شنبه، دی ۲۸، ۱۳۹۸

گوڵ تەڵا و كڵاش سوور

یەكی بوو یەكێ نەبوو. لە شاری كرماشان، كچێك هەبوو، ناوی گوڵتەڵا بوو. رۆژێك لە رۆژان، گوڵتەڵا، بەتەنیا لە ناو هۆدەكەدا دانیشتبوو. دایكی رۆشتبووە دەرێ. رۆشتبوو لە دووكانەكەی حاجی عەبباس بنەكڵاش بێنێ، هەتا لەگەل گوڵتەڵا پێكەوە بیچنن. لە شاری ئێمەدابە گیوە ئەڵێن كڵاش. هۆدەكە بەتاڵ بوو. بۆنی شێی دەدا. گوڵتەڵا زەرد و رەنگ پەڕیو، لە سووچێكدا دانیشتبوو. چەندساڵ لەمەوپێش پاش چەندمانگ نەخۆشی، قاچەكانی لەكار كەوتن و چی دیكە نەیتوانی بجووڵێ
پشیلە بچكۆلەكەی گوڵتەڵا لەسووچێكی هۆدەكەدا دانیشتبوو. كاتێك گوڵتەڵا تەنیا دەبو; لەگەل پشیلەكە ئەدوا. ئێستاش لە گەل پشیلەكەی قسەی ئەكرد. دەردە دڵی لە گەڵ  ئەكرد.
پشیلەكەی گوڵتەڵا خۆی دەلستەوە و بەم شێوەیەخۆی خاوێن دەكردەوە.  بەدەستە بچكۆلەكانی دەم و چاوی دەشووشت. گوڵتەڵا بە پشیلەكەی وت; 
- پشیە نازەكەم، تۆكڵە پیازەكەم، وەرەیاری.
پشیلەكە وتی; میاو. 
گوڵتەڵا وتی; بۆ ناڕۆیت لەگەل منداڵەكاند یاری بكەی.
پشیلەكە وتی; میاو، میاو.
گوڵتەڵا وتی; ناتونیت بڕۆی؟ بۆچی قاچەكانی تۆش ناجووڵێ؟
پشیلە بچكۆلەكە وتی; میاو، میوو.
گوڵتەڵا وتی; ئەها تێگەشتم، منداڵەكان لەگەلت یاری ناكەن، چوونكوو جلەكانت شڕوپڕن.
پشیلەكە وتی; میاو، میاو.
پشیلەكە وردە وردە هاتە تەنیشت گوڵتەڵاو لە نزیك قاچیەوە دابیشت. تۆزێك بەو گڵۆڵە بەنەی لە نزیك گوڵتەڵادا بوو یاری كرد. گوڵتەڵا گلاشەكەی ئەو رۆژەی دەچنی. دەزووی  بە دەرزییەوە دەكرد و بە كارەكەیەوەخەریك بوو. رۆژێك تا كڵاشێكی تەواو دەكرد. پاش دوو رۆژ جووتێك كڵاشی دەچنی. دەیدایەدایكی هەتابۆ حاجی عەبباسی بەرێ. رۆژێك پازدە قرانی وەردەگرت.  دایكیشی كڵاشی دەچنی باوكی هەموە رۆژێك،  نەختێك نانی دەخستە ناو تۆشەبەرەكەی و دەچووە گۆڕەپانی ناو شار ولەوێ چاوەڕوان دەبوو، هەتا كەسێك بێت و لەگەل خۆی بەرێ و كاری باتێ. بەڵام زۆربەی رۆژەكان كاری دەست نەدەكەوت ونزیك قاوەتوون دەگەڕایەوە   بۆ ماڵەوە و لە سووچئكی هۆدەكەدا دادەنیشت وجگەرەی دەكێشا. 
پشیلە بچكۆلەكەی گوڵتەڵا لە تەنیشت  گوڵتەڵادا دانیشت و دەستی كرد بە مرخەمرخ.
یەك سەعاتی تێنەپەڕاندبوو كە دایكی گوڵ تەڵا لە بازاڕگەڕایەوە. نان و وخورمای كڕیبوو. شتێكی دیكەش لە ژێر عەباكەیەوە بوو. كاتێك عەباكەی لادا، گوڵ تەڵا چاوی بە تا كڵاشێكی گەورە كەوت، كە دەورەكەی چنرابوو. بەڵام سەرەكەی نەچنرابوو. گوڵ تەڵا لە دایكی پرسی: -دایەگیان، ئرمە لە كوێ بوو؟ چەند گەورەیە! تا ئێستا كڵاشی بەم گەورەییەم نەدیبوو.
دایكی كە روواڵەتێكی چرچاوی و رەقەلە هەبوو. وتی: -گوڵتەڵا گیان، ئەم كڵاشە حاجی عەبباس داومێ، هەتا بۆی بچنین.  ئەیەوێت لە قاپی ئاوێنەبەندی دووكانەكەی داینێ، هەتا خەڵك بیبینن و لە پێش دووكانەكەی كۆببنەوە و كڵاشی زیاتر بفرۆشێ.
گوڵ تەڵا بەدەستە بچووكەكەی كڵاشەكەی ژێرووڕوو كرد. زۆر قورس بوو. بەرزییەكە بە بەرزی گوڵ تەڵا دەبوو. ژێرەكەی لە چەرم ودەورەكەی سوورێكی جوان بوو. سەرەكەشی دەبوو، بە رەنگی سوور و گوڵی زەرد بچنرێ. گوڵ تەڵا وتی: - دایە گیان دەهێڵیت من ئەم كڵاشە بچنم؟
دایكی وتی: ئاخر گوڵ تەڵا ئەم كڵاشە زۆر قورسە.

Es war einmal in kormashan City ein Mädchen  Ihr Name war gultela. Eines Tages war goltela allein zu Hause. Ihre Mutter war draußen einkaufen.

هیچ نظری موجود نیست: