یه‌ک مه‌تری چوار گۆشه
پێشکه‌ش به یادی؛ عومه‌ر کۆنه‌پۆشی
ناسراو به جه‌لال بایه‌وه
له ناوه‌ڕاستی پۆله‌که‌دا، قوتابیه‌کی له‌ڕکه‌له‌ی لووت هه‌ڵۆیی که تازه خه‌تی دابوو و له به‌ر کورتبوونی باڵای له نێوان هه‌ردوو هاوڕێکه‌یدا وون بووبو؛ کورسییه شه‌ق و شڕه‌که‌ی به‌چێ هێشت. جیڕه جیڕی کورسییه‌که و ورته ورتی قوتابییه‌کان، بووه هۆی ئه‌وه‌ی، ماموستا ئه‌دهه‌م که مامۆستای به‌شی ئه‌ده‌بیاتی قوتابخانه‌که بوو، وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی بڵێ:
ــ سسس ... ـ
مامۆستا که تازه هاتبووه ناو پۆله‌که‌وه، له سه‌ر مێزه‌که‌ی قه‌راخ په‌نجه‌ره‌که، ده‌فته‌ر نومره‌که‌ی هه‌ڵگرت وبه ده‌سته له‌رزۆکه‌کانی، ده‌ستی کرد به هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌ی ده‌فته‌ره‌که. له گه‌ل خویندنه‌وه‌ی ناوی هه‌رکام له قوتابییه‌کان، چاوه‌کانی ماموستا له پشت چاویلکه‌که‌یه‌وه هه‌ر چوار سووچی پۆله‌که‌ی ده‌پشکنی.
پاش خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ناوی غایب و ئاماده، جارێکی دیکه چاوێکیی به ناوه‌ڕاستی پۆله‌که‌دا گێراو دیسان ده‌ستی به خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌کان کرد:ـ
ـــ عومه‌ر کۆنه‌پۆشی!ـ
به خوێندنه‌وه‌ی ناوی ئه‌م قوتابییه، جارێکی تر ئارامی پۆله‌که تێک چوو. مامۆستا پاش ده‌ربڕینی سه‌رله‌نوێی وشه‌ی سس؛ چاوی چه‌پی نوقاند و ده‌ستی راستی نایه پشتگوێ و تۆزێک ملی بۆ پێشه‌وه راکێشا تا بزانێ چ قه‌وماوه. سه‌رئه‌نجام له ناو ژاوه‌ژاوی پۆله‌که‌دا، توانی، گوێی له کۆمه‌ڵێ وشه‌ی پچڕپچڕ و نارێک بێت: ـ
ــ ... ئۆتاق ده‌فته‌ر .... ئاغای... ئه‌عساری ... حو‌سه‌ین ئه‌لیاسی ..ـ
به بیستنی ناوی ئه‌عساری، له میانه‌ی ئه‌و وشه پچرپچڕانه‌ی له قوڕگی قوتابییه‌کانه‌وه ده‌ڕژایه ناو پۆله‌که. خێرا سیمای ئه‌و پیاوه ریش تۆپزو سه‌ر رووتاوه‌ی هاته‌وه پێش چاو، که له یه‌که‌م رۆژی کرانه‌وه‌ی قوتابخانه‌که‌دا، به فه‌ڕاشه‌کانی قوتابخانه‌که‌ی وتبوو؛ دوو په‌یژه‌ی درێژی چێوین، له گه‌ل چه‌ند گه‌ز گوریسی بۆ بهێنێته به‌ر ده‌م حه‌وشه‌ی قوتانخانه‌که.ـ
پاش ئه‌وه‌ی په‌یژه‌کانی بۆ ئاماده‌کرا، هه‌ردوو په‌یژه‌که‌ی دایه ده‌م یه‌ک و تا کۆتایی په‌یژه‌ی دووم پێیدا سه‌رکه‌وت. کاتێک ده‌ستی به به‌تابلۆی مه‌دره‌سه‌که گه‌یشت؛ به ره‌نگێکی ره‌ش، له سه‌ر رووبه‌ری تابلۆی ده‌بیرستانه‌که، ناوه پێشووه‌که‌ی که پێش هاتنی ئه‌عساری بۆ ئه‌و شاره، له لایه‌ن مامۆستا و قوتانییه‌کانی ده‌بیرستانه‌که‌وه، له فه‌رووخییه‌وه بووبووه ده‌بیرستانی شه‌هید حه‌سین موسته‌فاسوڵتانی
(1)، بسڕێته‌وه و له سووچێکی تری تابلۆکه‌دا بنووسێت: تاڵه‌قانی.ـ
***
هه‌ڵم نیشتبووه سه‌ر شووشه‌ی ده‌لاقه‌ی پۆله‌که و تۆف و زریان له لێواری زرێباره‌وه به‌ره‌و ناوشار ده‌کشا و هه‌رچی زیاتر پۆله‌که‌یان خه‌مگینتر ده‌کرد. له‌وکاته‌وه که ماموستا ئه‌دهه‌م له‌به‌ر نه‌خۆشی دڵ، پۆله‌که‌ی به‌جێ هێشتبوو.؛ دووحه‌وتوو تێده‌په‌ڕی. ژماره‌ی قوتابیه ئاماده‌کان له پۆله‌که‌دا، به راده‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر که‌می کردبوو و له پێش ناوی ژماره‌یه‌ک له قوتابیه‌کاندا، به بێپسانه‌وه پیتی (غ) ریز کرابوو.(2)ـ
کاتێک عومه‌ر گه‌شته‌وه ناو پۆله‌که، مامۆستا له‌سه‌ر ته‌خته ڕه‌شه‌که، خه‌ریکی وانه وتنه‌وه بوو. شه‌پۆلی چاوه‌ڕوانی قوتابیه‌کان، به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڕێکه‌یا‌ن، سه‌رله‌نوێ ئارامی پۆله‌که‌ی تێکدا. قوتابیه‌که، به بێگوێدان به پرسیاری هاوڕێکانی؛ له‌کاتێکدا له چاوه‌کانیه‌وه، دوو بوورکانی زیندوو گه‌زاره‌یان ده‌کێشا. ده‌فته‌ر و کتێبه‌کانی له چه‌کمه‌جه‌ی مێزه‌که ده‌رهێنا و له سه‌ر رووبه‌ری مێزه‌که‌دا، رێکی کردن و ئینجا دانیه بن ده‌ست و هێور و له سه‌رخۆ، به‌ڵام قایم و له‌خۆبایی، به‌ره‌و ده که‌ی پۆله‌که هه‌نگاوی نا. مامۆستا رووی له‌ته‌خته ره‌شه‌که که‌نده‌وه و له پشته‌وه سه‌یری قوتابیه‌که‌ی کرد و به توانجه‌وه وتی:
ــ هه‌ی له‌وه. بۆ کوێ مل ئه‌نێی؟!
قوتابیه‌که له سه‌رپاژنه‌ی پا، به‌جۆرێک که بتوانێت چاو ببڕێته چاوی مامۆستاکه‌ی، وه‌رچه‌رخا و پشتی له ده‌رکه‌که کرد و له‌سه‌ر خۆ و بێ ئه‌وه‌ی داوای روخسه‌ت له مامۆستا بخوازێت وتی:
ــ بۆ ده‌رێ.
مامۆستا له کاتێکدا، له‌ته گه‌چه‌که‌ی ناو ده‌ستی نزیک چه‌ناگه‌ی کرده‌وه، فوویه‌کی له گه‌چه‌که‌و تۆزه ره‌نگئامه‌که‌ی سه‌رده‌ستی کرد و ئینجا قوڕگی بۆ پاک کرده‌وه و وتی:
ــ مه‌گه‌ر ناته‌وێت وانه‌کانت فێر بی، دووحه‌وتووه وانه نه‌وتراوه‌ته‌وه؟!ـ
قوتابییه‌که به ده‌نگێک که ده‌تگوت له قوڕگێکی برینداره‌وه دێته‌ده‌رێ، گرژه و رقئاوی وتی:
ـــ نه ئا‌غا .. نه....ـ
ماموستا ئه‌دهه‌م، که به چاکی له خۆشه‌ویستی نێوان خۆی وقوتابییه‌کانی ئاگادار بوو، له‌و ره‌فتاره نزمه‌ی قوتابییه‌که‌ی که له نێوان دووحه‌وتوو نه‌خۆشی و دوورکه‌وتنه‌وه له قوتابیه‌کانی، به‌سه‌ر ئه‌ودا هاتبوو؛ سه‌ری سووڕما و به تووڕه‌ییه‌وه وتی:ـ
ـــ وه‌ره سه‌ر جێگاکه‌ت دانیشه با ناچار نه‌بم به زۆر داتنێم.ـ
مامۆستا ئه‌دهه‌م چه‌ند هه‌نگاو رۆشته پێشه‌وه و روویکرده قوتابیه‌کان و درێژه‌ی به قسه‌کانیدا و وتی:
ـــ ده‌تانه‌وێ وه‌ک ئه‌وانی ترتان له‌گه‌ل بکه‌م؟
قوتابییه‌که ده‌یویست به‌بێ گویدان به قسه‌کانی ماموستا، جارێکی‌تر رێگا بگرێته‌به‌ر و به‌ره‌وده‌رکه‌که هه‌نگاو بنێ. به‌ڵام مامۆستا، هه‌نگاوه‌کانی کرژکرده‌وه و که‌وته پێشیه‌وه و رێگاکه‌ی پێبڕی. به تووڕه‌ییه‌وه ده‌ستی ڕاکێشا و ویستی قوتابییه‌که بۆ لای خۆی ڕاکێشێت. به‌ڵام خێرا هه‌ستی کرد هێز و توانای جوڵاندنی قوتابییه‌که، که وه‌ک مێخ له سه‌ر رووبه‌ری پۆله‌که داکوترابوو، له‌خۆیدا شک نابا. سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت گه‌ڕایه‌وه لای خۆیی و هه‌ستی به‌کزبوونی له‌شی کرد و باوه‌ڕیی به‌وه‌هێنا، ده‌ماره‌کانی به‌ته‌واوی سست و بێ هێزن و نه‌خۆشییه‌که‌ی ئه‌مدواییه به ته‌واوی کاری تێکردووه. خێرا له کرده‌که‌ی پاشگه‌زبووه‌وه و به‌ئارامی وتی:
ــ رۆڵه، مه‌گه‌ر ناته‌وێت وانه‌کانت بخوێنی؟
قوتابییه‌که خێرا وڵامی دایه‌وه:ـ
ـــ نه ئا‌غا ... نه ... نایانه‌وێت ... نا ...ـ
ماموستا ئه‌دهه‌م سه‌یرێکی قوتابیه‌که‌ی کرد و له کاتێک دا ده‌یویست به سه‌ر خۆیدا زاڵ بێته‌وه، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تاڵه‌وه وتی:ـ
ـــ وه‌ره سه‌رجێگاکه‌ت دانیشه با بزانم ئه‌م ورده وڕێنانه‌ی چییه ده‌یکه‌ی؟
سیمای گڕگرتووی قوتابیه‌که کڵپه‌ی تێبه‌ربوو. به‌جۆرێک که مامۆستا و قوتابیه‌کان، هه‌ستیان به گه‌رمی له‌شی کرد. هه‌ستی به‌وه‌کرد، له ناخه‌وه خه‌ریکه ده‌سووتێ. چاوی بڕیبووه به‌فری سه‌ر لووتکه‌ی شاخه‌کانی به‌رانبه‌ر و له دووره‌وه ده‌یدی، چۆن به‌فری تازه له سه‌ربه‌فری کۆن جێگیرده‌بێ و وه‌ک خوریی سپی له به‌رده‌ستی هه‌لاجدا، شی بووه‌ته‌وه و بریکه‌ی دێت. هه‌ستی به‌ڕه‌وینه‌وه‌ی هه‌ڵمی سه‌ر شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌کان کرد. ده‌یویست بۆ پێشه‌وه بڕوات و سه‌ربه‌شووشه‌ی په‌نجه‌ره‌که‌وه بنێت. به‌ڵام هه‌نگاوه‌کانی له سه‌ر رووبه‌ر پۆله‌که‌دا، قایم داکوترابوون. بلێسه‌ی ئاوری جه‌سته‌ی ته‌نیا کاتێک ده‌توانرا ببینرێ که له هه‌ردووچاویه‌وه گه‌زاره‌ی ده‌کێشا و تاده‌هات کڵپه‌ی ده‌گرت. ماموستا هه‌ستی به قورسی پارچه گه‌چه‌که‌ی ناو ده‌ستی ده‌کرد و به نیاز بوو فڕێی‌دا و له کۆڵ خۆی کاته‌وه. ده‌ستی بۆ پێش و دواوه‌وه برد. پاشگه‌ز بووه‌وه. سه‌رئه‌نجام به‌ره‌و سوچێکی ته‌خته ڕه‌شه‌که، فڕیدا. ده‌نگێکی ره‌ق، وه‌ک ده‌نگی شکانی دارێکی وشک؛ له ناو پۆله‌که‌دا به‌رز بووه‌وه. تۆزێک دواتر ده‌نگی پێکدادانی هه‌ردوو ده‌ستی ماموستا ئه‌دهه‌م، جارێکی دیکه بێده‌نگی پۆله‌که‌ی تێکدا.ـ
***
له ده‌ره‌وه‌ی پۆله‌که، په‌ڵه‌هه‌وری سه‌ر رووبه‌ری ئاسمان، پرژوبڵاوده‌بوونه‌وه و پاشان یه‌کیان ده‌گرته‌وه. بۆ ماوه‌یه‌کی کورت، په‌ڵه‌هه‌وره‌کان چنگیان له‌یه‌ک هه‌ڵده‌پێکا و ئێنجا بڕگه بڕگه پێکه‌وه ده‌نووسان و وه‌ک خێوه‌تێکی ره‌ش رووی ئاسمانیان داده‌پۆشی. ناو پۆله‌که تا ده‌هات تاریک و تاریک‌تر ده‌بوو، سیمای قوتابییه‌که له به‌رده‌م مامۆستادا، وه‌ک ئاسنی تواوه‌وه، پزیسکی ده‌وه‌شاند و ده‌ڕژایه ناو رووبه‌ری پۆله‌که. رواڵه‌تی قوتابیه‌کان له‌گه‌ل جووڵه‌ی له‌شیان، تێک ده‌ئاڵا و پاشان جوێ ده‌بووه‌وه. له ئاکامی ئه‌م تێک ئاڵان و جوێبوونه‌وانه‌دا، شه‌پۆلێک هارموونی ده‌نگ، خۆی ده‌سوییه لێواری بیره‌وه‌رییه‌کانی مامۆستا. ئه‌م هارموونیایه ده‌بوو به سه‌مفوونیا و ئاوازێک و له ناخه‌وه، مامۆستایان ده‌هه‌ژاند. هه‌ستی ده‌کرد، گوڕوتینه‌که‌ی جارانی تێدایه‌و له سینگی بیسه‌رانه‌وه(3)، به‌ره‌و فه‌یله‌قووس (4) هه‌ڵده‌کشێ. له گه‌ل جووڵه و له‌رینه‌وه‌ی له‌شی قوتابییه‌کانی، که‌وته جووڵه و ده‌نگه په‌مه‌ییه‌که‌ی هێمن و له سه‌ر خۆ تێکه‌ڵ به ئاوازی سه‌مفوونیاکه بوو:ـ
باساتێ ناوی له یادا نه‌بێ
مه‌رگی جوانان گریه‌ی هه‌ژاران (5) ـ
ناڵه و شریخه‌ی هه‌وره برووسکه‌یه‌ک، تاڵه باریک و نادیاره‌کانی بیره‌وه‌رییه‌که‌ی مامۆستایان بچڕاند. له‌گه‌ل شریخه‌ی هه‌وره بووسکه‌که‌دا، لیزمه‌یه‌کی توند پرژایه سه‌ر رووبه‌ر شار و بۆنی خاکی پاش باران، خۆی به‌هه‌ناوی پۆله‌که‌دا کرد. مامۆستا ئه‌دهه‌م به هه‌نگاوه له‌رزۆکه‌کانی به‌ره‌و قوتابییه‌که رؤشت و له گه‌ل گواستنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێکدا، زیاتر هه‌ستی به قورس بوونی له‌شی ده‌کرد. کاتێ گه‌شته به‌رده‌م قوتابییه‌که، له پشت شووشه‌ی چاویله‌که‌که‌یه‌وه که وه‌ک بنی پیاڵه قووڵ و ئه‌ستوور بوو، چاوی بڕییه هه‌ردوو چاوی قوتابییه‌که و ترس دایگرت. لافاوێک له گڕوتین، له قوڵایی چاوه‌کانیه‌وه به لێشاو ده‌ڕژایه سه‌ر پێسته ڕه‌نگ ئه‌سمه‌ره‌که‌ی سه‌ر ئێسقانه‌کانی هه‌ردوو گۆنای و به لۆزوو ده‌رژایه سه‌ر رووبه‌ری پۆله‌که و ده‌بوو به‌هه‌زار پارچه پۆلووی گه‌ش و رووبه‌ری پۆله‌که‌یان زیاتر له جاران، رووناک ده‌کرده‌وه. مامۆستا، له نزیکه‌وه هه‌ستی به گه‌رمی پۆلووه‌کان کرد. خۆی بۆ نه‌گیرا و خێرا به‌ره‌و پاشه‌وه کشایه‌وه .ـ
ده‌نگه په‌مه‌ییه‌که‌ی به‌ره‌و گڕبوون گۆڕدرا و به جۆره تووڕه بوونێک که تا ئه‌و کاته، که‌س پێوه‌ی نه‌دیتبوو؛ گوتی:ـ
ــ ئه‌م هه‌تیوه خه‌ریکه ..ـ
رسته‌که‌ی ته‌وانه‌کرد و وایده‌زانێ که‌سێک وشه‌کانی ئه‌و دووپات ده‌کاته‌وه. بۆێی له وڵامدا وتی:ـ
ــ خه‌ریکه ده‌مرێ . ـ
ئینجا رووی له قوتابییه‌کان کرد و وتی:ـ
ـــ ئه‌ڵێی چاڵه ڕه‌ژه‌کانی سه‌رشیوه.(6) ته‌ماشای که‌ن. ئێوه جاڵه ڕژییتان نه‌دیوه؟!. ـ
هه‌رخۆی وڵامی دایه‌وه و وتی:ـ
نه، نه‌تان دیوه. گه‌ش وه‌ک پشکۆی ژێر خۆڵه‌مێش.ـ
له‌ده‌لاقه‌ی پۆله‌که‌وه چاوی بڕییه لێزمه‌ی بارانه‌که، که وه‌ک قامچی خۆی به سیمای شاره‌که‌دا ده‌کێشا و وتی:ـ
ـــ چ بایه‌ک ئه‌م پشکۆیه گه‌شاندووه‌ته‌وه؟
قوتابییه‌کان وه‌ک قوڕی سه‌ره‌تای درووست‌کردنی هه‌یکه‌لی به‌رده‌ست په‌یکه‌رتاشێک، له به‌ر رؤشنایی و تینی پۆلووی بۆرکانی چاوه‌کانی قوتابییه‌که‌دا؛ ره‌نگیان وه‌ک خوێنی مه‌یوو، له سوورێکی مه‌یله‌و تۆخه‌وه، به‌ره‌و ره‌نگی، خشتی بر‌ژاو ده‌گۆڕدرا و تێکه‌ڵ به ڕه‌نگی دیواری پۆله‌که ده‌بوو.ـ
له ریزی دوواوه‌ی پۆله‌که‌دا، یه‌کێک له په‌یکه‌ره‌کانی به‌رده‌ست په‌یکه‌رتاشه‌که، ده‌ستی به نیشانه‌ی روخسه‌ت به‌رز کرده‌وه و گوتی:ـ
ـــ مامۆستا! کژه‌با ... گژه‌بای دڕ... (7)ـ
مامۆستا وه‌ک بییه‌وێت به‌سه‌ر خۆیدا زاڵ بێته‌وه، روویکرده قوتابییه‌که و له‌سه‌رخۆ وتی: ـ
ـــ تێمگه‌ێنه بزانم، کێ ناهێڵێ بخوێنی؟
په‌یکه‌ره‌کانی ناو پۆله‌که، یه‌ک له‌دوای یه‌ک، وشه‌ی په‌یکه‌ره‌که‌ی پێشوویان دووپاتکرده‌وه ووتیان :ـ
گژه با، گژه‌بای دڕ... گژه با، گژه‌بای دڕ ... ـ
قوتابیه‌کان ده‌نگه‌کانیان کرده یه‌ک و پێکه‌وه هاواریان کرد:ـ
گژه با، گژه‌با، گژه‌با، گژه‌بای دڕ ...ـ
مامۆستا ترسا وتی:ـ
سسسسس...ـ
ده‌نگێک تێکڵ به ده‌نگه‌که‌ی مامۆستا بوو:ـ
بێرۆ دانیشین له بن هه‌ناران
کۆڕی ببه‌ستین وه‌ک مه‌یگوساران. (8)ـ
مامۆستا شله‌ژا و روویکرده قوتابییه‌کان و وتی:ـ
ـــ بێده‌نگ بن. من پرسیارم له ئێوه نه‌کرد.ـ
قوتابییه‌که له‌کاتێکدا روومه‌ته خۆڵه‌مێشییه‌که‌ی له به‌ر رؤشنایی پزیسکه‌ی پۆلووه‌کاندا، له چه‌شنی مس؛ سوور هه‌ڵگه‌ڕابوو. وه‌ک ئێسقان له قوڕگیدا گیری کردبێت وتی:ـ
ـــ ئه‌عساری، ئا‌غا ... عه‌لی ئه‌عساری ...ـ
جارێکی تر ریشه‌تۆپز و سه‌ره‌رووتاو و ده‌سته کورت و قه‌ڵه‌و وتووکنه‌کانی ئه‌وپیاوه ناوچاو مۆنه‌ی هاته‌وه به‌رچاو، که جگه له دوو قامکه گه‌وره‌که‌ی، هه‌موو ئه‌مووسته‌کانی تری پڕبوون له ئه‌مووستیله‌ی نوقره و سه‌رته‌وێلی به داخێکی ڕه‌ش دیاریکرابوو.
به ره‌وینه‌وه‌ی ئه‌و تارماییه، په‌ژاره‌یه‌کی خه‌ست، نیشته سه‌ر دڵه نه‌خۆشه‌که‌ی مامۆستا و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگای له خۆی بێت چاویلکه‌که‌ی گه‌نده‌وه و سه‌رله‌نوێ پاش تۆزێک قایم له سه‌ر چاوی توند کرد. له به‌ر خۆیه‌وه وتی:ـ
ـــ گژه‌با ... گژه‌بای دڕ ....ـ
هه‌وای ناو پۆله‌که به ته‌واوی ده‌می کێشابوو و ئه‌توت؛ گڕی تێبه‌ربووه. هه‌ناسه‌یه‌کی قووڵی هه‌ڵکێشا. له گه‌ل هه‌ناسه‌که‌یدا سیپه‌لکه‌کانی پڕکرد له هه‌وای ناو پۆله‌که و به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چ ده‌کات، وه‌ک بییه‌وێت رێگا چاره‌یه‌ک بدۆزێته‌وه، چه‌ند هه‌نگاو رۆشته پێشه‌وه و به‌ئارامی وتی:ـ
ـــ پێم بڵێ بزانم ئه‌عساری چی پێوتی؟
قوتابییه‌که له کاتێک دا له نێوان دابڕان و جیابوونه‌وه‌ی هه‌وری سه‌ر رووبه‌ری شاره‌که، که خه‌ریک بوو ورده ورده هێور ده‌بوونه‌وه، جاروبار چاوی ده‌که‌وته به‌فری سه‌ر لووتکه‌ی کێوه‌کان، که به ته‌واوی تێکه‌ڵ به ته‌مومژی سه‌رلووتکه‌کان بووبوون. به بێوازییه‌وه وتی؟
ـــ هیچی پێنه‌وتم ...ـ
مامۆستا وتی:ـ
ــ ئه‌ی چی؟!ـ
قوتابیه‌که وتی:ـ

ـــ ته‌نیا رشته‌ی خویندنه‌که‌ی لێپرسیم.ـ
ماموستا وه‌ک شتێکی تازه‌ی که‌شف کردبێت، جارێکی دیکه ده‌سته‌کانی به‌یکدادا و وتی:ـ
ـــ ئێ ... باشه. تۆ چیت وڵام دایه‌وه؟
قوتابییه‌که دیسان به بێوازییه‌که‌وه وتی:ـ
ـــ وتم له به‌شی زانسته مرۆوییه‌کاندا ده‌خوێنم.ـ
ماموستا سه‌رێکی راوه‌شاند و روویکرده قوتابییه‌کان و به زه‌رده‌خه‌نه‌وه وتی:ـ
ـــ باشه ئه‌مه ئیتر ئه‌وه‌ی پێناوێت ؟
قوتبییه‌که گرژبوو و تی :ـ
ـــ هه‌ر ئه‌وه نا.ـ
مامۆستا وتی: ـ
ـــ ئه‌ی چی ، بۆ پێم ناڵێی خۆ شێتت کردم؟!ـ
قوتابییه‌که وتی:ـ
ـــ رووبه‌ری گشتی ئێرانیشی لێپرسیم.ـ
مامۆستا نێو چاوانی تێکناو و به تووڕه‌ییه‌وه وتی:ـ
ـــ تۆ قوتابی پۆلی سییه‌می زانسته مرۆییه‌کانی . ئێران وڵاتته بووه و ده‌بێ بیزانی.ـ
بۆ پاشه‌وه گه‌ڕایه‌وه و ده‌ستی راوه‌شاند و وتی:ـ
ـــ هه‌ی له‌و قوتابییه. که‌واته نه‌تزانیوه؟
قوتابییه‌که گوڕاندی:ـ
ــــ نه ئا‌غا، چاکم زانی زۆر چاک. رووبه‌ری ئێران، یه‌ک میلیون و شه‌ش سه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج مه‌تری چوارگۆشه‌یه.ـ
گرێی ناوچاوی ماموستا کرایه‌وه. هاته پێشه‌وه‌و سه‌رله‌نوێ به په‌نجه‌ی شاده، چاویلکه‌که‌ی له سه‌ر لووتی رێککرد و به‌گه‌شبینییه‌وه وتی:ـ
ـــ زۆر چاکه ...که وا... ت ...ه...ـ
قوتابییه‌که درێژه‌ی قسه‌که‌ی پێبڕی و له کاتێکدا ده‌یویست ده‌نگی زیاتر هه‌ڵبڕێ، سه‌یری سیمای پڕبه‌زه‌یی مامۆستاکه‌ی کرد و له سووچێکی په‌نجه‌ره‌که‌وه چاوی بڕییه لووتکه به‌رز و به‌فرگرتووه‌کانی شاخه‌کانی هه‌ورامان و له به‌ر رۆشنایی ئه‌و پۆلووانه‌ی له بوورکانی چاوه‌کانییه‌وه ده‌ڕژایه ناو پۆله‌که و به‌رده‌م په‌یکه‌ره مته‌کانی ناو پۆله‌که، دوایین وته‌ی مودیره نوێکه‌ی ده‌بیرستانه‌که‌ی دووپاتکرده‌وه که پێی وتبوو:ـ
ـــ له‌و یه‌ک میلیون و شه‌شسه‌د و چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و نه‌وه‌د و پێننج مه‌تری چوارگۆشه‌دا، ناهێڵم ته‌نانه‌ت، یه‌ک مه‌تری چوارگۆشه‌شت، پێببڕێ!ـ

(ته‌واو)
پێرست:ـ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کاک حه‌سین مسته‌فا سوڵتانی که مامۆستای پێشووی به‌شی بیرکاریی ئه‌و ده‌بیرستانه بوو، رۆژی سێی خه‌رمانانی ساڵی 1358/ی هه‌تاوی، له سه‌ر حوکمی خه‌ڵخاڵی جه‌لاد، له گه‌ل کاک ئه‌مینی برایی و حه‌وت هاوڕێیدا گوله‌باران کران.
2. غ . سه‌ره‌تای پیتی غایب.
3. بیسه‌ران، به‌شێک له کێوی فه‌یله‌قووس.
4. فه‌یله‌قووس کێوێکه هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری شاری مه‌ریواندا.
5. دوو به‌یت له شیعری شیرین به‌هاره‌ی مامۆستا ئیبراییم ئه‌حمه‌د.
6. سه‌رشیو ناوچه‌ێه‌که، له نێوان مه‌ریوان و سه‌قزدا.
7. سه‌ردێڕی شیعرێکی کاک فاتێح شێخ (شێخ الاسلامی) .
8. به‌شێکی تر له شێعری شیرین به‌هاره.

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر