قه‌یرانی کۆمه‌ڵه و
چه‌مکی ناهاوزه‌مه‌نی مێژوویی
ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
که پاش به‌ستنی پلۆنومی کومیته‌ی ناوه‌ندی له ناو زۆرایه‌تی کۆمه‌ڵه‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه. به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا کوردییه‌کاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت کارگه‌شتووه‌ته ته‌قه و پێکدادانی چه‌کدارانه و له ئاکامدا ته‌نانه‌ت، گرتن و ده‌رکردنی ئه‌ندامه کۆن و له‌مێژینه‌کانی ناو کۆمه‌ڵه‌شی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که زڕگوێزی سه‌ره‌کیش، گه‌رای جیابوونه‌وه و دابڕانێکی تری له منداڵدانی خۆیدا پاراستووه؛ ئه‌م هه‌لومه‌رجه تاڵ و ناله‌باره‌ی ئێستا، ئه‌و پرسیاره‌مان لا درووستده‌کات؛ که ئه‌م دابڕان و که‌رتبوونه‌ی حیزبه سه‌رکیه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له کام واقعی تاڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و له ئاکامدا، ده‌توانێت، چ هه‌لومه‌رجێکی ئیجابی لێبکه‌وێته‌وه؟ زیاتر له ساڵێک له‌وه‌و پێش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، که پاش کونگه‌ره‌ی سیزده، قه‌یران و ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی گه‌شتبوونه راده‌یه‌کی چاره‌سه‌رنه‌کراو، جیابوونه‌وه‌یکی تری له ژیانی سیاسی خۆیدا تۆمار کرد. ورده حیزبه‌کانی تری ناو چوارچێوه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی خه‌ڵکی کوردستان، به راست و سووپه‌ر چه‌په‌کانیشه‌وه، چاره‌نووسێکی باشتر له حیزبه سه‌ره‌کییه‌کانیان بۆ وێنا ناکرێت. ئه‌م ره‌وته له کاتێکدا رووده‌دات که چاوه‌دێره سیاسییه‌کان، هه‌لوومه‌رجی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌گشتی و دۆخی کورد به تایبه‌تی و له‌وانه کێشه‌ی کورده‌کانی رۆژهه‌ڵات، ناسک و پڕکاره‌سات ده‌نه‌خشێنن. درێژه‌ی ئه‌م روه‌ته؛ واته پچووک بوونوه و ناکارامه بوونی کاریگه‌ریی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که خاوه‌ن پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌ی کوردستانن، له کاتێکدا رووده‌دات که بزووتنه‌وه مه‌ده‌نیی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ناو جه‌رگه‌ی وڵاتیش، له ئاکامی هێرشی به‌ربڵاو و سه‌رانسه‌ری بۆسه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، که‌وتووه‌ته حاڵه‌تی دیفاعییه‌وه و یه‌که یه‌که سه‌نگه‌ره‌کانی خۆی؛ له‌ده‌ست ده‌دات. ماموستا عه‌بدووڵای حه‌سه‌نزاده، له کتێبی نیوسه‌ده تێکۆشان‌دا، ئاماژه به نائاماده‌بوونی حیزبی دیموکرات کوردستان له سه‌روبه‌ندی رووخانی ده‌سته‌ڵاتی پاله‌ویدا ده‌کا و ده‌ڵێت؛ "له راستیدا شۆرش به‌سه‌ر ئێمه‌دا رووخا." (۲) به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیزبی دیموکرات له‌و سه‌روبه‌نده‌دا له‌به‌ر قه‌یرانی ناوخۆیی و دوورکه‌وتنه‌وه له جه‌رگه‌ی وڵات و ناکۆکیی و نێوانناخۆشیی ئه‌ندامه‌کانی، نه‌یتوانیبوو خۆی بۆ رێکخستنه‌کانی سه‌رده‌می شۆڕش ئاماده بکات، له ناوخۆی وڵات‌دا هێزه چه‌پ و دیموکراته‌کان، له راستیدا توانیبوویان بۆشاییه‌که پڕبکه‌نه‌وه و له‌ناودڵی ئه‌و بۆشاییه‌وه، کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و چریکه فیداییه‌کان و هێزه سیاسه‌یه پێشکه‌وتووخوازه‌کانی تر، بوونه خاوه‌ن پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاری ناو بزوتنه‌وه‌که. به‌ڵام له‌م هه‌لوومه‌رجه‌ی ئێستادا و له‌کاتێکدا هه‌م حیزبه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و هه‌م بزوتنه‌وه ره‌سه‌نه مه‌ده‌نییه‌کانی ناو جه‌رگه‌ی وڵات، تووشیاری ئاوا هه‌لوومه‌رج وباروودۆخێک بوون. ئایا مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤ و بزوتنه‌وه ئانارشیی و نامه‌سئووله‌کان، نامانگه‌ێننه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی، که ده‌بێ ئاراسته‌ی پێداچوونه‌وه‌کانمان بگۆڕدرێ و خوێندنه‌وه‌یه‌کی ترمان هه‌بێ، له ئاکار و به‌رهه‌مه سه‌لبی و ئیجابییه‌کانی ئه‌م هه‌لوومه‌رجه تازه ومه‌ترسیداره‌ی ئێستا؟!مفه‌یله‌سوفی ئیتالی، ئا‌نتۆنیۆ گرامشی ده‌ڵێت: "چین و توێژه کومه‌ڵایه‌تییه‌کان، له سه‌رده‌مێکی دیاری ژیانی مێژوویی‌دا، له حیزبه ره‌سه‌نه‌کانیان دوورده‌که‌ونه‌وه. به‌واتایه‌کی تر، چین یان توێژگه‌لێێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی خۆیان، له‌گه‌ل تایبه‌تمه‌ندیی قه‌واره‌ی رێکخراوه‌ییاندا، که بریتییه له ئه‌ندامان و رابه‌ران و هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ئه‌و حیزبانه، چیتر وه‌ک نوێنه‌ر و قسه‌که‌ری خۆی، به ره‌سمیی ناناسێت. له گه‌ل ئه‌م چه‌شنه کێشانه‌دا، هه‌لومه‌رجێکی ناسک و مه‌ترسیدار دێته پێشه‌وه. چونکوو، به‌مجۆره مه‌یدان بۆ رێگه‌چاره‌ی توندوتیژ و تێکۆشانی هێزگه‌لی نه‌ناسراو ده‌ره‌خسێت، که مانه‌وی خۆی له ده‌رکه‌وتنی که‌سایه‌تی چاره‌ساز، واته کاریزمادا ده‌بینێت." (۳) ئه‌وحیزبه سه‌ره‌کییانه که گرامشی باسیان ده‌کات، له ئاکامی کام چه‌مکی دیاری ژیانی سیاسییانه‌وه تووشی ئه‌و هه‌لوومه‌رجه ناسکه ده‌بن که چیی‌تر، چین یان توێژگه‌لێێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، باوه‌ریان پێناکا و له ئاکامی ئه‌و بێباوه‌ڕییدا، لێی داده‌بڕن. گرامشی ده‌ڵێت:[" له هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاڵوگۆره‌کانی ناو پارته سیاسییه‌کاندا، پێویسته چوار چه‌مکی خواره‌وه له‌یه‌ک هه‌ڵببوێرین: یه‌که‌م؛ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی حیزب، دووه‌م؛ ئه‌ندامانی ئه‌و حیزبه، سێیه‌م؛ برۆکراسی و سه‌رئه‌نجام ستادی فه‌رمانده‌ر‌یی حیزب، و له درێژه‌دا ده‌ڵێت: برۆکراسی به‌رچاوته‌نه‌نگترین و مه‌ترسیدارترین به‌شی پارێزگارانی (موحافیزه‌کار) ده‌سه‌ڵاتی حیزب پێکدێنێ و پێی وایه؛ ئه‌گه‌ر برۆکراسی بتوانێت وه‌ک به‌شێکی گوشراوی ته‌ریککه‌وتوو، خۆی له کۆی ئه‌ندامانی حیزب به جیاواز رابگرێت، له‌و کاته‌دا حیزب تووشیاری ناهاوزه‌مه‌نی مێژوویی ده‌بێت و له هه‌له ناسکه‌کاندا له نێوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی پووچه‌ڵده‌بێته‌وه و له راستیدا، له نێوان زه‌وی و ئاسماندا لنگه‌وقووچ، لێیده‌که‌وێت!" گرامشی گه‌شه‌ی هیتله‌ریزم له ئاڵمادا به ئاکامی ناهاوزه‌مه‌نی حیزبه‌کانی ئاڵمان ده‌زانی و سه‌رهه‌ڵدانی ئاوا ره‌وتێک و بگره خراپتر له‌وه‌ش بۆ وڵاتی فه‌رانسه له‌به‌رچاوده‌گرێت!]. (4) له راستیدا به‌شێک له قه‌یرانی سه‌ره‌کی هه‌ردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیش، راست به پێچه‌وانه‌ی ورده حیزبه به‌ناو چه‌په سیاسییه‌کان و به‌شه نارازییه‌که‌ی ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، که له نێوان سوننه‌تی تیئوری مارکسیزم و واقعیی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیدا گیریی کردووه؛ نه‌ک له ناکۆکی قووڵی سیاسییه‌وه، به‌ڵکوو راست له برۆکراسی سه‌قامگیربوو له رێبه‌ریی حیزبه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌و شته‌ی که گرامشی به مه‌ترسیدارترین به‌شی حیزبی ده‌زانێ و ده‌ڵێت حیزب تووشی ناهاوزه‌مه‌نی مێژووییی ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مه هه‌موو ئه‌و فاکته‌رانه نیین که هه‌لوومه‌رجی هه‌نووکه‌یی حیزبه سیاسییه کورستانییه‌کان و له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی تێکه‌وتووه. ره‌نگه ئه‌و پرسیاره بێته ئاراوه که گرامشی که ئه‌و تێزه‌ی بۆ حیزبه سیاسییه یاساییه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگایێه‌کی شارستانیی و به‌ته‌واوی پێشکه‌وتووی وه‌ک ئۆروپای ناوه‌راستی سه‌ده‌ی بیست نووسیبوو، چۆن حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی کۆتایی سه‌ده‌ی بیست و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، له کۆمه‌ڵگایه‌کی به ته‌وای جیاواز له باری شارستانی و کولتوورییه‌وه، ده‌توانن ببنه هه‌ڵگری ئه‌و چه‌مکانه و به‌و میکانیزمانه‌ی سه‌ره‌وه لێکبدرێنه‌وه؟ مه‌به‌ست له هێنانه‌وه‌ی ئه‌و نمونانه، شوپهاندنی دووکۆمه‌ڵگای به‌ته‌واوی جیاوازی وه‌ک ئۆروپا و کوردستان نییه؛ به‌ڵکوو له‌م رێگایه‌وه موتوربه و ده‌ستنیشانکردنی دووخاڵی گرنگ مه‌به‌سته: یه‌که‌م؛ پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هێزه‌کان، به‌شێکه له ره‌هه‌ندی قانزانج وزه‌ره‌ر و هه‌رگیز وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی له‌بن نه‌هاتوو چاولێناکرێت. دووه‌م؛ برۆکراسیی کوردییش ده‌توانێت حیزبه سیاسییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له نێوه‌رۆکی کۆمه‌ڵایه‌تییان، پووچه‌ڵبکاته‌وه و وه‌ک گرامشی ده‌ڵێت؛ لنگه‌و قووچ له نێوان زه‌وی و ئاسماندا رایانگرێت. ئه‌گه‌ر ده‌گوترێت، چه‌مکی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌بن نه‌هاتوو و هه‌میشه‌یی نییه، له واقعدا له حه‌قیقه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؛ له گه‌ل جیاوازییه‌ک که شێوه‌ی دابڕانه‌کان هه‌یانه، ده‌کرێ گه‌شه‌ی حیزبی تووده‌ی ئێران له سه‌ره‌تاکانی ده‌ییه‌ی بیستی هه‌تاوی و چریکه فیداییه‌کانی ده‌ییه‌ی چل و په‌نجا و حیزبی شویعی عیراقی شست و حه‌فتاکانی زایینی و ناکاریگه‌ربوون و دابرانی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کا‌نیان، له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستادا به نموونه بێنینه‌وه. یه‌کیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموکرات و ته‌نانه‌ت حیزبی شویعیش به‌شێک له سه‌رچاوه‌ی له‌ده‌ستدانی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ برۆکراسی کوردیی سه‌قامگیربوو له رێبه‌ری حیزبه‌کانیاندا. لێره‌دا ئه‌م پرسیاره دێته ئاراوه که حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات و له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمتکێشانی کوردستان، که پێگه‌ی چه‌کدارییان هه‌یه و له خاکی وڵاتێکیتردا وه‌ک ئۆپوزیسیونی کۆماری ئیسلامی خه‌ریکی تێکۆشانن؛ چۆن ده‌توانن گرفتاری چه‌مکی برۆکراسیی ناوخۆیی بن. که له راستیدا گریمانه‌که‌ی تایبه‌ته به حیزبه ده‌سته‌ڵاتداره‌کان. یان هێچ نه‌بێت، لانیکه‌م ئۆپوزسیونه یاساییه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه؟ پێش وڵامدانه‌وه به‌و پرسیاره، پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بکرێت که سه‌ره‌کی ترین ترسی شاردراوه و تا راده‌یه‌ک ئاشکرای هه‌ردوو حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمتکێشانی کوردستان، په‌ره‌سه‌ندنی رۆژله‌دوای رۆژی لقی رۆژهه‌لاتیی په‌که‌که واته؛ ره‌وتی پژاکه له کوردستانی ئێران‌دا. به‌ڵام له گوتاره سیاسییه‌کانیاندا ئه‌م ره‌وته به ره‌وتێکی کاتی ده‌زانن و له رووبه‌رووبوونه‌وه له گه‌ل په‌ره‌گرتنی هێزێکی ده‌ره‌کی، تووشی دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره ده‌بن. یه‌که‌م، ئاکامی ته‌جربه‌ی کوردستانی باشوور، له بواری ده‌سه‌لاتی حیزبه سه‌رکیه‌کانیانه‌وه به ته‌وای به ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو ده‌زانن و له هه‌مانکاتدا بوونی هێزی چه‌کداری فره و پشتیوانی زلهێزه‌کان، به مه‌رجی زه‌مانه‌تی به‌رگریی له په‌ره‌گرتنی هێزێکی ده‌ره‌کی وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ر ناوده‌به‌ن. له ئاکامدا پێیان وایه؛ هه‌ره‌شه‌ی کزبوونی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ناوه‌کیی نییه، به‌ڵکوو کاتییه و دواتر ده‌توانرێت به مانۆر و ناردنه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه. له‌م به‌ستێنه‌دا، ته‌نانه‌ت حیزبه دیموکراته‌کان؛ پشتبه‌ستووتر به پێکه کۆمه‌ڵاتییه‌که‌ی رابروو، بێخه‌متر ده‌چنه پێشه‌وه. ئه‌م راڤه‌کردنانه رێک له‌ویۆوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له ئاکامدا، چوون پژاک وه‌ک پارتی چاره‌سه‌ر له کوردستانی عێراق، ده‌ستکردی په‌که‌که له‌و به‌شه‌ی کوردستاندا‌یه، ناتوانێت سه‌رکه‌وتنێکی ئه‌وتۆ وه‌ده‌ست بێنێت و له دوارۆژدا هیزه سه‌ره‌کیی و ره‌سه‌نه‌کانی کوردستان ده‌توانن ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ن. کێشه‌که ته‌نیا تایبه‌ت و به‌ستراوه به سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی پژاک، وه‌ک لقی رۆژهه‌ڵاتی په‌که‌که، که نه‌ته‌وه‌خوازییه‌کی چروپڕتری کردووه‌ته گوتاری زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، نییه. به‌ڵکوو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که له‌ناوخۆی وڵاته‌وه ده‌گه‌ن، باس له گه‌شه و په‌ره‌گرتنی ره‌وتگه‌لێکی نامۆ به کۆمه‌ڵگاوه ده‌که‌ن، که له ئێستا و داهاتوودا ده‌توانن هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی مه‌ترسی دار بن بۆ سه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگایه. گه‌شه‌ی ره‌وته ئیسلامییه‌کان به هه‌موو لقه جیاوازه‌کانییه‌وه که هه‌ندێکیان ته‌نانه‌ت به جۆرێک خزاونه‌ته ژێر ئاڵای نه‌ته‌وه‌خوازییه‌کی دروینه‌وه، له نێوه‌رۆکدا، توند ئاژۆن و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی خه‌فه‌تهێنه‌رن بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگای شارستانی له کوردستاندا. ئه‌و هێزه ره‌سه‌نانه که تووشیاری ئه‌و هه‌لوومه‌رجه ناله‌باره بوون، به لووتبه‌رزییه‌وه ته‌نانه‌ت به‌بێئه‌وه گوێ بده‌نه خه‌ساره‌کانی ئه‌و هیزه خۆرسک و ده‌ستکرده ناره‌سه‌نانه و مکانیزمێکی گونجاوتر بۆ کێشه‌کان بدۆزنه‌وه، به‌گرتنه پێشی رێگای بێسه‌مه‌ر، زه‌مینه‌ی رسکان و به‌رده‌وامی ئه‌و هه‌لوومه‌رجه ناله‌باره‌ی ئێستای خۆیان و مه‌ودای خه‌ساری زیاتر بۆ ئه‌و چه‌شنه هێزانه هه‌موارتر ده‌که‌ن. پارتی چاره‌سه‌ر، ره‌قیب و ئاڵترناتیوی پارتی دیموکرات و یه‌کیه‌تی نیشتمانی نییه، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه چه‌کداری فره‌یان هه‌یه و زلهێزه‌کان به ره‌سمی ده‌یانناسن؛ به‌ڵکوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌و چه‌مکه‌ی که پارتی چاره‌سه‌ر به‌رزی کردووه‌ته‌وه، له‌م قۆناغه‌ی ئێستای کوردستانی باشووردا سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه. چه‌مکێک که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا له لووتکه‌ی خۆیدایه وله ناو یاوی گه‌یشتن به سه‌رده‌مێکی ئاوه‌هادا گڕیی گرتووه. له کوردستانی باشووردا سروودی که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه، به ره‌سمی داوای لابردنی بۆکرا، که‌چی له رۆژهه‌ڵاتدا، هێشتا سروودیی ره‌سمییه و له‌گه‌ل سرووده حه‌ماسی و کوردایه‌تییه‌کانی تردا، له لووتکه‌ی خۆشه‌ویستی خۆیدایه. به پێچه‌وانه‌وه، له کوردستانی باشوور ره‌وتی ئیسلامی سیاسی، بووه‌ته ره‌قیب و جێلێژکه‌ری پارتی و یه‌کیه‌تی. لێره‌دایه که برۆکراسی حیزب، " مه‌یدان بۆ رێگه‌چاره‌ی توندوتیژ و تێکۆشانی هێزگه‌لی نه‌ناسراو ده‌ره‌خسێنێت" وه‌ک چۆن پژاک بووه‌ته ترسی هێزه ره‌سه‌نه‌کانی ناو جه‌رگه‌ی خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئیسلامی سیاسی و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه، یه‌کگرتووی ئیسلامیش که له بنه‌مادا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی له گه‌ل ره‌وته توندئاژۆ ئیسلامییه‌کانی تردا نییه، بووه‌ته ترسێکی گه‌وره بۆ باشووری کوردستان، به‌رزبوونه‌وه‌ی جارله‌جار زیاتری رێژه‌ی ده‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌جوانی ئه‌وترسه به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه. ره‌وتی ئیسلامی سیاسی، له کوردستاندا بووه‌ته هه‌ڵگری ئاڵای دادپه‌روه‌ری! له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، برۆکراسی جێگیر بوو له جه‌سته‌ی پارتی و یه‌کیه‌تیدا، ئه‌و حیزبانه‌یان له ناوه‌وه له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆیان پووچه‌ڵکردووه‌ته‌وه و حیزبه چه‌په‌کانیش و له‌وانه حیزبی شوێعی کوردستان که ده‌بێ به بنه‌ما، ئاڵاهه‌ڵگری عه‌داڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بن، خۆیان بووه‌نه‌ته به‌شێک له سیستمی بروکراتیکی ده‌سه‌ڵاتدار. برۆکراسی جێگیر بوو له سه‌رکردایه‌تی حیزبه سه‌ره‌کیه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له پاڵ ره‌هه‌نده‌کانی دیکه‌دا که دواتر باس ده‌کرێن، توانیویه‌تی ببێته سه‌رچاوه‌ی ئاوا قه‌یرانێک؛ که له لایه‌ک په‌یتا په‌یتا به‌ره‌ورووی دابران و جیابوونه‌وه ببنه‌وه و له لایه‌کی تریشه‌وه، هێزێکی ده‌ره‌کی به‌ستراوه به حیزبێکی گه‌وره‌تر له پارچه‌یه‌کی تری کوردستاندا، که ته‌مه‌نی درووستبوونی له چه‌ند ساڵێک به‌ولاوه تێناپه‌ڕێت؛ بتوانێت ببێته مایه‌ی ترس و دڵه‌خورپه‌ی له‌ده‌ستدانی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یان. کێشه‌که به راده‌یه‌کی زۆر ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کوردستانی باشوور و هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌کییه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی ئه‌و به‌شه له کوردستان. له راستی دا تێزه‌که‌ی گرامشی سه‌ره‌تا ئه‌و دوو حیزبه سه‌ره‌کییه خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاته ده‌گرێته‌وه که دوای رووخانی سه‌دام حوسه‌ین و کۆتایی شه‌ڕی ناوخۆیی، برۆکراسی جێگیر بوو له رێبه‌ری حیزبه‌کانیاندا به ته‌واوی خۆی له به‌ده‌نه‌ی حیزب جیاکرده‌وه و له‌رێگای سه‌رچاوه‌ی ماددیی بێسنووره‌وه بووه‌ته هه‌موو شتێکی حیزبه‌کا‌نیان. یه‌کیه‌تی و پارتی به شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناراسته‌وخۆ کاریگه‌ریی قووڵیان له سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌کانی ناوه‌وه‌ی حیزبه سیاسییه‌کانی پێوه‌ندیدار به کێشه‌ی کوردستانی ئێرانه‌وه هه‌ێه. ئه‌م ته‌ئسیر و کاریگه‌رییه سه‌رچاوه‌ی مێژوویی هه‌یه و له کۆنه‌وه به‌شێکی به‌رچاو له وزه و توانای ماددیی و مه‌عنه‌وی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ژێر کاریگه‌ریی ئه‌و هێزانه دابووه. ئه‌وه راسته که به‌شێکی له خه‌مخۆریی نه‌ته‌وه‌یی و هاوچاره‌نووسی مێژوویه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌ڵام ئه‌و برۆکراسییه‌ی که ئێستا ئیتر له‌ده‌سه‌ڵاتدایه و ده‌ستی به سامانه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش گه‌یشتووه، جۆرێکی تر ئه‌روانێته کێشه‌کان. ته‌شه‌نه‌ی برۆکراسی له حیزبه ده‌سته‌لاتداره‌کانی باشووره‌وه بۆ حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، له دوو رێگاوه ئیمکان و ده‌ره‌تانی په‌یدا کردووه: یه‌که‌م؛ به شێوه‌ی راسته‌و خۆ‌و به مه‌به‌ستی به‌رانبه‌رکێ بۆ هاوسه‌نگی له گه‌مه‌ی دوارۆژدا، له رێگای پشتبه‌ستن به پێشبینی دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی باشوور له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، به‌جۆرێک که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی راسته‌وخۆ بکه‌وێته ململانێی چه‌کدارانه له گه‌ل کۆماری ئیسلامی‌دا و به‌م شێوه‌یه ئه‌زموونی باشوور له رۆژهه‌ڵاتدا دووپات بێته‌وه. تێزێیک که به‌شێکی زۆر له رێبه‌ریی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات، بۆ خۆشیان پێی دڵخۆشوو ئۆمێده‌وارن. دووه‌م؛ له رێگای تاکه‌کانی ناو قیاده‌ی حیزبه‌کانی باشوور، که ده‌سه‌ڵاتدارن و بوونه‌ته خاوه‌ن ئیمکاناتی ماددیی چاوه‌ڕواننه‌کراو، بۆ تاکه‌کانی ناو رێبه‌ریی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات. له‌م رێگایه‌وه ته‌شه‌نه‌ی جۆره سیستمێکی ژیانی موره‌فه‌یی به‌ستراوه، له بری رۆحی فیداکاریی و گیانی شۆڕشگێڕانه وجێگیر بوون و گواستنه‌وه‌ی سیستمی نه‌خۆشی برۆکراتی له حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستانی باشوور، که به ته‌واوی خه‌ریکه له پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی خۆی داده‌بڕێ، بۆ حیزبێکی ئۆپۆزسیونی بێده‌سه‌ڵاتی جێگیر له تاراوگه‌دا. ناسر حیسامی له مێزگردێکی ڕادیۆیدا به ڕاشکاوی باس له ده‌سته‌یه‌کی بچووکی جێگیر بوو له ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌دا ده‌کات که هه‌موو موقه‌ده‌راتی ئه‌و حیزبه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به‌هێچ شێوه‌یه‌ک وه‌ڵامده‌ری هێچ ئۆرگانێکی یاسایی کۆمه‌ڵه نییه. ئه‌و ده‌سته بچووکه‌ی ناوده‌فته‌ری سیاسی، کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئورگانه‌کانی تری کۆمه‌ڵه‌ی وه‌ک ته‌داروکچی و که‌ره‌سته‌ی به‌ره‌وپێشبردنی سیاسه‌ته‌کانی به‌کار ئه‌هێنێت و له واقعدا حازر به ره‌چاوکردنی دیموکراسی نێۆخۆیی نییه و مافی که‌مینه‌ی ناهاوده‌نگ له‌گه‌ل خۆی پێشڵ ده‌کات. به‌شێکی دیکه له کێشه‌ی حیزبه ره‌سه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵات و له‌وانه کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشان، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بێباوه‌ڕیی قووڵیان به بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی دیموکراسی نێوخۆیی. خاڵێک که له بانگه‌شه و پروگرامه‌کانیاندا به رواڵه‌ت وه‌ک بنه‌ما په‌سه‌ندیان کردووه به‌ڵام له کرده‌وه‌دا نه‌ته‌نیا بایه‌خی بۆ دانانێن به‌ڵکوو تا بۆشێیان بکرێت پێشێلی ده‌که‌ن. بۆ نمونه پاش ئه‌وه‌ی له کرده‌ودا دانیشتنه‌کانی رابه‌ڕانی هه‌ردوو قۆڵی که‌مینه و زۆریینه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به بونبه‌ست گه‌یشت، چیتر هه‌موو ئیمکاناتی میدیایی کۆمه‌ڵه له که‌مینه داخرا و ئاشکرا بوو که په‌سه‌ندکردنی ئه‌و خاڵه‌ی که به کرده‌وه ده‌رفه‌تی بڵاوکردنه‌وه‌ی بیری جیاوازی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرد، نه‌ک له‌رووی باوه‌ڕ به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامی جودابیرانی ناوکۆمه‌ڵه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبووه ، به‌ڵکوو ته‌نیا وه‌ک باجی سیاسی به که‌میینه درابوو. ئه‌و خاڵه ته‌نیا زۆریینه‌ی کۆمه‌ڵه ناگرێته به‌ر، ته‌نانه‌ت که‌مینه‌ش حازر نییه له سایته‌کانی خۆیدا بیروڕای جیاواز بڵاوبکاته‌وه.مـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێرست:مــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ـ 1 ـ رۆژنامه‌ی که‌یهان، ژماره ۱6۲۵برواری ۱0/ی رێبه‌ندانی ۱۳۵٧
ـ 2 ـ نیوسه‌ده تێکۆشان/ به‌رگی یه‌که‌م/ عه‌بدووڵا حه‌سه‌ن زاده
ـ 3 ـ ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ، ئانتۆنیو گرامشی / وه‌رگێر: عه‌بباس میلانی
ـ 4 ـ هه‌مان سه‌رچاوه.ـ
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر