده‌کرێته‌وه و ئه‌وه‌نده ئه‌م کاره سه‌رله‌نوێ ده‌بێته‌وه، تا وته‌کانی لێپرسه‌که‌ت [بازجو] ده‌بێته مه‌له‌که‌ی مێشکت و باوه‌ڕ به‌وه ده‌که‌ی، که چه‌نده مرۆڤێکی خراپ بوویت.ـ
هه‌موو رۆژێک کاتێک له هۆده‌ی لێپرسینه‌وه‌وه، ده‌گه‌ڕێیته‌وه ژووره تاکه‌که‌سییه‌که‌ت، ئه‌وه‌ی له ژووره‌که‌تدایه. ژێره‌وروو کراوه. یان باشتره بڵێم؛ دیوه‌که‌یان کێڵاوی. مه‌ڵهه‌می دا‌ن شتن، سابوون، شامپۆ و په‌تووه ره‌شه بۆنگرتووه‌که‌ت و ڕاخه‌ره ره‌نگ په‌ڕیوه‌که و ته‌نانه‌ت په‌رداخه سه‌فه‌رییه‌که‌شت، بۆ پشکنینی شتێک جێبه‌جێ کراوه. ره‌نگه به‌دوای شوێنهه‌ڵگرتنی بزه، ئۆمێد، شادی، ئاوات و بیره‌وه‌رییه‌کدا ده‌گه‌ڕێن، که نه‌کا شاردبێته‌وه. هه‌رکات تۆ به هیوای دیتنی سه‌رله‌نوێی مانگه‌شه‌و، چاو ده‌بڕییه دیواری ژووره تاکه‌که‌سییه‌که‌ت، شتێک وه‌کوو تارمایی، له ده‌لاقه بچکۆله‌که‌ی ژووره‌که‌ته‌وه، سه‌ر ده‌کێشێ و ده‌تخاته ژێر سه‌رنجی خۆیه‌وه، که نه‌کا "خه‌وی شیرینت" لێکه‌وتبێ و یان له خه‌ونێکدا، دایکێک هاتبێته سه‌ر سه‌رینی رۆڵه‌که‌ی و له‌و شه‌وه‌زه‌نگه‌دا به مه‌رهه‌می لای لایه، زامه‌کانی تیمار کردبێ.ـ
کاتێک چاو ده‌بڕییه دیواره‌کان و بیره‌وه‌ریی ئه‌و میوانانه‌ی پێش تۆ بوونه‌ته مێوانی ژووره‌که‌ت، له عه‌ره‌ب و تورک و کورد و به‌لووچ و مامۆستا و کرێکار و خوێندکاره‌وه بگره تا تێکۆشه‌ری ماڤی مرۆڤ و رۆژنامه‌وان، هه‌موویان ده‌بنه میوانی ئه‌م شوێنه. ده‌ڵێی له ناو 209/دا عه‌داڵه‌ت بۆ هه‌مووان چوون یه‌ک دابه‌ش کراوه. چونکوو له‌گره؛ جیاواز له نه‌ته‌وه و جیا له‌ره‌گه‌زی نێر و مێ و جیاواز له ئایین و له‌وه‌ی له‌کام چین و توێژ بن، هه‌مو وه‌ک یه‌ک دێنه به‌ندیخانه.ـ
مه‌ودای نێوان ژووری تاکه‌که‌سیی تا ژووری گشتی، ته‌نیا بیست، سی مه‌ترێک ده‌بێت، که هه‌ندێ که‌س ئه‌م رێگایه به چه‌ند ساڵ و ژماره‌یه‌کی دیکه به چه‌ند مانگ ده‌بڕن. زووری گشتی، یانێ؛ دیتن و دووان له‌گه‌ل مرۆڤه هاوچه‌شنه‌کانی خۆتدا، یانێ؛ بیستنی ده‌نگی ئه‌و مرۆڤانه‌ی که ده‌بێ ده‌نگیان ببیسترێ. ژووری گشتی یانێ خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێک چای داخ. یانێ تا بته‌وێ؛ بچیه حه‌مام. ژووری گشتی، یانی ده‌ره‌تانی چاککردنی سه‌ر و ریش و بۆ هه‌ندێکیش یانێ؛ له پشت دیواره شووشه‌کانه‌وه دیتنی چاوه دڵله‌دواکانی ئازیزه‌کانیان و بۆ من یانێ پاش چه‌ند مانگ ده‌ره‌تانی رۆشتنه هه‌واخۆری.ـ
پاش تێپه‌ڕ بوونی چه‌ندین مانگ، بۆ یه‌که‌م جار رۆشتمه هه‌واخۆری. حه‌وتوویه‌ک سێ جار و هه‌ر جاره‌ش 20 ده‌قه. شوێنی هه‌واخۆری، هۆده‌یه‌کی بچکۆله بوو، که دیواره‌کانی به‌رز و بنمیچه‌که‌شی به ئاسن ته‌نراوو کون‌کون بوو. بۆ من که هه‌موو رۆژێک به عیشقه‌وه، هه‌تاوو ئاسمانم، له داوێنی زاگرۆسه‌وه چاولێکردبوو، له‌گره ده‌تگووت؛ ئاسمانیان له پشت مێڵه‌کانه‌وه به‌ند کردبوو. هه‌تاو به دزه، سه‌ری کێشابووه ناو سووچێکی هه‌واخۆرییه‌که‌وه و ده‌تگووت ئه‌ویش ده‌زانێ که نابێت؛ له دیواره‌کانی پاراستنی نه‌ته‌وه‌یی (امنیت ملی) نزیک بێته‌وه. کامێرایه‌کیش خێرا و به په‌له‌په‌ل، له سه‌رسه‌رمان هه‌ڵده‌سووڕا، هه‌تا ئاگای له هه‌موو قوژبنێکی ئه‌و ناوه بێت؛ که نه‌کا له گه‌ل خاتوو هه‌تاو، چاوه‌بڕکێ بکه‌ین و وه‌ک " پێوه‌ندی له گه‌ل بێگانه"دا حه‌سێبی له‌سه‌ر بکرێت و یان به سروه‌ی با بڵێن؛ " ئێمه هه‌موومان حاڵمان باشه" و ئه‌م هه‌واڵه ببێته هۆی" هه‌ڵخڕانی بیرووڕای گشتی". ئه‌وه‌نده به‌بێ ئاوزییشه‌وه، په‌ڵه‌ی ره‌نگیان به سه‌ر دیواره‌کانی هه‌واخۆریدا بژاندبوو، دیواره‌کان قیزه‌ون بووبوون. "هه‌رچه‌ند، جوانترین دیواره‌کان، ئه‌گه‌ر دیواری به‌ندیخانه‌ێه‌ک بن؛ دیسان شایسته‌ی تێکدان و رووخاندنن". [3] ـ
دیواره‌کانی 209 ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی خۆیان، که بریتی بوو؛ له هه‌ڵاواردنی به‌ندییه‌کان له یه‌کتر، به باشێ وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتبوو. دیواره‌کانی ئه‌گره، ببونه نامه‌به‌ر و قاسیدی خۆشه‌ویستی. بۆێی ده‌بوو، سزا بدرێن و هه‌موو حه‌وتوویه‌ک، به ره‌نگی ره‌ش سواق ده‌دران. تا سه‌رئه‌نجام رۆژێک له‌شیان، به به‌ردی ره‌ش دا‌پۆشرا. دیواره‌کانی هه‌واخۆری، بۆ به‌ندییه‌کان ته‌خته ره‌ش و رۆژنامه‌ی دیواری و ته‌نانه‌ت درزی دیواره‌کان ره‌وڵی سنووقی پۆستیان به ئه‌ستۆوه گرتبوو. به‌مشێوه‌یه؛ په‌یامی به‌ندییه‌کانیان ده‌گه‌یانده یه‌کتری. رووبه‌ری دیواره‌کان پڕ بوو؛ له ناوی خویندکار. ئه‌وانه‌ی له پووشپه‌ڕی 78 /ه‌وه، نا، نا..!! واۆتر ... له 16 سه‌رماوه‌زه‌وه هاتبوون، ئه‌وانه‌ی که ساڵه‌های ساڵه، به‌ردی نه‌گۆڕی ژووره تاکه‌که‌سییه‌کانن و به‌وپه‌ڕی جه‌ربه‌زه‌وه ده‌یاننووسی" خوێندکار ده‌مرێ، به‌ڵام سه‌رشۆڕی هه‌ڵناگرێ " و له بنه‌وه ناوی زانکۆکانی خۆیان ده‌نووسی. گه‌نجێکی دیکه له‌سه‌ره خۆ، ناوی (ان جی ئۆ)که‌ی، به‌وپه‌ڕی جوانکارییه‌وه له سه‌ر دیواره‌که ته‌ڕاحی ده‌کرد؛ هه‌رچه‌ند به ره‌نگ ده‌یانسڕییه‌وه. به‌ڵام دیسان و دیسان ئه‌و کاره‌ی دووپات ده‌کرده‌وه. و هه‌ندێ که‌سیش به‌دوای هه‌واڵه‌وه بوون. منیش، رۆژێک له‌سه‌ر دیواری هه‌واخۆری نووسیم؛ سڵاو. له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم که‌س وه‌ڵامی سڵاوه‌که‌ت ناداته‌وه" به‌ڵام خێرا نووسیان'" سڵاو، ئێوه؟!" و دۆستایه‌تییه‌کا‌نمان ده‌ستی پێ‌کرد. له خوێندکاره‌وه بگره تا ئه‌لقاعیده‌ی به‌ندکراو، که دواتر له ره‌جایی شاردا، بووه مامۆستای وانه‌ی ئینگلیزییم.. کۆڵێک هاوڕێی" دیواره‌گی" م چنگ که‌وتبوو. رۆژێک که ژووره تاکه‌که‌سییه‌کان پڕبوون و شوێن بۆ که‌سانی نوێ نه‌مابوو؛ به ناچار خه‌ڵکێکی زۆریان له ژوورێکی تاکه‌که‌سی دا جمه‌دا و ده‌تگووت ساڵه‌های ساڵه که یه‌کتر ده‌ناسین. خوێندکاره‌کانی پۆلی تکنیک، ته‌حکیم وه‌حده‌تییه‌کان، مه‌سیحی، تورک، به‌لووچ، کورد و ....، ده‌تگووت له مێژه یه‌کتر ده‌ناسین. که‌سێک ده‌بووه ده‌لاک، ئه‌وی دیکه چێشتلێنه‌ر. تا ده‌مه‌وبه‌یان داده‌نیشتێن و باسمان له ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کرد. هه‌رچه‌ند ئازاره‌کانمان هاوبه‌ش بوون، دیسان هه‌تا رۆژ ده‌بووه‌وه باسمان ده‌کرد و ته‌نیا ده‌مه‌وبه‌یان، به ده‌نگی گریانه‌که‌ی سه‌یید ئه‌یوب، که به‌لووچێکی به‌ندکراوی ته‌نیشت ژووره‌که‌مان وساڵانێکی درێژ بوو مابووه، داده‌چڵه‌کین. ئه‌وه‌نده‌یان گوێ نه‌دابوویێ، سه‌رئه‌نجام نامه‌کانی بۆ خۆا ده‌نووسی و له هه‌واخۆری/ دا دایده‌نا و له گه‌ل پرمه‌ی گریانه‌که‌ی بێده‌نگییه‌کی به‌سام باڵی به‌سه‌ر ئه‌وناوه‌دا ده‌کێشا وکۆتایی به باسه‌کانی ئێمه ده‌هێنا و هه‌ندێ جاریش، ده‌نگی پاژنه‌ی پێڵاوی ژنێک، بێده‌نگی ده‌کردین. ئه‌وه‌نده به‌و ده‌نگه شاد و که‌یفخۆش ده‌بووین، که له که‌لێنه بچکۆله‌که‌ی ده‌رکه‌که‌وه یان له درزی رادیاتۆره‌کانی ژووری 121/ه‌وه سه‌یری ده‌ره‌وه‌مان ده‌کرد. ژنێک بوو؛ که به چاوداپێچراوییه‌وه بۆ هۆده‌ی لێپرسینه‌وه‌یان ده‌برد. چارشێوێکی به‌سه‌ره‌وه بوو که به ده‌یان ترازوو نه‌خشێنرابوو. به‌ژن و باڵاکه‌ی، ترازووه‌کانی عه‌داڵه‌تی، لارولوێر و ناهاوسه‌نگ پیشان ده‌دا. ئه‌م ده‌نگه ئاشنایه ، ده‌نگی پێی بوونێکی له‌سه‌رخۆ بوو ، که ده‌یویست پێمان بڵێ؛ لێره‌ش خه‌بات و ژیان به‌بێ بیستنی، ده‌نگی باژنه به‌رزه‌کان مانای نییه. نه‌ختێک رامان و ماوه‌یه‌ک تێفکرانی ده‌ویست؛ تا تێبگه‌ی هه‌موو وه‌کوو یه‌ک بووین.ـ
هۆده‌ی لێپرسینه‌وه‌که‌مان، هه‌ر هه‌مان هۆده بوو؛ که تێدا لێپرسینه‌وه‌یان له لێخوره‌کانی شیرکه‌ت واحد و مامۆستای قوتابخانه‌کان کربوو. چه‌کمه‌جێی لێپرسینه‌وه هه‌ر هه‌مان چه‌کمه‌جێ بوو، که خوێندکاره‌کان له سه‌ر رووبه‌ره‌که‌ی بیره‌وه‌رییه‌کانیان نووسیبوو و ئه‌و ته‌خته‌ی که له‌سه‌ری ده‌نووستم، هه‌ر هه‌مان ته‌خت بوو که "عومران"، ئه‌و گه‌نجه به‌لووچه‌ی، پێش هه‌ڵواسین له سه‌ری نووسیبوو؛ دڵم بۆ که‌ویر ته‌نگ بووه. چاوبه‌سته‌که‌مان هه‌ر هه‌مان چاوبه‌ست بوو، که ئه‌ندامانی که‌مپه‌ینی یه‌ک میلیون " ده‌نگی خامۆش" به چاویانه‌وه به‌ستبوو. که‌وابوو نابێ هه‌ست به غه‌ریبی بکه‌ین و نابێت یه‌کتر له بیر بکه‌ین. ئه‌مانه به جۆرێک له گه‌ل یه‌کدی ئاشنان. لێره هه‌موو وه‌ک تۆن، به‌ڕاستی بیرکه‌وه، ره‌نگه سبه‌ی سه‌ره‌ی تۆش بگات... ــــــــــــــ
مامۆستا و تێکۆشه‌ری ماڤی مرۆڤی مه‌حکووم به ئێعدام
به‌شی نه‌خۆشه عفوونییه‌کان (5) به‌ندیخانی ره‌جایی شاری که‌ره‌ج
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ـ 19/3/87
پێرست:ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ برتۆڵت برشت، له سه‌رده‌می نازییه‌کاندا
ـ" خوێنی ئه‌رخه‌وانه‌کان" هۆنراوه‌یه‌که له؛ ئه‌رخه‌وانه هه‌میشه سووره‌کانی بیژه‌ن جه‌زه‌نی.ـ
ـ شێعره جوانه‌که‌ی " سڵاو" هۆنراوه‌ی شاعیری هاوچه‌رخ، به‌رێز سه‌یید عه‌لی ساڵه‌حی
یکشنبه، تیر ۰۹، ۱۳۸۷
هاشمی شاهرودی در روزهای نخست اعتصاب غذای بلند مدت اکبر گنجی، درپاسخ به خبرنگاری که علت ممانعت از ادامه ی مرخصی و معالجه ی این زندانی سیاسی را در بیرون از زندان مطرح کرده بود؛ انگشت روی نکاتی گذاشته بود که جز مسعود بهنود، واکنشی را حداقل نویسنده ی این گفتار از هیچ قلمی ندیده است. شاهرودی گفته بود: اکبر گنجی از دوران مرخصی اش بد استفاده کرد. ایشان در این دوران مانیفیست ِ دیگری نوشت و حرفهای زد که حق او را ضایع کرد و حتی بعضی از سخنانش جرم است... گفته های شاهرودی، بیان بی پروای حکایتی است تلخ، که سایه ی شوم آن از بالای سر روشنفکران و دگراندیشان عمری است ذره ای خود را کنار نمی کشد. این سخنان در واقع پرده از واقعیت غیر قابل انکار و استراتژی تغییر ناپذیر دستگاههای امنیتی _ قضایی رژیم، در برخورد با صداهای مخالف درون ِ جامعه، که اینک در سایه ی فصل ِ پائیزی تر حاکمیت، صدای قدمهای شوم آن نزدیک‌تر از قبل به گوش می رسد، برمی دارد. سخنان شاهرودی در گرماگرم اعتصاب غذای اکبر گنجی و به تبع ِ آن بسیج افکار عمومی در داخل و خارج ِ کشور، که تقریبا در طول حیات جمهوری اسلامی، آن درجه از همدلی و هم اندیشی مخالفان را به خود ندیده بود، دود شد و به هوا رفت. گنجی در ماراتن مرگ و درست در واپسن روزهای زندگی اش، علی‌رغم میل باطنی در زیر فشار درخواست دوستان و هواخواهانش که ادامه ی حیات او را از هر دستاورد دیگری باارزشتر می پنداشتند، به وعده های رژیم تن سپرد و عملا به اعتصاب غذای بلند مدت ِ خود پایان داد و تسلیم آینده ای مبهم شد. با فروکاستن ِ موج فشارهای جهانی بر حاکمیت جمهوری اسلامی که در ادامه خود، پای عالی ترین شخصیتهای جهانی را هم به میان کشیده بود، اکبر گنجی از تخت بیمارستان میلاد به زندان اوین و از آن‌جا به فراموشخانه ای سپرده شده که کم‌ترین خبری از سرنوشتش را عملا غیر ممکن ساخته است. اما آنچه شاهرودی در بیان علت بازگشت گنجی به زندان و محرومیتش از حقوق اولیه ی هر زندانی در به‌ره گرفتن از مرخصی و معالجه در بیرون ِ زندان، بر زبان رانده بود، وسیله و ابزاری است تغییرناپذیر که از ابتدای روی کار آمدن رژیم با عناوین و شگردهای مختلف بازتولید و در به‌ره گیری از آن حداقل تا کنون قدمی به عقب پس نگذاشته است. دستگاههای امنیتی _ قضایی رژیم، به چیزی جز درهم شکستن و سکوت قربانیان خود نمی اندیشند. در این رابطه فراتر از سه گزینه پیشاروی زندانیان عقیدتی و مخالفانِ باقی نگذاشته اند. ناراضی سیاسی یا باید در پشت میله های زندان باقی بماند، یا به گذشته خود پشت کند و اگر چنین نکرد با پذیرفتن داوطلبانه ی خروج از کشور، حکم کم صدایی در هجرت را بپذیرد. این سه گزینه سالهاست که دگراندیشان و مخالفان سیاسی را در محاصره ی خود قرار داده و خسارات جبران ناپذیری بر جنبش دگرگونی طلب داخل کشور وارد ساخته است. سران و کارگزاران رژیم به فراست دریافته اند که خروج ناراضی سیاسی از کشور، به نوعی سکوت و کم صدایی دگراندیش را با خود به همراه خواهد آورد و اتفاقا در دورانی که تصفیه حسابهای جمعی به سادگی دهه ی اول بعد از انقلاب میسر نمی شود، تحمیل مهاجرت به ناراضی سیاسی، کم هزینه ترین و ساده ترین گزینه ممکن خواهد بود. ترجمان ساده تر این استدلال را می توان در جریان به بندکشیدن دوباره ی گنجی، بعد از آزادی موقتش که در راستای پیگیریی معالجه ی خارج از زندان برای او در نظر گرفته شده بود، به روشنی مشاهده کرد. گفته های شاهرودی از اراده و خواست ِ همه ی دست اندرکارن رژیم ولایی و در رأس آن شخص خامنه ای نشأت گرفته است. سخنان شفاف و بی پروایی که با زبان اراده گرایانه، تسلیم یا پذیرش بندهای دیگر استراتژی خود را می خواهد به کرسی بنشاند. به بیانی اگر اکبر گنجی نظیر دیگران سکوت اختیار می کرد و مانیفیست خود را نمی نوشت، احتمال این که امروز چنان سرنوشتی را به انتظار بنشیند، شاید در حد صفر بود. در این دام و در اجرای این چرخه مستهلک، کارگزاران و مجریان پروژه ی پاکسازی مخالفان، آگاهانه شرایطی را به ناراضی و منتقد سیاسی تحمیل می کنند؛ که نتواند به سادگی آن را از سربگذراند. کسانی که در چرخه ی دستگیری، شکنجه های روحی روانی، دریافت حکم و کوشش برای نقض حکم بدوی، تا تایید مجدد آن در دادگاههای تجدیدنظر را تجربه کرده باشند؛ هم گزینه ای را که افشاری آخرین حلقه ی پر رهرو آن بود و هم سکوت ِ سنگین ِ دردیار ماندگان و نهایتا راه پر هزینه ای که گنجی حلقه ی واپسین و متلاطم آن بود را می شناسند. این شرایط البته برای همه زندانیان سیاسی یکسان سپری نمی شود. درست است که شخصیتهای سرشناس و محوری تر ِ و عمدتا مرکز نشین، شاید به دلیل استفاده از امکانات ویژه ای که جامعه، بخصوص در زمینه ی تسخیرِ وکیل و پرداخت هزینه های سرسام آور آن در اختیارشان می گذارد، بتوانند در راه رهایی از بندها و زنجیرهای استبداد، حداقل در رد شدن از موانع این بخش از مسیر مبارزه با موانع کمتری روبرو شوند. اما زندانیان ِ سیاسی گمنام، مبارزین ملیتهای ساکن ایران و از آنجمله کردها که به شهادت آمار منتشره، علاوه بر فعال بودن ماشین اعدام برای مبارزینش، بیشترین زندانیان سیاسی را به خود اختصاص داده اند، در فائق آمدنشان بر مشکلات ِ دست وپاگیر این دوران؛ علاوه بر تحمیل رنج و فشارهای جسمی و روحی، که فصل مشترک همه زندانیان سیاسی در ایران است، با دشواری و گره گاههاییِ به مراتب صعب و هزینه بر، روبرو می شوند. زندانی سیاسی تحت هر شرایطی و به هر منظوری که در چنگ دستگاههای اهریمنی رژیم گرفتار آمده باشد، نیازمند مساعدت و یاری دیگرانی است که در خارج از دیوارهای بتونی و سنگین زندان، زندگی می کنند. راههای ممکن و قابل وصول در بیرون از زندان در جهت بالا بردن هزینه ی نگهداری زندانی سیاسی و به شکست کشاندن استراتژی رژیم، بعد از دستگیری به پایان نرسیده است. این ابزارها می توانند و باید در دیوارهای به ظاهر مستحکم زندان شکاف ایجاد کنند، تا هم مهر باطل بر اسطوره ی شکست ناپذیری استراتژی حاکمیت بکوبند و هم راه رسیدن به آزادی و رهایی از دیو استبداد را هموار سازند. یکی از ابعاد خطرناک ِ برنامه های رژیم برای مخالفان، همانگونه که در بالا بدان اشاره شد؛ سکوت صداهای درون ِ جامعه است. هزینه ی سنگین ِ دوران دستگیری مبارزین سیاسی تا رهایی و آزادی از زندان، دسترسی رژیم را به این هدف تقریبا ممکن ساخته است. در حالی که متاسفانه در بیش‌تر موارد جامعه ایرانی، فرزندان دلیر خود را با بارگرانی که به دوش کشیده اند، به حال خود رها می کند. اهرم و ابزارهای که در اختیار جامعه قرار دارد، اگر در راه رهایی زندانیان سیاسی بکار گرفته شوند، می تواند، چرخ های به ظاهرموفق ِ ماشین سرکوب رژیم را نهایتا متوقف سازد. ولی آن‌جا که جامعه از زیر بار سنگینی وظیفه ای که بر دوش دارد، شانه خالی می کند؛ زندانی و بستگان نزدیک او ناچار خواهند بود، همه هزینه های مادی و معنوی آن را به تنهایی بپردازند. هزینه ای که نهایتا در به کرسی نشاندن ِ خواست ِ کارگزاران امنیتی _ قضایی رژیم، در بیست و شش سال گذشته، بیشترین نقش را بازی کرده است. ة
شنبه، تیر ۰۸، ۱۳۸۷
درێژه‌ی بابه‌ت:ـ
خه‌ونه‌کانی خوی‌دا، وایده‌زانی ئه‌ویش ده‌توانێ، بۆ خۆی رۆسته‌مێک بێت؛ به چاوداپێچراوییه‌وه به‌ره‌ورووکرده‌وه. ئه‌و گه‌نجه‌ی که ته‌نیا، له ته‌رحێکی گاڵته‌جاڕی رۆسته‌م ده‌چوو؛ بۆی تێکوتابم و وتبووی: ـ
ـ ئه‌مه، زه‌ینی به لاڕێدا بردووم. ـ
پاش ئه‌م ئیعتراف بۆ کردنه، شه‌وی دواتر له ژێرزه‌مینی قه‌ڵاکۆنه‌که‌دا، له‌سه‌ر ته‌ختێک چوارمێخه‌یان کێشام و قامکه گه‌وره و مه‌چکی هه‌ردوو ده‌ست و قاچیان، به شێوه‌یک له سه‌رته‌خته‌که قایمکرد؛ که توانای هه‌رچه‌شنه جووڵه‌یه‌کم لێببڕێ. له‌هه‌مانکاتدا، چاویان به په‌ڕۆیه‌کی چڵکن و کۆنه داپێچا و که‌وڵێکیشیان به سه‌رمدا دا. که‌سێک له‌سه‌ر پشتم دانیشت و ده‌نگێک به‌رزبووه‌وه: ـ
ـ بڕیاره به‌م قامچییه که له که‌وڵی که‌رگه‌ده‌ن سازکراوه، ئه‌وه‌نده‌ت لێده‌ین، هه‌تا ده‌مری. سه‌ره‌تا له بن قاچته‌وه ده‌ست پێده‌گه‌ین، ئینجا ده‌گه‌ینه سه‌ر پشتت و ... ـ
پاشان ده‌تگوت سه‌رڕێژی هه‌موو بوورکانه‌کانی دونیایان به‌سه‌ر قاچم دا رژاندووه. بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی قایم و به‌سام، له ناخی جه‌رگمه‌وه نرکاندی. قامچییه‌ک که له که‌وڵی که‌رگه‌ده‌ن سازکرابوو له هه‌وادا ده‌یلرڤاند و گۆشت و خوێن و ئێسک و پرووسکی ده‌جوویم و ئه‌نجن ئه‌نجنی ده‌کرد و لێده‌کرده‌وه. ـ
بۆ دوو حه‌وتوو ده‌بوو که هه‌موو شه‌وێک ده‌ستێک، مه‌چه‌کی ده‌گرتم و منی، که توانای بڕینی رێگام نه‌مابوو و ده‌تگووت؛ به سه‌ر ئاور و ورده شووشه و سندان و مووسدا رێگا ده‌بڕم، به چاوداپێچراوییه‌وه بۆ ناو ژێرزه‌مینه‌که‌ی راده‌کێشام. جانه‌وه‌رێک له که‌وڵی دێودا، به‌رده‌بوو قاچ و قوولم. ـ
من نه‌مده‌توانی ناوی هاوڕێکانم و ناونیشانی ماڵ و شوێنی کاره‌کانیان بڵێم. چوونکوو ئه‌وان ژن و منداڵیان هه‌بوو. یان ئه‌گه‌ر زه‌ماوه‌ندیشیان نه‌کردبوو، جگه له خوێندنه‌وه‌ی که‌وڵه‌کان و نووسراوه‌ی سه‌ربه‌رده‌کان و له‌وحه گڵینه کۆنه‌کان، یان باوه‌ڕ به سه‌رهه‌ڵدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی که‌یخه‌سره‌و، تاوانێکیان نه‌کردبوو. ـ
تاقمێک ده‌یانویست له سه‌ر به‌گرتدانی ئه‌م مرۆڤانه، ببنه خاوه‌ن سامان و پله‌وپایه و ماڵی دنیا و یه‌کشه‌وه، [له پێناو پێکه‌وه‌نانی ماڵ وساماندا]، رێگای سه‌د ساڵه بپێون. بۆیان گرنگ نه‌بوو، که سامان و پله‌وپایه‌ی ئه‌وان؛ به داڵانی خوێن و مه‌رگدا ده‌ربازده‌بێت. ـ
له ناو قووڵایی ئه‌و سیاچاڵه‌دا، خه‌ریک بوو توانای خۆمم له ده‌ستده‌دا. ورده‌ورده ئه‌توامه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ پاکانه بۆ خۆم بکه‌م و به بیرۆکه‌ی وه‌هماوی خۆم ب‌په‌ڕێنه‌مه‌وه، تێکده‌شکام و داده‌رووخام و وردووخاش ده‌بووم. ئێسک و پرووسکم ئه‌توایه‌وه و وه‌ک دره‌ختێک که ئاوریان تێبه‌ردابێ؛ ده‌بوومه خۆڵه‌پۆته. ریش و سمێڵم تا نزیک ناوقه‌دم هاتبوو. قژم وه‌ریبوو. چاوه‌کانم کزبووبوون و گورچیله‌و وئێسقانه‌کانم به تووندی ژانیان ده‌کرد. به‌ڵام شوێنی ژیانم (هه‌مان سیاچاڵه‌که)م، پاک و خاوێن راگرتبوو. جگه له مشکه پیره‌یه‌کی ته‌نیا و چه‌ند قالۆنچه‌یه‌ک که به‌رماوه‌که‌م، له‌گه‌ل دابه‌ش ده‌کردن؛ هاوده‌مێکم نه‌بوو.ـ
ئیعترافی به درۆ یان ناو هێنانی مرۆڤه خاوێن و بیرمه‌نده‌کانم، به کرده‌وه‌یه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ندانه نه‌ده‌زانی. من مرۆڤێک بووم به تووندی پابه‌ندی به‌ها ئیخلاقیه‌کان و هه‌موو ئه‌و بڕوایانه‌ی که به درێژای مێژوو، مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕی پێهێنابوون. به‌ڵام وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زینده یان غه‌یره زینده له جیهانی بووندا؛ به‌رانبه‌ر به زه‌خت و زۆر، تا راده‌یه‌کی دیاریکراو ده‌توانێت خۆڕابگرێ. منیش که زینده‌وه‌رێک بووم له جه‌غزی بووندا، له ژێر زه‌ختی له راده‌به‌ده‌ری رووخێنه‌ر ومه‌رگئاسادا، خه‌ریکبوو له ناوه‌وه داده‌پیم. له‌ش و رۆحم ده‌رگیری بێنه‌وبه‌ره و کێشمه‌کێشێکی قایم بوو. نه له‌شم هێزی خۆڕاگری تێدامابوو؛ نه رۆحیشم توانای هه‌ڵچوون و راوه‌ستان. ـ
هه‌موو شه‌وێک ده‌ستگه‌لێک، خوێن و مۆرخ و پرووسکی ئێسکه‌کانمی له هه‌وادا هه‌ڵده‌سووڕاند. به‌و هیوایه که ده‌مم، وه‌ک ئه‌شکه‌وتێکی داخراوی حه‌شاردراو، بکرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه، خێڵی دێوان ببنه خاوه‌ن گه‌نجێکی له‌مێژینه‌ی پڕبایه‌خ.ـ
یه‌غانێک له‌ناو دڵمدا بوو، پر له جه‌واهێر: یاقووت له هه‌موو ره‌نگێک؛ سوور و زه‌رد و شین. ئه‌ڵماسی گه‌وره‌گه‌وره، که وه‌ک هه‌تاو پریشکی ده‌هاوێشت. مرواریده‌کان، که بریکه‌یان ئاویی چاویان ده‌برد و گه‌وره‌تر له‌وانه، که‌س نه‌یدیبوون. زومرۆدی سه‌وز، جوانتر له ئاڵفه‌جاڕی به‌هار. من نه‌مده‌ویست ئه‌م یه‌غانه ته‌حویلی سونبوله‌ی جادوو بده‌م، که جیهانی کردبووه وێرانه‌ی خۆی و له چین و تووران و ئێرانیش باجی ده‌سه‌ند. ئه‌م جه‌واهێرانه، له گوێ و گه‌رده‌نی دێوان نه‌ده‌هاتن. ئه‌مانه‌تێک بوو که ده‌بوو، چین له دوای چین، بپارێزرێن و وه‌ک گڕه هه‌تاهه‌تاییه‌که‌ی ئاته‌شکه‌ده‌که‌ی پارس، ده‌سووتاو تین و ئۆمێد و و‌زه‌ی ده‌به‌خشییه رێبوارانی خۆی.ـ
چوون چیتر خه‌ریکبوو، توانای خۆڕاگریم لێزه‌وت ده‌کرا، بڕیارمدا خۆم بکوژم.ـ
هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا بوو، که نه‌قڵی سیاچاڵێکی تریان کردم؛ که هیچ چه‌شنه کڵاورۆچنه‌یه‌کی به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه، تێدا نه‌بوو. له‌و سیاچاڵه‌دا، کوڕێکی گه‌نجی یه‌کجار هه‌ستناسکی قژلوول و پڕپشتی تێدا بوو؛ که بێئۆقره له هاتووچۆدا بوو. خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دابوو. به‌وهیوایه که پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌کی هاکه‌زایی، به‌ره‌ڵای که‌ن و هاوڕێکانی له گه‌زه‌نه‌ی خێڵی دێوان بپارێزێ. به‌ڵام هه‌رچی ده‌گوت، باوه‌ڕیان پێنه‌ده‌کرد. ناوی خه‌سره‌و بوو.ـ
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر خۆم؛
له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا، که له مه‌ڵبه‌ندی فه‌رمانڕه‌وای (کابول)دا ئه‌نجام ده‌درا، سه‌ریان به دیواردا کوتابووم و تووشی نه‌خۆشی فێ هاتبووم. جاروبار له کاتێکدا، له پشته‌وه ده‌ستیان به‌ستبووم، له‌گه‌ل پاسه‌وانێک (دێوێکی گه‌نجی شه‌رمن) ده‌یانبردمه لای دوکتۆرێکی هیندی. دۆکتۆره هیندییه‌که، گۆزه‌ڵه‌یه‌ک پڕ له دۆشاوی چه‌ند ده‌رمانێکی گیاکێویله، که نه‌خشی سیوا، دانیشتوو له سه‌ر گوڵه لیلووپه‌ڕی شینی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندرابوو؛ دایه پاسه‌وانه‌که‌م که هه‌موو شه‌وێک ته‌نیا یه‌ک دڵۆپم بداتێ. چوونکوو خواردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رمانه به جارێک، فێڵی له پێ ده‌خست و ئاسه‌واره‌که‌ی له ژاری ماری کوبرای بیابانه‌کانی مه‌غووڵستان به‌کارتر بوو.ـ
چاوه‌ڕێم ده‌کرد؛ که پاسه‌وانه‌که بگۆڕدرێ و گۆزه‌ڵه ده‌رمانه‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه وه‌ربگرم و هه‌ڵیقوڕێنم. ده‌رکه دارین و قایمه‌که‌ی سیاچاڵه‌که، تۆزیک کرایه‌وه و له پشت درکه‌که‌وه، دێوێک که نه ده‌بینرا وتی:ـ
ـ خه‌سره‌و چاوبه‌سته‌که‌ی ببه‌ستێ و بێته‌ده‌ره‌وه.ـ
خه‌سره‌و چه‌میه‌وه و چاوبه‌سته‌که‌ی له سه‌ر زه‌ویه‌که هه‌ڵگرت و له سه‌رچاوی قایم کرد و به ئاماژه‌ی ده‌ست خواحافیزی لێکردم. ده‌رکه‌که داخرا. ده‌تگوت له داڵانه‌که‌ی پشت ده‌رکه‌که‌وه، لێپرسینه‌وه له خه‌سره‌و ده‌که‌ن. ده‌نگی خه‌سره‌و جاروبار به‌رز وهێور ده‌بووه‌وه. له‌ناکاو هاواری کرد:ـ
ـ درۆ ده‌که‌ی! .... نامه‌رد! .... تۆ ده‌بێ ده‌مووچاوت به سووراوسپیاو سواق بده‌ی!ـ
درکه‌که کرایه‌وه و پاڵیان به خه‌سره‌وه‌وه نا و هاوکات ده‌رکه‌که داخرا. خه‌سره‌و چاوبه‌سته‌که‌ی کرده‌وه و تووڕی دایه سووچێک. له‌کاتێکدا ده‌ماره‌کانی بناملی ئاوسابوون، وتی:ـ
ـ جارێک پێکه‌وه دانیشتین و په‌یکێک شه‌رابی کۆنه‌مان هه‌ڵدا و بڕایه‌وه! ئه‌مه سه‌ره‌تا و کۆتایی پێوه‌ندیه‌که‌مان بوو. ئێستا ده‌ڵێت ته‌قه‌مه‌نی داومێ. فشه ده‌کات. بوختانی به‌درۆ!ـ
وتم:ـ
ـ له‌سه‌رخۆ به! ... ئه‌گه‌ر له جێی من بوویتاێ چت ده‌کرد؟ چل که‌س بۆیان تێکوتاوم... هه‌رکه‌س که گیراوه، به‌و خه‌یاڵه‌خاوه‌وه که من له وڵاتی (میسر)دا ده‌ژیم؛ شته‌کانی خۆی به سه‌ر منداداوه. له هاوڕێی حه‌فده ساڵه‌وه بگره به پێوه‌ی داوم، تا خێزانه‌که؛ به‌و هیوایه که مێرده‌که‌ی رزگاری بێت. ژماره‌یه‌کیش بۆ رزگار بوون له ژێر زه‌ختی کوشه‌نده‌ی قامچییه‌کاندا، به درۆ بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووم.... له سه‌رخۆ به ... هێشتا زله‌یه‌کت به‌ر نه‌که‌وتووه...ـ
خه‌سره‌و له‌کاتی رێکردندا، ده‌ماره‌کانی بنا ملی هه‌ڵماساند و وتی: خۆڕاگریم پێناکرێ. خۆم به‌ده‌سته‌وه دا، به‌و خه‌یاڵه‌ی به‌ده‌ست گوشاری رۆحییه‌وه ده‌ربازم بێ.... له کاتێکدا به هه‌زارحاڵ، ئازاره‌کانم راپێچی ناوه‌وه ده‌کرد ؛ که‌وڵه‌که‌م به قاچوقوولمه‌وه پێچا و وتم:
ده‌بێ دا‌ن به خۆدا بگری ...ـ
پاسه‌وانه‌که گۆڕدرابوو. بریارمدا، گۆزه‌ڵه‌که، که پڕ بوو له‌دۆشاوی گیایی، وه‌رگرم و چاوه‌ڕوان بم؛ هه‌تا خه‌سره‌و چاوی ده‌چێته خه‌وو له نیوه شه‌ودا، تا دووا دلۆپ هه‌ڵیقوڕێنم. گه‌شتبوومه کۆتایی رێگا، کۆتایی رێگای ژیانێک، که له ره‌هه‌ندی ئاشتی و داهێنان و به‌خته‌وه‌ریی ژیانی مرۆڤه‌کانه‌وه تێپه‌ڕ بووبوو. ئیتر بۆم گرنگ نه‌بوو که خه‌ڵکانی تر، چۆن بیر له چاره‌نووسم ده‌که‌نه‌وه، یان دونیا چ ره‌هه‌ندێک ده‌گرێته پێش. له‌وکاته‌دا نه‌مده‌ویست بیرله که‌س بکه‌مه‌وه. یان له بیره‌وه‌رییه‌کانم رابمێنم. ژیانی من، ده‌بوو رۆژێک کۆتای پێبێت، چ جیاوازییه‌کی ده‌بوو، نه‌ختێک زووتر یان تۆزێک دره‌نگتر. ژن و منداڵیشم نه‌بوو، هه‌تا بیر له‌وان بکه‌مه‌وه. بنه‌ماڵه‌که‌شم، له گه‌ل نه‌داری و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی ژیان، راهاتبوون و به هه‌رچۆنێک نه‌بێ ده‌ژیان. جه‌واهێره‌کانی ناو یه‌غانۆچکه‌که‌ش، له گه‌زه‌نه‌ی تاقمه‌که‌ی سونبوله‌ی جادوو، پارێزرابوون.ـ
له‌م جیهانه‌دا، هه‌رکه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ک و به پێی توانای خۆی، ئاوری ژیان و هه‌ستی مرۆڤ دۆستی و جوانی هه‌ڵده‌کات و ڕایده‌گرێ. ئایا ئه‌م بڕیاره ئیلهامێکی نێردراو نه‌بوو که له لایه‌ن خواوه‌نده‌کانه‌وه نێردرابوو؟
نیوه‌شه‌و کاتی گۆڕانی پاسه‌وانه‌کان، ده‌رکه دارینه گه‌وره‌که‌م کوتا. ده‌نگی پاسه‌وانه نوێکه، به‌رز بووه‌وه:ـ
ـ چت ده‌وێ؟ تۆ کێی؟ ـ
ـ (زه‌روان)م گۆزه‌ڵه ده‌رمانه‌که‌م ده‌وێت.ـ
تۆزێک دواتر ده‌رکه‌که نه‌ختێک کرایه‌وه:ـ
ـ وه‌ره!ـ
گۆزه‌ڵه‌ی ده‌رمانه‌که‌م وه‌رگرت. نه‌ختێک له سیوا و گۆڵه لیلووپه‌ڕه شینه‌که، ڕامام. له‌و دیویه‌وه ره‌سمی هه‌ژدیهایه‌کی باڵدار کێشرابوو، که ده‌می کربووه‌وه و ده‌یویست مانگ هه‌ڵلووشێ. له شوێنێکی تری گۆزه‌ڵه‌که‌دا، نه‌خشی یه‌غانۆچکه‌یه‌کی کۆن و داخراو، که له ناو سنگی نه‌هه‌نگێکدا حه‌شاردرابوو، له قووڵای زه‌ریاکاندا مه‌له‌ی ده‌کرد. خه‌سره‌و گوتی:ـ
ـ بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگ رزگاری بێت، پاپۆش هه‌ڵده‌به‌ستێت، واهه‌ستده‌کات به‌م بوختانه درۆیینانه‌وه، لانیکه‌م پله‌یه‌کی بۆ داده‌به‌زێت و حوکمه‌که‌ی ده‌کرێ به حه‌بسی داییم....ـ
پرسیم:ـ
ـ مه‌گه‌ر چی کردووه؟
ـ زیاتر له ده که‌س له تاقمه‌که‌ی سونبوله‌ی جادووی له شاخه‌کاندا کوشتووه....ـ
که‌وڵه‌که‌م زیاتر به قاچ و قوولمه‌وه پێچا. زمانم وشک بووبوو. گه‌لێک تینووم بوو. ده‌تگووت له‌ناوه‌وه گڕم تێبه‌ر بووه. ئاوی ئۆقیانووسه‌کانیش تینویه‌تی نه‌ده‌شکاندم. له‌و شوێنه‌دا دڵۆپێکیش ئاو ده‌ستنه‌ده‌که‌وت. یاوێکی قایمم کردبوو و ده‌تگووت له ته‌وێڵمه‌وه ئاور گه‌زاره ده‌کێشێ. گوتم: ژیان شیرینه و وازلێهێنانی یه‌کجار ئاسته‌مه. ده‌بێت مرۆڤ، گیان بگاته سه‌ر لێوی و دونیای له به‌رچاو ره‌ش بووبێت و رۆشناییه‌ک شک نه‌با که بیر له مه‌رگ بکاته‌وه..... مرۆڤ جارێک ژیانی ده‌درێتێ .... رواڵه‌تی ژیان شیرینه، ئه‌گه‌ر به ناو ئازادی‌دا تێپه‌ڕ بێت. ...ـ
به مسته‌کۆل به دیواره‌که‌یدا کوتا و گوتی:ـ
ـ درۆی ده‌کرد....خه‌نجه‌رێکیشی نه‌داومێ. مرۆڤ ده‌بێت پیاو بێت. پیاوه‌تییه‌کیان تووه و ناپیاوییه‌ک. ...ـ
من نه‌مده‌توانی وه‌ک ئه‌و چاو له دونیا بکه‌م. به‌خۆۆمدا شۆڕبوومه‌وه و چاوه‌ڕێم کرد؛ که شه‌و ده‌رباز بێ و خه‌سره‌و خه‌وی لێکه‌وێت و کاتێک ئه‌و له خه‌ودایه، ترپه‌کانی ژیانم له کار بخه‌م. رۆژی پێشتر، چه‌ند دێوێک تێمبه‌ربوون و تا توانایان هه‌بوو؛ لێیاندابووم. یه‌کێکیان ده‌یگوت:ـ
ـ رۆژێک سه‌د که‌س ده‌هاتنه ماڵه‌که‌ت، چۆن ده‌ڵێی که‌س ناناسی؟
من قه‌ت نه‌مویستبوو ببمه قاره‌مان. که‌سێک بووم که پیشه‌ی مامۆستایم هه‌بوو و نووسراوه‌ی سه‌ر که‌وڵه‌کان و له‌وحه گڵیینه‌کان و نووسراوه‌ی سه‌ر به‌رده‌کانم ده‌خوێنده‌وه و خه‌ریکی خولقاندنی حیکایه‌ت بووم. ئێستا تاقمێک په‌یدا بوون، که له گه‌ل ئه‌ندێشه‌گه‌لی مرۆڤدۆستانه و له گه‌ل ئاشتی و ئازادی‌دا، ناته‌بان و که‌س نه‌یده‌زانی له کام ئه‌شکه‌وت و قوژبنی بن ئه‌رزه‌وه؛ سه‌ریان هه‌ڵدابوو. روانگه‌کانمان له بنچینه‌وه له گه‌ل یه‌ک نه‌ده‌هاته‌وه. سونبوله‌ی جادوو، له گه‌ل هه‌زاران جادووگه‌ری کارامه‌دا، که له خزمه‌ت ئه‌ودا بوون؛ له چین و تووران و ئێران باجی ده‌سه‌ند. تاوانی من ئه‌وه بوو که له نووسراوه‌ی سه‌ر به‌ردێکدا، خوێندبوومه‌وه؛ پاڵه‌وانێکی دڵسووتاو و ئازارچه‌شتوو به ناو (بورزوو) له ئێران‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا و له گه‌ل سونبوله‌ی جادوو به شه‌ڕ دێت و به سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت و کۆتای به ژیانی دێنیت. به‌ڵام هێشتا هه‌واڵێک له برزوو نه‌بوو.ـ
هه‌رکه خه‌سره‌و خه‌وی لێکه‌وت، منیش چاوم چووه خه‌و. مۆمێک که له سه‌ر ره‌فه‌که دانرابوو، به‌هه‌زار حال ده‌سووتا. نازانم چه‌نده له شه‌و تێپه‌ڕ بووبوو، که له خه‌و هه‌ستام، ده‌ستم بۆ گۆزه‌ڵه‌که برد و به ده‌ستمه‌وه گرت. هێشا پێلووه‌کانی چاوم له‌سه‌ریه‌ک نه ترازابوو‌ن. له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی گۆزه‌ڵه‌که‌دا، چاوه‌کانیشم کرانه‌وه. ده‌مویست؛ ده‌ستی چه‌پم بکه‌مه کۆڵه‌که‌ی خۆم و به نیوه ئاخێزێک، پاڵ به دیواره‌که‌وه بده‌م. ده‌ستم به ناو ته‌ڕاییه‌کی خز وگه‌رمدا رۆچوو.ـ
چاوم گێڕا و خه‌سره‌وم بینی؛ پشته‌و قه‌فا، به ده‌م تاک و هه‌ردوو ده‌ستی ئاوه‌ڵاوه، خه‌ڵتانی خوێنه‌که‌ی خۆی بووه و به هه‌زار حاڵ دوایین پرووسکه‌کانی هه‌وا، بۆناو سییه‌کانی هه‌ڵده‌مژێ و سه‌رسنگی لرخه‌لرخی ده‌هات و نه‌وگه‌گانیش شه‌ڵاڵی خوێن بووبوون. خه‌سره‌و سه‌بری کردبوو، که من چاوم بچێته خه‌و و به شتێکی تیژ، که له ناو جلووبه‌رگه‌که‌یدا شاردبوویه‌وه، بێڕه‌حمانه هه‌موو ده‌ماره‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی قرتاندبوو.ـ
بۆ رزگارکردنی خه‌سره‌و له مه‌رگ؛ هه‌راسان راپه‌ڕیم و به‌ره‌وه ده‌رکه داخراوه‌که هه‌ڵهاتم و به شه‌ق تێی به‌ربووم و ده‌ستم به هات و هاوار کرد. پاسه‌وانه‌کان به خێرایی و بۆ لێدان و ته‌میه‌کردنم، هێڕشیان بۆ هێنام. هه‌رکه ده‌رکه‌که‌یان کرده‌وه، پێیان به خوێنده‌که‌دا چه‌قی و خه‌سره‌ویان هه‌ڵگرت و له گه‌ل خۆ بردیان. ـ
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌ک هاتبووه ناو سیاچاڵه‌که‌وه و به‌ده‌ور گڕی مۆمه‌که‌دا هه‌ڵده‌سووڕا. تا چاوم بڕی ده‌کرد، خوێن بوو. خوێنی خه‌سره‌و یه‌غانۆچکه‌که‌شی داپۆشیبوو.ـ
(ته‌واو)
پنج‌شنبه، اردیبهشت ۱۲، ۱۳۸۷
چهارشنبه، اردیبهشت ۱۱، ۱۳۸۷
مجمع تشخیص یا شورای پیران!؟
نگاهی گذرا
به روند انشعاب و کنگره‌ی اخیر منشعبین از حزب دمکرات کردستان ایران
ارسلان عزیزی
• حزب دمکرات کردستان ایران، با این جدایی بعد از انقلاب سومین انشعاب گسترده را در صفوف خود تجربه کرد و اقلیتی از کمیته مرکزی حزب، همراه با طیف گسترده‌تری از کادرها و بدنه آن، از حزب دمکرات کردستان ایران فاصله گرفت، که اکنون همسنگران سابق را به عدول از اهداف متهم می کنند ... ـ
اخبار روز: www.akhbar-rooz.com
پنج‌شنبه ۱۵ فروردين ۱٣٨۷ - ٣ آوريل ۲۰۰٨
اینکه اساسا" چرا حزب دمکرات کردستان ایران در شرایطی که بیش از هر زمان، دورنمای روشنتری از حل عادلانه‌ی مسئله‌ی ملی، کردها را به آینده خوشبینتر کرده است؛ گرفتار دودستگی، انشعاب یا بقول منشعبین شکاف و انشقاق گردیده است، موضوع این نوشته نیست. نه اینکه چرایی عدم امکان ادامه‌ی فعالیت گرایشات سیاسی همسو، در چارتهای تشکیلاتی و احزاب سیاسی با پایگاه اجتماعی گسترده و باسابقه‌ی مبارزاتی طولانی، قابل بحث و بررسی نباشد. که اتفاقا" باید محافل داخل و بیرون این جریانات، (نه البته با گزینش رویه‌ی تاکنونی برخی از سایتهای انترنتی، که جنجال سیاسی را جانشین تحلیل و بررسی عوامل تاثیرگذار بر زمینه‌های اصلی شکل‌گیری نطفه‌های نخستین ِ فاصله و جدایی فروکاسته‌اند)؛ در د‌ستور کار خود قرار دهند. در یک سال گذشته، علاوه بر حزب دمکرات، دومین حزب اصلی دیگر این منطقه، که حل عادلانه مسئله‌ی ملی کردها را بعنوان بخشی از اهداف استراتژیک خود معرفی کرده است؛ یعنی سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ـ کومه‌له نیز شاهد، شکاف در رهبری خود بود، که نهایتا" به انشعاب منجر شد. تفاوت ِ پروسه‌ی شکل‌گیری و برآیند انشعاب در کومه‌له با حزب دمکرات اندکی متفاوت بود. اما به هر جهت پایه‌های اصلی جنبش انقلابی کردستان که دارای ریشه‌ی مردمی و پایگاه سنتی مختص به خود بوده‌اند، ضعیف شده است. احزابی که در واقع، بار اصلی مقاومت سه دهه‌ی گذشته را، همگام و همراه با همسنگران سابق خود در دشوارترین دوران به دوش کشیده‌اند؛ که بخشا" چنان به مسائل ملی چسپیده‌اند، که گام به گام یا تامین عدالت اجتماعی را از شعارهای خود خارج کرده یا در زاویه مقابل آن، اعتقادی به پی‌گیری حل مسئله‌ی ملی ندارند. انشعابات اخیر تا حدود زیادی میدان را برای جریانات حاشیه‌ای و تا حدودی افراطی خالی کرده است، که در آینده می تواند، قطعا نتایج زیانباری هم در بر داشته باشد. همانگونه که یادآور گردید، موضوع این مقاله، بررسی چرایی ادامه پروسه انشعاب، علی‌رغم تجربه‌ی ناکارآمد منشعبین در پی‌گیری اهدافی که در رسیدن به آن هزینه‌های گرانبهایی هم باید پرداخت شود و ناکارایی و عدم توفیق جریانات منشعب در پروسه همسانسازی با احزاب اصلی، حداقل در بیش از نیم سده‌ی اخیر که جامعه‌ی ایران عرصه‌ی فعالیت احزاب مدرن بوده است؛ نمی باشد. به هر جهت اپوزسیون ایرانی و مهمتر از همه جنبش انقلابی کردستان، با جریانی روبروست، که علی‌رغم عدم اجتناب از پذیرش واژه‌ی انشعاب، از اکثریت رهبری، کادرها و مهمتر از همه از پذیرش هژمونی برگزیده‌گان کنگره سیزده‌هم اجتناب کرده و عملا" در مسیری گام گذاشته است که هم در شکل و هم در محتوا نه تنها از حزب مادر فاصله گرفته است؛ بلکه بیش‌تر تحت تاثیر و نفوذ جریاناتی قراگرفته است، که جبرا" همه‌ی جریانات منشعب، برای کسب مشروعیت در یک پروسه‌ی زمانی ناچار به پذیرش آن خواهند بود. جریانی که حداقل تا قبل از برگزاری کنگره اخیر، در عرصه‌ی سراسری در هیأت حزب دمکرات کردستان تیره (ـ) ایران و در مواجهه با افکار عمومی کردها با حذف کلمه‌ی ایران، با این توجیه که پیش از کنگره‌ی سوم، اساسا این حزب بدون پسوند "ایران" فعالیت کرده است، در واقع خواسته است؛ گریزی برای شباهت اسمی با همرزمان سابق ارائه دهد، اما در رقابت با حزب اصلی، صرفا در عرصه‌ی پی‌گیری مسائل ملی پررنگتر از برادر بزرگ‌تر، جلوه نماید، که در این رهگذر، ناچار دست به دامان گرایشاتی از محافل خارج از کشور شده است که هسته‌های اصلی و راهبران باسابقه‌ی انشعاب در درازمدت نمی توانند، از آنان بعنوان متحدین استراتژیک حساب بعمل آورند. در وهله‌ی اول آنچه به گزینش نام منشعبین بعد از شکل‌گیری فرایند انشعاب در حزب برمی گردد، نمی تواند پدیده‌ی جدیدی در نظر گرفته شود. اما می توان گفت که این پروسه در حزب دمکرات برای دومین بار است؛ بعد از تکمیل سازه‌های انشعاب، بغرنجیهای بیشتری در مناسبات آنان و ادامه کار و فعالیتشان ایجاد کرده است. حزب دمکرات کردستان ایران که حداقل تا این مرحله در حوزه احزاب چپ جامعه‌ی ایران قابل تعریف بوده است، نتوانسته است؛ خارج از تناوب شکل‌گیری در پروسه انشعابات احزاب چپ ایران و منطقه که تاثیر شگرفی بر همدیگر داشته‌اند، مثتثنی عمل کند. انشعاب در احزاب چپ در واقع بخش جدایی ناپذیری از این جریانات و سرشت همیشگی آنان بوده است. با گذر اجمالی بر تجربه‌ی احزاب چپ همسو با همه مشتقات و شعبات فکری آن در منطقه به اضافه‌ی حزب کمونیست اتحاد شوروی که درگذشته حزب مرجعی برای بیش‌تر احزاب چپ ایرانی بوده است، در می یابیم که سوای این حزب که با پذیرش پسوند منشویک و بلشویک در اولین ریزش گسترده‌ی درونی خود و در مورد سازمان چریکهای فدائی خلق ایران بعنوان بزرگ‌ترین سازمان چپ سراسری ایرانی بعد از انقلاب، باگزینش پسوند اقلیت و اکثریت در واقع نام اصلی و اعتبار جریان سیاسی برای هر دو گرایش نامتجانس در احزاب مذبور محفوظ بوده است ، در همه‌ی انشعابات بعدی در واقع جریان منشعب با پذیرش پسوند دیگری، عملا عرصه را به رقیب باخته است. از بعد از انقلاب همانگونه که ذکر گردید، این سومین انشعاب فراگیر است که حزب دمکرات کردستان ایران را با چالش بزرگ روبرو کرده است. در انشعاب اول گرایش هوادار حزب توده بعد از اینکه نتوانست، مسیر اکثریت رهبری و کادرهای حزب دمکرات را با خط غالب بر دستگاه رهبری آن حزب همسو کند، تحت نام حزب دمکرات کردستان ایران ـ پیروان کنگره‌ی چهارم از حزب دمکرات فاصله گرفت و عملا به مصیبت حزب توده گرفتار آمد. این جریان پیش از اینکه از بعد تشکیلاتی آسیب ببیند، از ناحیه فکری دچار انحطاط و تشتت گردید. اما حزب دمکرات و اکثریت رهبری آن با گزینش ابزارهای که حزب توده در از میدان خارج کردن رقبای خود از آن به‌ره می گرفته است و البته با پشتوانه اجتماعی تز مقاومت، که دکتر قاسملو در پشت آن قرار داشت، توانست به سادگی از شر این گرایش نجات یابد. شق دوم، بعد از کنگره هشتم ایجاد شد، منشعبین این دوره باوجود حمایتهای مادی و معنوی مجاهدین و کۆمه‌له که خود گرفتار بحران عمیقتری با فراکسیون کمونیست کارگری بود و در عرصه‌ی مناسبات با حزب دمکرات در بدترین حالت موجود و در شرایط جنگ و کشمکش نظامی با این حزب بسرمی برد، و برخی از احزاب سراسری کم‌تر مطرح چپ که در منطقه حضور داشتند، با این برداشت که رهبری برگزیده کنگره و شخص دکتر قاسملو، از اصول بنیادی مارکسیسم تخطی کرده و به دامان راست جامعه غلطیده است، درصدد بود تا خود را بعنوان حزب دمکرات کردستان ایران با پسوند رهبری انقلابی به جامعه کردستان بقبولاند، کوششی که در نهایت توفیقی از آن حاصل نگردید و گذر زمان نادرستی آن را عملا" به اثبات رساند. منشعبین این دوره گرچه از نظر همراهی کادرها، شرایط جنبش انقلابی و حضور پررنگتر جمع رهبران باسابقه حزب؛ از منشعبین کنگره چهارم سنگین تر جلوه می نمود؛ اما نتوانست، در اقناع افکار عمومی توفیق چندانی حاصل کند؛ و نهایتا بعد از برگزاری کنگره‌ی ده‌م علی‌رغم نارضایتی زیادی که در سطوح رهبری و بدنه‌ی هر دو طرف وجود داشت، با کوشش بسیار آقای عبدالله حسن زاده، جانشین دکتر صادق شرفکندی، رهبر پیشین حزب دمکرات که در حادثه‌ی خونبار میکونس جان باخته بود، با انحلال رهبری انقلابی، به حزب دمکرات کردستان ایران بازگشتند؛ تا همراه شمار دیگری از همسنگران سابق، سومین انشعاب بعد از انقلاب را در حدکا به سامان برسانند. مسلما" اصلی ترین مشکل منشعبین، بعد از ساماندهی و شکل دادن به رهبریی که برگزیده و منتج از کنگره‌ی قانونی حزب نبود، تنها بنیان ساختارهایی که امکانات مادی و معنوی آن تقریبا در دست برگزیده‌گان کنگره سیزده قرار داشت، نمی توانست بوده باشد. جریانی که در کنگره‌ی سیزده، مقهور جنگ قدرت بر محور تفکیک مرکز و جنوب کردستان شده بود، درواقع خود خالق چنین بستری بود؛ که مولفه و پایه‌های اساسی آن بر اساس جناحبندی منطقه‌ای جنوب و مرکز، طراحی شده بود. طرحی که از کنگره ده‌م وارد ادبیات سیاسی حزب دمکرات شد و تا مرحله انشعاب، همه تاروپود وجود آن حزب را عملا در برگرفته بود. اگر پایه‌های اساسی و ستون فقرات انشعاب در ابتدا بردوش منشعبین کنگره‌ی هشتم و متحدین بعدی آنان در جناح آقای عبدالله حسن زاده قرار داشت، اما در مراحل بعدی جریانات دیگری که از پروسه‌ی شکل گیری انشعاب حمایت کرده بودند؛ بیشترین سهامدار این جریان شدند. جریان رفرم که بیش‌تر مشتمل بر جوانانی کم تجربه و طرف‌دار بازگرداندن پروسه‌ی جنگ مسلحانه با تاسی از گروههای نظیر پژاک هستند، در اوج شکافهای درونی حزب توانسته بودند ابراز وجود کنند و در جریان انشعاب با اعلام بی‌طرفی به اکثریت کمیته‌ی مرکزی پیشنهاد کرده بود؛ که در صورت پذیرش فراکسیون آنان، در کنار حزب دمکرات خواهد ماند. مسلما دست رد و دریافت پاسخ قاطع رهبری حزب دمکرات به عدم پذیرش چنین فراکسیونی، نهایتا آنان را به دامان منشعبین سوق داد. گرایش دیگری که بعدا توانست به پروسه‌ی انشعاب وارد شود، طیف گسترده‌ای از منشعبین و رانده‌شده‌گان دوره‌های مختلف حیات سی ساله بعد از انقلاب این حزب، طرفداران کنگره‌ی چهارم، مخالفین سوسیالیزم دموکراتیک ، طیف توده‌ای ـ اکثریتی که بعد از تجربه‌ی شکست در سازمانهای چپ ایرانی عملا به ابزار فشار بر نیروهای اصیل سیاسی کردستان، در راستای رونق بخشی به جریان اولترای ناسیونالیستی و گریز از پیگری و تامین عدالت اجتماعی در کنار خواسته‌های ملی؛ فرارویده است را دربر می گرفت. مشکل اصلی سامانده‌هندگان انشعاب، در بازگرداندن اوضاع به حالت اولیه، در واقع اصولی از اساسنامه‌ی حزب بود، که در کنگره‌ی دوازده‌هم ضمیمه‌ی برنامه حزب گردید بود؛ که در آن، افراد بالای ۷۰ سال را از پروسه‌ی انتخابات کمیته‌ی مرکزی محروم و دبیر اول حزب نیز الزاما" تنها می توانست دو دوره‌ی متوالی عهده دار این مقام باشد. اصولی که عملا، بیش‌تر رهبران انشعاب را از دایره‌ی رقابت محروم و عرصه را برای اولین بار بر طیف گسترده‌ای از جوانان می گشود. کنگره‌ی چهارده‌هم می بایست به همه‌ی این مشکلات و طرحهایی که گرایشات فوق الذکر برای کنگره آماده کرده بودند؛ پاسخ می داد. علاوه بر مشکلات ساختاری که گره‌کورهای در آن باقی گذاشته شده است. نکات مبهمی هنوز بر استراتژی رهبری حزب دمکرات کردستان سایه انداخته است؛ نکاتی که در آینده شاید بتوان با شفافیت بیشتری عرض اندام کند. سرنوشت سوسیالیزم دمکراتیک، باوجود جمع دشمنان بیشمارش در این جریان، که بعضا بغضهای دوران دکتر قاسملو را نیز با خود دارد، هنوز در محاق قرار دارد. طرح آقای خالد عزیزی که در سمینارها و میزگردهای یک سال قبل خود بر آن تاکید داشته است. اکنون که در مقام سخنگوی حزب دمکرات کردستان دارای قدرت اجرایی بیشتری شده است؛ در جهت بازگشت به داخل حتی با وجود جمهوری اسلامی چه راهبردی در پیش خواهد گرفت. و بسیاری اما و اگر دیگر، به گذشت زمان نیاز دارد . اما از زاویه‌ی نگاه ساختاری، سانترالیزم حزبی جای خود را به دسانترالیزه بخشیده، حزب فاقد دبیر اول است و شخص اول این حزب تنها سخنگوی حزب محسوب می شود، شخص اول معاون ندارد، اما شخص اول دیگری برای تشکیلات کردستان در نظر گرفته شده است. مهمتر از همه، تاسیس یک نهاد موازی در کنار کمیته‌ی مرکزی است که در منابع رسمی این حزب و بیانیه‌ای که به مناسبت اختتام کنگره صادر شده بود؛ به آن اشاره‌ای نگردیده است و تنها در سایتهای همسو، بدون تکذیب آن توسط این حزب در لایه‌ای از تمجید و تعریف پنهان شده است. انتخاب ارگان جدیدی تحت نام کمیسیون حفاظت از برنامه و اساسنامه‌ی حزب، ارگانی که حدود و ثغور آن نامشخص و ابهام برانگیز است. اعضای این کمیسیون پنج نفره، عمدتا بالای ۷۰ سال سن دارند که در میان آنان آقای جلیل گادانی دبیر اول سابق حدکا ـ رهبری انقلابی و آقای عبدالله حسن زاده دبیر اول سابق حدکا دیده می شود.حول محور این کمیسیون تازه تاسیس حدس و گمانه‌زنی بسیاری فرارویده است. این کمیسیون چگونه می خواهد از برنامه و اساسنامه حدک حفاظت کند، در صورت تخطی با استفاده از کدام ابزار می خواهد، کمیته‌ی مرکزی را توبیغ و در صورت سرپیچی چه راهکاری در پیش خواهد گرفت. آیا مصوبات کمیته‌ی مرکزی و دفتر سیاسی، باید الزاما" قبل از اجراء در راستای تطبیق با برنامه و اساسنامه به تصویب این کمیسیون برسد؛ یا بعد از اجرا اقدام خواهد شد؟ آیا کمیسیون دبیری برای خود خواهد داشت؟ آیا می تواند قرارها و اسناد کمیته‌ی مرکزی را تحت نام حفاظت وت‌و کند و در نهایت چه مخاطره و چه نیازهایی اعضای کنگره را بر آن داشته است، تا در کنار ۲۱ عضو کمیته‌ی مرکزی، مشاوران، جمع اعضا و هواداران، میدیای حزبی و مستقل، اقدام به ایجاد کمیسیون حفاظت نماید. سوالات بیشمار دیگری می تواند حول شکل گیری این نهاد ن‌و بنیاد، که می تواند بدعت گذاری نگران کننده‌ای در ساختار احزاب سیاسی مدرن محسوب شود، مطرح است، احزابی که ابزارهای قدرتمند دیگری برای کنترل و نظارت در اختیار دارد.ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
یکشنبه، اردیبهشت ۰۸، ۱۳۸۷
هادی صوفی زاده ـ
شنبه، فروردین ۳۱، ۱۳۸۷
قه‌یرانی کۆمه‌ڵه و
چه‌مکی ناهاوزه‌مه‌نی مێژوویی
ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
پێرست:مــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ 1 ـ رۆژنامه‌ی که‌یهان، ژماره ۱6۲۵برواری ۱0/ی رێبه‌ندانی ۱۳۵٧
ـ 2 ـ نیوسه‌ده تێکۆشان/ به‌رگی یه‌که‌م/ عه‌بدووڵا حه‌سه‌ن زاده
ـ 3 ـ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ئانتۆنیو گرامشی / وه‌رگێر: عه‌بباس میلانی
ـ 4 ـ هه‌مان سه‌رچاوه.ـ
شنبه، فروردین ۱۸، ۱۳۸۶
- - منبع آمار سیروان نیوز: مردم کردستان 5/24درصد درانتخابات مرحله دوم شرکت کردند 4 تير 84 سیروان نیوز:برپایه آمارهای رسمی، مردم کردستان درمرحله دوم انتخابات ریاست جمهوری5/24درصد در انتخابات مشارکت کردند. در مرحله اول ، مردم این استان 37/37درصد مشارکت کرده بودند. درمرحله دوم احمدی نژاد چون دیگر استانهای کشور در کردستان نیز حائز اکثریت آرا شد. در اين مرحله هاشمي 3/43درصدو احمدي نژاد 5/ 49 درصد آراي ماخوذه مردم کردستان راکسب کردند. 2/8درصد آراي ماخوذه نيز باطل اعلام شد. شهرستان بيجار با 45درصد وسقز با 14درصد بيشترين وکمترين مشارکت در کردستان را به خود اختصاص دادند. هاشمي به جز شهرهاي بيجار ، قروه و کامياران در همه شهرهاي کردستان راي اول بود. درصدمشارکت شهرستانهاي کردستان به اين شرح است: سنندج:5/20درصد مريوان:18درصد بانه:5/16درصد سقز:14درصد قروه :41درصد بيجار:45درصد ديواندره:52/19درصد کامياران:9/23درصد سرو‌آباد:16درصد