درێژه‌ی بابه‌ت:ـ
سونبوله‌ی جادوو، سه‌بری لێ‌بڕابوو. شه‌وێک منیان له‌گه‌ل یه‌کێک له‌و گه‌نجانه‌ی که له جیهانی
خه‌ونه‌کانی خوی‌دا، وایده‌زانی ئه‌ویش ده‌توانێ، بۆ خۆی رۆسته‌مێک بێت؛ به چاوداپێچراوییه‌وه به‌ره‌ورووکرده‌وه. ئه‌و گه‌نجه‌ی که ته‌نیا، له ته‌رحێکی گاڵته‌جاڕی رۆسته‌م ده‌چوو؛ بۆی تێکوتابم و وتبووی: ـ
ـ ئه‌مه، زه‌ینی به لاڕێدا بردووم. ـ
پاش ئه‌م ئیعتراف بۆ کردنه، شه‌وی دواتر له ژێرزه‌مینی قه‌ڵاکۆنه‌که‌دا، له‌سه‌ر ته‌ختێک چوارمێخه‌یان کێشام و قامکه گه‌وره و مه‌چکی هه‌ردوو ده‌ست و قاچیان، به شێوه‌یک له سه‌رته‌خته‌که قایمکرد؛ که توانای هه‌رچه‌شنه جووڵه‌یه‌کم لێببڕێ. له‌هه‌مانکاتدا، چاویان به په‌ڕۆیه‌کی چڵکن و کۆنه داپێچا و که‌وڵێکیشیان به سه‌رمدا دا. که‌سێک له‌سه‌ر پشتم دانیشت و ده‌نگێک به‌رزبووه‌وه: ـ
ـ بڕیاره به‌م قامچییه که له که‌وڵی که‌رگه‌ده‌ن سازکراوه، ئه‌وه‌نده‌ت لێده‌ین، هه‌تا ده‌مری. سه‌ره‌تا له بن قاچته‌وه ده‌ست پێده‌گه‌ین، ئینجا ده‌گه‌ینه سه‌ر پشتت و ... ـ
پاشان ده‌تگوت سه‌رڕێژی هه‌موو بوورکانه‌کانی دونیایان به‌سه‌ر قاچم دا رژاندووه. بۆمه‌له‌رزه‌یه‌کی قایم و به‌سام، له ناخی جه‌رگمه‌وه نرکاندی. قامچییه‌ک که له که‌وڵی که‌رگه‌ده‌ن سازکرابوو له هه‌وادا ده‌یلرڤاند و گۆشت و خوێن و ئێسک و پرووسکی ده‌جوویم و ئه‌نجن ئه‌نجنی ده‌کرد و لێده‌کرده‌وه. ـ
بۆ دوو حه‌وتوو ده‌بوو که هه‌موو شه‌وێک ده‌ستێک، مه‌چه‌کی ده‌گرتم و منی، که توانای بڕینی رێگام نه‌مابوو و ده‌تگووت؛ به سه‌ر ئاور و ورده شووشه و سندان و مووسدا رێگا ده‌بڕم، به چاوداپێچراوییه‌وه بۆ ناو ژێرزه‌مینه‌که‌ی راده‌کێشام. جانه‌وه‌رێک له که‌وڵی دێودا، به‌رده‌بوو قاچ و قوولم. ـ
من نه‌مده‌توانی ناوی هاوڕێکانم و ناونیشانی ماڵ و شوێنی کاره‌کانیان بڵێم. چوونکوو ئه‌وان ژن و منداڵیان هه‌بوو. یان ئه‌گه‌ر زه‌ماوه‌ندیشیان نه‌کردبوو، جگه له خوێندنه‌وه‌ی که‌وڵه‌کان و نووسراوه‌ی سه‌ربه‌رده‌کان و له‌وحه گڵینه کۆنه‌کان، یان باوه‌ڕ به سه‌رهه‌ڵدان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی که‌یخه‌سره‌و، تاوانێکیان نه‌کردبوو. ـ
تاقمێک ده‌یانویست له سه‌ر به‌گرتدانی ئه‌م مرۆڤانه، ببنه خاوه‌ن سامان و پله‌وپایه و ماڵی دنیا و یه‌کشه‌وه، [له پێناو پێکه‌وه‌نانی ماڵ وساماندا]، رێگای سه‌د ساڵه بپێون. بۆیان گرنگ نه‌بوو، که سامان و پله‌وپایه‌ی ئه‌وان؛ به داڵانی خوێن و مه‌رگدا ده‌ربازده‌بێت. ـ
له ناو قووڵایی ئه‌و سیاچاڵه‌دا، خه‌ریک بوو توانای خۆمم له ده‌ستده‌دا. ورده‌ورده ئه‌توامه‌وه و به‌بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێ پاکانه بۆ خۆم بکه‌م و به بیرۆکه‌ی وه‌هماوی خۆم ب‌په‌ڕێنه‌مه‌وه، تێکده‌شکام و داده‌رووخام و وردووخاش ده‌بووم. ئێسک و پرووسکم ئه‌توایه‌وه و وه‌ک دره‌ختێک که ئاوریان تێبه‌ردابێ؛ ده‌بوومه خۆڵه‌پۆته. ریش و سمێڵم تا نزیک ناوقه‌دم هاتبوو. قژم وه‌ریبوو. چاوه‌کانم کزبووبوون و گورچیله‌و وئێسقانه‌کانم به تووندی ژانیان ده‌کرد. به‌ڵام شوێنی ژیانم (هه‌مان سیاچاڵه‌که)م، پاک و خاوێن راگرتبوو. جگه له مشکه پیره‌یه‌کی ته‌نیا و چه‌ند قالۆنچه‌یه‌ک که به‌رماوه‌که‌م، له‌گه‌ل دابه‌ش ده‌کردن؛ هاوده‌مێکم نه‌بوو.ـ
ئیعترافی به درۆ یان ناو هێنانی مرۆڤه خاوێن و بیرمه‌نده‌کانم، به کرده‌وه‌یه‌کی شه‌رافه‌تمه‌ندانه نه‌ده‌زانی. من مرۆڤێک بووم به تووندی پابه‌ندی به‌ها ئیخلاقیه‌کان و هه‌موو ئه‌و بڕوایانه‌ی که به درێژای مێژوو، مرۆڤایه‌تی باوه‌ڕی پێهێنابوون. به‌ڵام وه‌ک هه‌ر بوونه‌وه‌رێکی زینده یان غه‌یره زینده له جیهانی بووندا؛ به‌رانبه‌ر به زه‌خت و زۆر، تا راده‌یه‌کی دیاریکراو ده‌توانێت خۆڕابگرێ. منیش که زینده‌وه‌رێک بووم له جه‌غزی بووندا، له ژێر زه‌ختی له راده‌به‌ده‌ری رووخێنه‌ر ومه‌رگئاسادا، خه‌ریکبوو له ناوه‌وه داده‌پیم. له‌ش و رۆحم ده‌رگیری بێنه‌وبه‌ره و کێشمه‌کێشێکی قایم بوو. نه له‌شم هێزی خۆڕاگری تێدامابوو؛ نه رۆحیشم توانای هه‌ڵچوون و راوه‌ستان. ـ
هه‌موو شه‌وێک ده‌ستگه‌لێک، خوێن و مۆرخ و پرووسکی ئێسکه‌کانمی له هه‌وادا هه‌ڵده‌سووڕاند. به‌و هیوایه که ده‌مم، وه‌ک ئه‌شکه‌وتێکی داخراوی حه‌شاردراو، بکرێته‌وه‌و به‌م شێوه‌یه، خێڵی دێوان ببنه خاوه‌ن گه‌نجێکی له‌مێژینه‌ی پڕبایه‌خ.ـ
یه‌غانێک له‌ناو دڵمدا بوو، پر له جه‌واهێر: یاقووت له هه‌موو ره‌نگێک؛ سوور و زه‌رد و شین. ئه‌ڵماسی گه‌وره‌گه‌وره، که وه‌ک هه‌تاو پریشکی ده‌هاوێشت. مرواریده‌کان، که بریکه‌یان ئاویی چاویان ده‌برد و گه‌وره‌تر له‌وانه، که‌س نه‌یدیبوون. زومرۆدی سه‌وز، جوانتر له ئاڵفه‌جاڕی به‌هار. من نه‌مده‌ویست ئه‌م یه‌غانه ته‌حویلی سونبوله‌ی جادوو بده‌م، که جیهانی کردبووه وێرانه‌ی خۆی و له چین و تووران و ئێرانیش باجی ده‌سه‌ند. ئه‌م جه‌واهێرانه، له گوێ و گه‌رده‌نی دێوان نه‌ده‌هاتن. ئه‌مانه‌تێک بوو که ده‌بوو، چین له دوای چین، بپارێزرێن و وه‌ک گڕه هه‌تاهه‌تاییه‌که‌ی ئاته‌شکه‌ده‌که‌ی پارس، ده‌سووتاو تین و ئۆمێد و و‌زه‌ی ده‌به‌خشییه رێبوارانی خۆی.ـ
چوون چیتر خه‌ریکبوو، توانای خۆڕاگریم لێزه‌وت ده‌کرا، بڕیارمدا خۆم بکوژم.ـ
هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا بوو، که نه‌قڵی سیاچاڵێکی تریان کردم؛ که هیچ چه‌شنه کڵاورۆچنه‌یه‌کی به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه، تێدا نه‌بوو. له‌و سیاچاڵه‌دا، کوڕێکی گه‌نجی یه‌کجار هه‌ستناسکی قژلوول و پڕپشتی تێدا بوو؛ که بێئۆقره له هاتووچۆدا بوو. خۆی به‌ده‌سته‌وه‌دابوو. به‌وهیوایه که پاش لێپرسینه‌وه‌یه‌کی هاکه‌زایی، به‌ره‌ڵای که‌ن و هاوڕێکانی له گه‌زه‌نه‌ی خێڵی دێوان بپارێزێ. به‌ڵام هه‌رچی ده‌گوت، باوه‌ڕیان پێنه‌ده‌کرد. ناوی خه‌سره‌و بوو.ـ
با بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر خۆم؛
له ژێر لێپرسینه‌وه‌دا، که له مه‌ڵبه‌ندی فه‌رمانڕه‌وای (کابول)دا ئه‌نجام ده‌درا، سه‌ریان به دیواردا کوتابووم و تووشی نه‌خۆشی فێ هاتبووم. جاروبار له کاتێکدا، له پشته‌وه ده‌ستیان به‌ستبووم، له‌گه‌ل پاسه‌وانێک (دێوێکی گه‌نجی شه‌رمن) ده‌یانبردمه لای دوکتۆرێکی هیندی. دۆکتۆره هیندییه‌که، گۆزه‌ڵه‌یه‌ک پڕ له دۆشاوی چه‌ند ده‌رمانێکی گیاکێویله، که نه‌خشی سیوا، دانیشتوو له سه‌ر گوڵه لیلووپه‌ڕی شینی له‌سه‌ر هه‌ڵکه‌ندرابوو؛ دایه پاسه‌وانه‌که‌م که هه‌موو شه‌وێک ته‌نیا یه‌ک دڵۆپم بداتێ. چوونکوو خواردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ده‌رمانه به جارێک، فێڵی له پێ ده‌خست و ئاسه‌واره‌که‌ی له ژاری ماری کوبرای بیابانه‌کانی مه‌غووڵستان به‌کارتر بوو.ـ
چاوه‌ڕێم ده‌کرد؛ که پاسه‌وانه‌که بگۆڕدرێ و گۆزه‌ڵه ده‌رمانه‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه وه‌ربگرم و هه‌ڵیقوڕێنم. ده‌رکه دارین و قایمه‌که‌ی سیاچاڵه‌که، تۆزیک کرایه‌وه و له پشت درکه‌که‌وه، دێوێک که نه ده‌بینرا وتی:ـ
ـ خه‌سره‌و چاوبه‌سته‌که‌ی ببه‌ستێ و بێته‌ده‌ره‌وه.ـ
خه‌سره‌و چه‌میه‌وه و چاوبه‌سته‌که‌ی له سه‌ر زه‌ویه‌که هه‌ڵگرت و له سه‌رچاوی قایم کرد و به ئاماژه‌ی ده‌ست خواحافیزی لێکردم. ده‌رکه‌که داخرا. ده‌تگوت له داڵانه‌که‌ی پشت ده‌رکه‌که‌وه، لێپرسینه‌وه له خه‌سره‌و ده‌که‌ن. ده‌نگی خه‌سره‌و جاروبار به‌رز وهێور ده‌بووه‌وه. له‌ناکاو هاواری کرد:ـ
ـ درۆ ده‌که‌ی! .... نامه‌رد! .... تۆ ده‌بێ ده‌مووچاوت به سووراوسپیاو سواق بده‌ی!ـ
درکه‌که کرایه‌وه و پاڵیان به خه‌سره‌وه‌وه نا و هاوکات ده‌رکه‌که داخرا. خه‌سره‌و چاوبه‌سته‌که‌ی کرده‌وه و تووڕی دایه سووچێک. له‌کاتێکدا ده‌ماره‌کانی بناملی ئاوسابوون، وتی:ـ
ـ جارێک پێکه‌وه دانیشتین و په‌یکێک شه‌رابی کۆنه‌مان هه‌ڵدا و بڕایه‌وه! ئه‌مه سه‌ره‌تا و کۆتایی پێوه‌ندیه‌که‌مان بوو. ئێستا ده‌ڵێت ته‌قه‌مه‌نی داومێ. فشه ده‌کات. بوختانی به‌درۆ!ـ
وتم:ـ
ـ له‌سه‌رخۆ به! ... ئه‌گه‌ر له جێی من بوویتاێ چت ده‌کرد؟ چل که‌س بۆیان تێکوتاوم... هه‌رکه‌س که گیراوه، به‌و خه‌یاڵه‌خاوه‌وه که من له وڵاتی (میسر)دا ده‌ژیم؛ شته‌کانی خۆی به سه‌ر منداداوه. له هاوڕێی حه‌فده ساڵه‌وه بگره به پێوه‌ی داوم، تا خێزانه‌که؛ به‌و هیوایه که مێرده‌که‌ی رزگاری بێت. ژماره‌یه‌کیش بۆ رزگار بوون له ژێر زه‌ختی کوشه‌نده‌ی قامچییه‌کاندا، به درۆ بوختانیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووم.... له سه‌رخۆ به ... هێشتا زله‌یه‌کت به‌ر نه‌که‌وتووه...ـ
خه‌سره‌و له‌کاتی رێکردندا، ده‌ماره‌کانی بنا ملی هه‌ڵماساند و وتی: خۆڕاگریم پێناکرێ. خۆم به‌ده‌سته‌وه دا، به‌و خه‌یاڵه‌ی به‌ده‌ست گوشاری رۆحییه‌وه ده‌ربازم بێ.... له کاتێکدا به هه‌زارحاڵ، ئازاره‌کانم راپێچی ناوه‌وه ده‌کرد ؛ که‌وڵه‌که‌م به قاچوقوولمه‌وه پێچا و وتم:
ده‌بێ دا‌ن به خۆدا بگری ...ـ
پاسه‌وانه‌که گۆڕدرابوو. بریارمدا، گۆزه‌ڵه‌که، که پڕ بوو له‌دۆشاوی گیایی، وه‌رگرم و چاوه‌ڕوان بم؛ هه‌تا خه‌سره‌و چاوی ده‌چێته خه‌وو له نیوه شه‌ودا، تا دووا دلۆپ هه‌ڵیقوڕێنم. گه‌شتبوومه کۆتایی رێگا، کۆتایی رێگای ژیانێک، که له ره‌هه‌ندی ئاشتی و داهێنان و به‌خته‌وه‌ریی ژیانی مرۆڤه‌کانه‌وه تێپه‌ڕ بووبوو. ئیتر بۆم گرنگ نه‌بوو که خه‌ڵکانی تر، چۆن بیر له چاره‌نووسم ده‌که‌نه‌وه، یان دونیا چ ره‌هه‌ندێک ده‌گرێته پێش. له‌وکاته‌دا نه‌مده‌ویست بیرله که‌س بکه‌مه‌وه. یان له بیره‌وه‌رییه‌کانم رابمێنم. ژیانی من، ده‌بوو رۆژێک کۆتای پێبێت، چ جیاوازییه‌کی ده‌بوو، نه‌ختێک زووتر یان تۆزێک دره‌نگتر. ژن و منداڵیشم نه‌بوو، هه‌تا بیر له‌وان بکه‌مه‌وه. بنه‌ماڵه‌که‌شم، له گه‌ل نه‌داری و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی ژیان، راهاتبوون و به هه‌رچۆنێک نه‌بێ ده‌ژیان. جه‌واهێره‌کانی ناو یه‌غانۆچکه‌که‌ش، له گه‌زه‌نه‌ی تاقمه‌که‌ی سونبوله‌ی جادوو، پارێزرابوون.ـ
له‌م جیهانه‌دا، هه‌رکه‌سه‌و به‌شێوه‌یه‌ک و به پێی توانای خۆی، ئاوری ژیان و هه‌ستی مرۆڤ دۆستی و جوانی هه‌ڵده‌کات و ڕایده‌گرێ. ئایا ئه‌م بڕیاره ئیلهامێکی نێردراو نه‌بوو که له لایه‌ن خواوه‌نده‌کانه‌وه نێردرابوو؟
نیوه‌شه‌و کاتی گۆڕانی پاسه‌وانه‌کان، ده‌رکه دارینه گه‌وره‌که‌م کوتا. ده‌نگی پاسه‌وانه نوێکه، به‌رز بووه‌وه:ـ
ـ چت ده‌وێ؟ تۆ کێی؟ ـ
ـ (زه‌روان)م گۆزه‌ڵه ده‌رمانه‌که‌م ده‌وێت.ـ
تۆزێک دواتر ده‌رکه‌که نه‌ختێک کرایه‌وه:ـ
ـ وه‌ره!ـ
گۆزه‌ڵه‌ی ده‌رمانه‌که‌م وه‌رگرت. نه‌ختێک له سیوا و گۆڵه لیلووپه‌ڕه شینه‌که، ڕامام. له‌و دیویه‌وه ره‌سمی هه‌ژدیهایه‌کی باڵدار کێشرابوو، که ده‌می کربووه‌وه و ده‌یویست مانگ هه‌ڵلووشێ. له شوێنێکی تری گۆزه‌ڵه‌که‌دا، نه‌خشی یه‌غانۆچکه‌یه‌کی کۆن و داخراو، که له ناو سنگی نه‌هه‌نگێکدا حه‌شاردرابوو، له قووڵای زه‌ریاکاندا مه‌له‌ی ده‌کرد. خه‌سره‌و گوتی:ـ
ـ بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگ رزگاری بێت، پاپۆش هه‌ڵده‌به‌ستێت، واهه‌ستده‌کات به‌م بوختانه درۆیینانه‌وه، لانیکه‌م پله‌یه‌کی بۆ داده‌به‌زێت و حوکمه‌که‌ی ده‌کرێ به حه‌بسی داییم....ـ
پرسیم:ـ
ـ مه‌گه‌ر چی کردووه؟
ـ زیاتر له ده که‌س له تاقمه‌که‌ی سونبوله‌ی جادووی له شاخه‌کاندا کوشتووه....ـ
که‌وڵه‌که‌م زیاتر به قاچ و قوولمه‌وه پێچا. زمانم وشک بووبوو. گه‌لێک تینووم بوو. ده‌تگووت له‌ناوه‌وه گڕم تێبه‌ر بووه. ئاوی ئۆقیانووسه‌کانیش تینویه‌تی نه‌ده‌شکاندم. له‌و شوێنه‌دا دڵۆپێکیش ئاو ده‌ستنه‌ده‌که‌وت. یاوێکی قایمم کردبوو و ده‌تگووت له ته‌وێڵمه‌وه ئاور گه‌زاره ده‌کێشێ. گوتم: ژیان شیرینه و وازلێهێنانی یه‌کجار ئاسته‌مه. ده‌بێت مرۆڤ، گیان بگاته سه‌ر لێوی و دونیای له به‌رچاو ره‌ش بووبێت و رۆشناییه‌ک شک نه‌با که بیر له مه‌رگ بکاته‌وه..... مرۆڤ جارێک ژیانی ده‌درێتێ .... رواڵه‌تی ژیان شیرینه، ئه‌گه‌ر به ناو ئازادی‌دا تێپه‌ڕ بێت. ...ـ
به مسته‌کۆل به دیواره‌که‌یدا کوتا و گوتی:ـ
ـ درۆی ده‌کرد....خه‌نجه‌رێکیشی نه‌داومێ. مرۆڤ ده‌بێت پیاو بێت. پیاوه‌تییه‌کیان تووه و ناپیاوییه‌ک. ...ـ
من نه‌مده‌توانی وه‌ک ئه‌و چاو له دونیا بکه‌م. به‌خۆۆمدا شۆڕبوومه‌وه و چاوه‌ڕێم کرد؛ که شه‌و ده‌رباز بێ و خه‌سره‌و خه‌وی لێکه‌وێت و کاتێک ئه‌و له خه‌ودایه، ترپه‌کانی ژیانم له کار بخه‌م. رۆژی پێشتر، چه‌ند دێوێک تێمبه‌ربوون و تا توانایان هه‌بوو؛ لێیاندابووم. یه‌کێکیان ده‌یگوت:ـ
ـ رۆژێک سه‌د که‌س ده‌هاتنه ماڵه‌که‌ت، چۆن ده‌ڵێی که‌س ناناسی؟
من قه‌ت نه‌مویستبوو ببمه قاره‌مان. که‌سێک بووم که پیشه‌ی مامۆستایم هه‌بوو و نووسراوه‌ی سه‌ر که‌وڵه‌کان و له‌وحه گڵیینه‌کان و نووسراوه‌ی سه‌ر به‌رده‌کانم ده‌خوێنده‌وه و خه‌ریکی خولقاندنی حیکایه‌ت بووم. ئێستا تاقمێک په‌یدا بوون، که له گه‌ل ئه‌ندێشه‌گه‌لی مرۆڤدۆستانه و له گه‌ل ئاشتی و ئازادی‌دا، ناته‌بان و که‌س نه‌یده‌زانی له کام ئه‌شکه‌وت و قوژبنی بن ئه‌رزه‌وه؛ سه‌ریان هه‌ڵدابوو. روانگه‌کانمان له بنچینه‌وه له گه‌ل یه‌ک نه‌ده‌هاته‌وه. سونبوله‌ی جادوو، له گه‌ل هه‌زاران جادووگه‌ری کارامه‌دا، که له خزمه‌ت ئه‌ودا بوون؛ له چین و تووران و ئێران باجی ده‌سه‌ند. تاوانی من ئه‌وه بوو که له نووسراوه‌ی سه‌ر به‌ردێکدا، خوێندبوومه‌وه؛ پاڵه‌وانێکی دڵسووتاو و ئازارچه‌شتوو به ناو (بورزوو) له ئێران‌دا سه‌رهه‌ڵده‌دا و له گه‌ل سونبوله‌ی جادوو به شه‌ڕ دێت و به سه‌ریدا زاڵ ده‌بێت و کۆتای به ژیانی دێنیت. به‌ڵام هێشتا هه‌واڵێک له برزوو نه‌بوو.ـ
هه‌رکه خه‌سره‌و خه‌وی لێکه‌وت، منیش چاوم چووه خه‌و. مۆمێک که له سه‌ر ره‌فه‌که دانرابوو، به‌هه‌زار حال ده‌سووتا. نازانم چه‌نده له شه‌و تێپه‌ڕ بووبوو، که له خه‌و هه‌ستام، ده‌ستم بۆ گۆزه‌ڵه‌که برد و به ده‌ستمه‌وه گرت. هێشا پێلووه‌کانی چاوم له‌سه‌ریه‌ک نه ترازابوو‌ن. له‌گه‌ل کردنه‌وه‌ی ده‌رکه‌ی گۆزه‌ڵه‌که‌دا، چاوه‌کانیشم کرانه‌وه. ده‌مویست؛ ده‌ستی چه‌پم بکه‌مه کۆڵه‌که‌ی خۆم و به نیوه ئاخێزێک، پاڵ به دیواره‌که‌وه بده‌م. ده‌ستم به ناو ته‌ڕاییه‌کی خز وگه‌رمدا رۆچوو.ـ
چاوم گێڕا و خه‌سره‌وم بینی؛ پشته‌و قه‌فا، به ده‌م تاک و هه‌ردوو ده‌ستی ئاوه‌ڵاوه، خه‌ڵتانی خوێنه‌که‌ی خۆی بووه و به هه‌زار حاڵ دوایین پرووسکه‌کانی هه‌وا، بۆناو سییه‌کانی هه‌ڵده‌مژێ و سه‌رسنگی لرخه‌لرخی ده‌هات و نه‌وگه‌گانیش شه‌ڵاڵی خوێن بووبوون. خه‌سره‌و سه‌بری کردبوو، که من چاوم بچێته خه‌و و به شتێکی تیژ، که له ناو جلووبه‌رگه‌که‌یدا شاردبوویه‌وه، بێڕه‌حمانه هه‌موو ده‌ماره‌کانی هه‌ردوو ده‌ستی قرتاندبوو.ـ
بۆ رزگارکردنی خه‌سره‌و له مه‌رگ؛ هه‌راسان راپه‌ڕیم و به‌ره‌وه ده‌رکه داخراوه‌که هه‌ڵهاتم و به شه‌ق تێی به‌ربووم و ده‌ستم به هات و هاوار کرد. پاسه‌وانه‌کان به خێرایی و بۆ لێدان و ته‌میه‌کردنم، هێڕشیان بۆ هێنام. هه‌رکه ده‌رکه‌که‌یان کرده‌وه، پێیان به خوێنده‌که‌دا چه‌قی و خه‌سره‌ویان هه‌ڵگرت و له گه‌ل خۆ بردیان. ـ
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌یه‌ک هاتبووه ناو سیاچاڵه‌که‌وه و به‌ده‌ور گڕی مۆمه‌که‌دا هه‌ڵده‌سووڕا. تا چاوم بڕی ده‌کرد، خوێن بوو. خوێنی خه‌سره‌و یه‌غانۆچکه‌که‌شی داپۆشیبوو.ـ
(ته‌واو)

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر