به‌رێزان ماڵپه‌ڕی کوردیش پرسپیکتیو!
له گه‌ل رێز و سڵاومدا؛
وه‌ک پێشتر له پێوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌که‌مدا له گه‌ل کاک تایه‌ر خالیدی باسم کردبوو، هه‌لسه‌نگاندن و شرۆفه‌کردنی هه‌ریه‌ک له برگه‌کانی ئه‌و پرسیارانه‌ی که بۆ که‌سانی خوازراو به‌ڕێکرابوون؛ به ته‌نیا ده‌توانێت باسێکی گه‌وره و به‌رفراوانی لێبکه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و کاره پێوسته به‌ڵام له‌به‌ر هۆگه‌لی جیاواز، نووسه‌ری کورد زۆر به‌که‌می و له ئاستێکی به‌رته‌سکدا، ئاوڕی له‌و به‌ستێنه داوه‌ته‌وه.ده‌کرێ بڵێین؛ له راستی دا نه‌یویستووه خۆی له قه‌ره‌ی ئه‌و باسه بدات. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ماڵپه‌ڕی کوردیش پرسپیکتیو، ئه‌گه‌ر چی هه‌وڵێکی ره‌واو به‌جێیه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به تیێزی کاره‌که و چۆنیه‌تی داڕشتنی پرسیاره‌کان، بۆچونی تا راده‌یه‌ک جیاوزم هه‌بوو. هه‌ر بۆێی وڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌کان هه‌تا نامه‌ی دووه‌میش دواکه‌وت. سه‌رئه‌نجام وه‌ک بۆخۆتان له دوو ته‌وه‌ی تا راده‌یه‌ک جیاوازدا ره‌هه‌ندی پرسیاره‌کانتان ره‌نگڕێژی کردبوو. خۆم به کلیشه‌ی پرسیاره‌کانه‌وه نه‌به‌ستمه‌وه و وه‌ڵامی هه‌ندی له پرسیاره‌کانتانم، به کورتی له‌و دوو ته‌وه‌ره‌ی خواره‌وه‌دا ئاماده کردووه. پرسیاره‌کانی ئێوه زۆرلایه‌نی جیاوز ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر چی به‌شی زۆری پرسیاره‌کان تایبه‌تن به کێشه‌کانی کوردستانه‌وه. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش زیادکه‌م؛ خۆم له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری تایبه‌ت به کێشه‌ی حیزبه‌کان بواردووه. نه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به پێویستی نازانم، هه‌ستم کرد وتاره‌که زۆر ده‌خاێنی و ئه‌گه‌ر مه‌جاڵ هه‌بێت هه‌ولده‌ده‌م له دووتۆی وتارێکی جیاوزدا ئه‌و باسه درێژه پێبده‌م. هه‌رچه‌ند پێشتر له وتارێکدا به ناوی؛ (قه‌یرانی کۆمه‌ڵه و چه‌مکی ناهاوزه‌مه‌نی مێژوویی)دا به‌شێک له پرسیاره‌کانی ئیوه‌م باسکردبوو.
به سپاسه‌وه‌ـ ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
ته‌وه‌ری یه‌که‌م بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز:
بۆ تاوتۆکردن و هه‌لسه‌نگاندنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته پێش هه‌موو شتێک خاڵه‌گرنگه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پێناسه بکرێت. هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی لانیکه‌م ده‌بێت؛ خاوه‌نی ئه‌و سێ مه‌رجه‌ی خواره‌وه بێت، هه‌تا له شۆڕش و هه‌ڵچوونێکی کوێر و کوتووپڕ جیابکرێته‌وه. واته سه‌ره‌تا ده‌بێت غه‌درێک رووی دابێت که بووبێته هۆی هه‌ڵاواردن و جیاوزیێه‌کی به‌رچاو له ناو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگادا. دووه‌م؛ کۆده‌نگی و گوتارێک له سه‌ر ئه‌و غه‌در و هه‌ڵاواردنه یه‌کبگرێت و پاشان ده‌بێت کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ناوه‌ندگه‌لی به‌دواداچوونه‌وه‌ی ئه‌و گوتار و کۆده‌نگییه وه‌ک میکانیزمی سه‌ره‌کی رێکخستنی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌بوونی هه‌بووبێت، هه‌تا بتوانێت غه‌در و هه‌ڵاواردنه‌که بکاته چه‌مکی سه‌ره‌کی ناوکۆمه‌ڵگا و به‌ره‌و کۆتایی هێنان و گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی به‌ره‌و پێشی ببات. لێره‌دا پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه؛ که ئایا له بنه‌ڕه‌تڕا، ره‌وتی رووداوه‌کانی یه‌کساڵی رابردوو ده‌مانگه‌ێنێته ئه‌و ئامانجه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز بزوتنه‌وه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه که له غه‌درێکه‌وه(دزینی ده‌نگه‌کان)، ده‌ستی پێکردبێ وکۆده‌نگییه‌کی (کوا ده‌نگه‌که‌ی من؟)ی لێکه‌وتبێته‌وه و پاشان حیزب و کۆڕ وناوه‌نده کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌کانی ناو ساحه‌که ئه‌و کۆده‌نگییه‌یان کردبێته چه‌مکی سه‌ره‌کی بۆ کۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و غه‌دره‌که و سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان بۆ که‌سی هه‌ڵبژارده که ره‌وته‌که به حه‌قیقی له قه‌ڵه‌مده‌دا. به‌ڵام ئه‌مه پێناسه‌یه‌کی کولییه بۆ ئه‌و رووداو کاره‌ساتانه‌ی که هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی پاش هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و به ئاخێزه جیاوازه‌کانی خۆیه‌وه هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌بووه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز سه‌رپێی له چه‌ند رسته‌ی کورت‌دا پێناسه بکه‌ین ناچارین به شێوه‌یه‌کی گشتی بڵێن که ئاکامی ململانێی نێوان توێژێکی تا راده‌یه‌کی به‌رچاو، یه‌کده‌ست و له‌راستی دا پێ‌داگر و له هه‌مانکاتدا به‌ده‌سه‌ڵات به‌ڵام کۆنه‌پارێز و به‌ره‌یه‌کی به‌ریینی به‌ربڵاوی کۆمه‌ڵایه‌تی مامناوه‌ندی ناو شاره‌گه‌وره‌کانی ئێران و به‌تایبه‌ت تاران، که لانیکه‌م ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شیان به‌رگرییکردن له سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتێکی یه‌کده‌ستی توتالیتر بووه. ئه‌و یه‌کده‌نگی و یه‌کڕه‌نگییه رواڵه‌تییه، بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزی لێکه‌وه‌ته‌وه که هه‌تا ئێستاش به هه‌موو هه‌وراز و نشێوه‌کانییه‌وه درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ئه‌گه‌رچی نه‌یتوانی به ئامانجه‌کانی سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی خۆی بگات، که دابینکردن و جێبه‌جێکردنی به تۆزێک ئه‌ملاو ئه‌ولاوه بۆ ده‌سه‌ڵاتداران هه‌رزان و که‌م نرختر ته‌واو ده‌بوو، به‌ڵام سه‌ره‌کییترین ده‌ستکه‌وتی له پاڵ بێئعتباریی زیاتری جیهانی ده‌سه‌ڵاتدارانی حاکم و خولقاندنی تۆوی باوه‌ڕبه‌خۆیی زیاتر له ناو دژبه‌رانی حکومه‌تدا و خۆشکردنی زیاتری زه‌مینه‌کانی هاوکاری له نێوان لایه‌نه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئێرانی دا، توانی که‌لێن و درزه شاردراوه و ئاشکرا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زیاتر له جاران به‌رجه‌سته بکاته‌وه. ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز خاوه‌نی هیچ چه‌شنه که‌موکووڕیی و لاوزییه‌ک نه‌بووه و توانیویه‌تی به باشی ئامانجه‌کانی بپێکێ. بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و روانین بۆ ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و ته‌نانه‌ت راده‌ی داخوازی و خواسته‌کانی به‌شداربوابی ناو ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده جیاوزن که هه‌ندێ جار ناهۆمێدی و وه‌ستانی کاتی له ره‌وتی بزوتنه‌وه‌که‌دا دروستکر ده‌که‌ن. له راستی دا سه‌ره‌کی ترین هۆی درێژه‌ی ژیانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه پێویستی هاوژیانی چین و توێژه‌کان و ته‌نانه‌ت رابه‌رانی ناوزڕاوی بزوتنه‌وه‌که‌یه که، له‌ناو خودی بزوتنه‌وه‌که‌شدا شه‌ڕ و مڵملانێێیه‌کی قوڵ، هه‌بوونی هه‌بووه که هه‌ر ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. پاشه‌کشێی رابه‌رانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه له به‌شێکی زۆر له بنه‌ما فیکرییه‌کانی خۆیان به تایبه‌ت له ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا، نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناو ره‌وته‌که‌یه که ده‌یانه‌وێت پێداگری بکه‌ن له تێپه‌ڕ بوون له هێڵه سووره‌کانی هه‌تا هه‌نووکه‌یی رابه‌رانی بزووتنه‌وه‌که. پلاتفورم و گوتاری رێبه‌رانی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ره‌نگه بتوانێت به‌شێکی که‌م له به‌ده‌نی خۆی رازی بکات به‌ڵام ره‌وتی رووداوه‌کان تا ئێستا پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستا ئه‌وانی ناچار کردووه حه‌ڵقه و بازنه‌ی داخوازییه‌کان له‌وه‌ی که بڕوایان پێی هه‌بووه واوه‌تر بڕوات. به‌ڵام هێشتا ئه‌م هه‌راوییه تا رازیکردنی به‌ده‌نه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌که زۆری ماوه. یه‌کێک له خاڵه هه‌ره لاوزه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌تزانییه‌تی له ناوه‌نده‌وه بۆ لێوار و شۆرنه‌بووه‌نوه‌یه‌تی به ناو نه‌ته‌وه‌کانی نیشته‌جێ له ئێران‌دا و له‌وانه دوو گه‌لی کورد و تورکی ئازه‌ریی که ده‌یانتوانی و ده‌توانن ره‌وڵێکی گرنگ ببینن له به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌که‌دا، خاڵێک که ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستیان پێکردووه و به پرۆژه‌وه کاری بۆ ده‌که‌ن. به‌ڵام رێبه‌رانی سه‌وز هه‌تا ئیستا زۆر به جیدی به هێندیان نه‌گرتووه. له یه‌کساڵی رابردوودا ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه نه‌یتوانی ببێته ده‌نگی هه‌موو گه‌لانی ئێران، ئه‌مه به‌و مانایه نییه که بێده‌نگی ئه‌م گه‌لانه، له بێهه‌ڵوێستی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. شک له‌وه‌دا نییه که هه‌موو گه‌لانی بنده‌ستی ئێران، له‌وانه کورده‌کان و تورکه‌کان، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه، ئاره‌زوی سه‌رکه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزیان هه‌بووه، ته‌نانه‌ت به‌و ئه‌زموونه تاڵه‌ی رابردوو و له‌و قه‌واره به‌رته‌سکه‌ی زاڵ به سه‌ر ره‌هه‌ندی ئه‌ندێشه و بیرکردنه‌وه‌ی رابه‌رانی بزوتنه‌وه‌که‌دا. مه‌به‌ست لێره‌دا گوتاری زاڵ به‌سه‌ر ده‌ستگای بیرکردنه‌وه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ناو ئه‌م دوو کۆمه‌ڵگایه نییه. کرانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ک فه‌زای سیاسی وڵات و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی یه‌کلایه‌نه‌ی خامنه‌یی ـ ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، ده‌یتوانی بۆ هه‌موو گه‌لانی ئێران به ره‌هه‌نده جیاوازه‌کانییه‌وه سوودبه‌خش و به‌که‌ڵک بێت. ئه‌و خاڵه لاوازه‌ی سه‌ره‌وه که ئاماژه‌ی پێکرا، جگه له نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کان، ده‌کرێت به‌شداری ناچالاکانه‌ی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی سه‌رانسه‌ری ئێرانیشی لێ زیاد بکرێت. ئه‌م که‌مایه‌سیی و لاوزییه له راستی دا ئاکامی بێمتمانه‌یی و که‌لێنێکی قووڵی مێژووییه که چاره‌سه‌رکردنی پێویستی به کرده و زه‌مان هه‌یه. له راستیدا ئه‌مه‌و زۆر پرسیاری دیکه، گرێدراوی داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و چۆنییه‌تی مامه‌ڵه‌کردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له گه‌ل داخوازه مێژووییه حه‌قیقیییه‌کانی ناو جیاوازییه کولتوورییه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێرانه. له‌م نێوه‌دا کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری سه‌ره‌کی به‌ربه‌ستی ئه‌و شۆڕبوونه‌وه‌یییه‌ی ئه‌م بزوتنه‌وه‌ییه بوون که به بێ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریی گونجاو و گۆڕینی ئه‌و میکانیزمانه‌ی که به‌رگریی له‌و ره‌وته ده‌که‌ن نا‌توانیین هومێده‌وار بیین که له ئه‌گه‌ری هه‌ڵچوون و ته‌کانه‌کانی داهاتووی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز یان هه‌ربزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه به‌ریینای و پانتایی بزوتنه‌وه‌که بۆ هه‌موو ناوچه‌کانی ئێران بگوازێته‌وه و له ئاکامدا بگاته جێگای دڵخواز و کاریگه‌ریی به‌خش.
ته‌وه‌ری دووه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای کوردستان:
له‌و بیست پرسیاره‌ی که ئاراسته کرابوو، ته‌نیا حه‌وت پرسیار بۆ بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ته‌رخان کرابوو و ئه‌و سیزده پرسیاره‌که‌ی دیکه و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له پرسیاره‌کانی تریش به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانه‌وه به کوردستانه‌وه گرێدرابووه‌ن. وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پرسیارانه وه‌ک پێشتریش باسم کرد، ده‌ره‌تان و مه‌جالێکی زۆر زیاتر له‌مه ده‌خوازێ و منیش وه‌ک ئێوه ئاره‌زوو ده‌که‌م گرنگییه‌کی زیاتر بدرێت به‌و ته‌وه‌رانه و زیاتر بکرێنه‌وه. پرسیاری یه‌که‌می ئه‌م ته‌وه‌ره، که ده‌توانێت به‌شه‌کانی دیکه‌ش له خۆی بگرێت، واته هه‌لسه‌نگاندنی گشتی له سه‌ر وه‌زعی ئێستای رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه. ئه‌م پرسیاره ده‌توانێ زۆر لایه‌نی جیاواز له خۆوه بگرێ. که جگه له باری سیاسی لاینه‌کانی دیکه به جۆرێک به‌هایان نه‌دراوه‌تێ. بۆ وه‌ڵام دانه‌وه به‌م پرسیاره گشتییه ناچارم زۆر به‌په‌له‌ش بووبێت ئاوڕێک له باری سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌ت کوردستان بده‌مه‌وه و نایشارمه‌وه له کاتی بیرکردنه‌وه له‌م بۆچوونه‌دا، هه‌ستم کرد به داخه‌وه نووسه‌رانی لای ئێمه به زۆری بازیان به‌سه‌ر زۆر لایه‌نی مێژوویی‌دا داوه‌ته‌وه که نه‌خوێندنه‌وه‌ی دووباره و تواوتۆنه‌کردنی سه‌رله‌نوێیان، له دووپات بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان نامانبوێرێ. رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له راستی دا له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه تا ئێستا چه‌ند قۆناغی بنه‌ڕه‌تی بڕییه‌وه. ژێرخانه ئابوورییه‌کانی کوردستان و بواری به‌رهه‌مهێنان، له به‌راورد له‌گه‌ل به‌شه‌کانی تری ئێران‌دا گۆڕانکارییه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه نه‌بیینیوه. بواری ئابووری ، کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی له کوردستاندا ته‌نانه‌ت به پێی ئه‌و ئامار و سه‌رژمێریانه‌ی که له لایه‌ن رژیمه‌وه ئه‌نجام دراون، به راده‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر له پاشکه‌وتوویدا راگیراوه. ده‌سه‌ڵاتداران هۆی ئه‌م گه‌شه نه‌کردنه‌ی کوردستان بۆ شه‌ر و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش ده‌گێڕنه‌وه! ئه‌و شته‌ی که ئیسلاحخوازانی ده‌وله‌تیش له دووپاتکردنه‌وه‌ی بێمنه‌تن. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا لایه‌نێک له رواڵه‌تی رووداوه‌کانمان نیشان ده‌ده‌ن. هه‌موو ئێران به کوردستانیشه‌وه له ماوه‌ی سی ساڵی رابردوودا حه‌شیمه‌ته‌که‌ی دووقات بووه‌ته‌وه و به دڵنییاییه‌وه ده‌توانین بڵێن گه‌شه‌ی حه‌شیمه‌تی له کوردستاندا به هۆی نه‌بوونی ئاموزشی تایبه‌ت به خیزان و بنه‌ماڵه‌کانه‌وه گه‌لێک زیاتر له شوێنه‌کانی تری ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه. به‌ڵام له پاڵ ئه‌مانه‌دا چه‌ند گۆڕانکاریی دیگه‌ش رواڵه‌تی کوردستانیان گۆڕییه‌وه. ئه‌گه‌رله سه‌ره‌تای شۆڕش دا ته‌نیا 30% حه‌شیمه‌تی کوردستان له شار و شارۆچکه‌کاندا ده‌ژیان، ئێستا راست به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ساڵانه شاره و شارۆچکه‌کان گه‌وره و گه‌وره‌تر بوون. پاش کۆتایی شه‌ڕی ئێران و عێراق په‌ره‌سه‌ندنی شارنشینی و دروستبوونی شاروشارۆچکه‌ی تازه و کۆچکردنی لادێنشینه‌کان به‌ره‌وشار و په‌سه‌ندکردن شێوازێکی به ته‌واوی جیاوز له شێوازی گوندیدا، کاریگه‌رییه‌کی یه‌کجار گه‌وره‌یان کرده سه‌ر بنه‌ما کولتوورییه‌کان و شێوازێکی کو‌لتووریی به ته‌واوی جیاوازیان به‌خشی به سیمای کۆمه‌ڵگای کوردستان. ته‌کانێکی تر که کوردستان به خۆیه‌وه بینی، که‌وتنه ناو به‌ره‌کانی شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێران و عێراقه‌وه بوو. شه‌ڕی ئێران و عێرق ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ته‌نیا له‌بواری قوربانییه‌کانیه‌وه پێناسه‌کراوه، زۆرلایه‌نی نیگه‌تیفی دیکه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه که زۆر به‌که‌می باسی لێده‌کرێ. کاریگه‌ریی ئه‌و شه‌ڕه له سه‌ر رۆح و ره‌وانی کورده‌کان به تایبه‌ت به‌شه سنوورییه‌کانی کوردستان که له سه‌رپێل زه‌هاو و ئیلامه‌وه بگره هه‌تا نزیک سنووره‌کانی تورکیای ده‌گرته به‌ر، به راده‌یه‌ک به‌رچاو و جێگیره که ره‌نگه چه‌ند نه‌وه‌ی دیکه نه‌توانن لێی ده‌رباز بن. جگه له مانه کێشه‌ی زه‌وی له‌به‌ر نه‌مانی نفووزی ئه‌و هێزه سیاسیی و چه‌کدارانه‌ی که لایه‌نی جوتیارانیان ده‌گرت، له به‌شێکی زۆر له گونده‌کاندا، جارێکی دیکه گرنگییه‌کی به‌رچاوی به خۆیه‌وه گرت. هه‌ر ئێستاش زیاتر له 50% ئه‌و دۆسیانه‌ی که ده‌درێنه دادگاکان دۆسییه‌ی کێشه‌ی ئه زه‌وییانه‌یه که به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماونه‌ته‌وه و به پێی زانیاری باوه‌ڕپێکراو، زۆربه‌ی زۆریان به قازانجی ساحێب موڵکه کۆنه‌کان کۆتای‌یان پێدێت. که ئاکامه‌که‌ی دیسان کۆچکردن و له هه‌ندێجاریش دژکرده‌وه‌ی جوتیارانی لێده‌که‌وته‌وه. له پاڵ ئه‌مانه‌دا ئاڵوگۆڕێکی دیکه کوردستانی له بوارێکی دیکه‌وه تووشی گۆڕان و هه‌ژان کرد. به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنده‌واری و رووکردنه زانکۆکان به تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی که بێژنگه‌کانی گوزینش هه‌راوتر بووه‌وه، ئه‌م ره‌وته زۆر زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند. هه‌ندێ له شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان ته‌نیا هومێد بژێویی و درێژه‌ی ژیانیان له به‌رهه‌می خوێندندا ده‌دیه‌وه. له‌م بواره‌دا شاری نۆدشه به‌ناوبانگه. کوردستان وڵاتێکی سه‌نعه‌تی نییه، به‌شیکی زۆر له داهاتی کوردستان له رێگای دووکانداریه‌وه دابین ده‌بیت. کارکردن له ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کاندا وه‌ک موچه‌خۆر به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه به‌شێکی دیکه له سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵکی کوردستانن. دیاره هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتۆکردنی هه‌موو بواره‌کانی ژیانی خه‌ڵکی کوردستان نه له تاقه‌تی ته‌م وتاره‌دایه و نه ره‌نگه مه‌به‌ستی پرسیاره‌کانی ئێوه‌ش بێت به‌ڵام ئه‌م پێشه‌کییه‌م به پێویست زانی هه‌تا له به‌ر رۆشنایی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئابووریی و کو‌لتووریی و فه‌رهه‌نگیانه‌وه تیشک بخرێته سه‌ر ئێستای کوردستان. بۆ نمونه ئه‌گه‌ر شاره‌کانی کوردستان یه‌کده‌نگ له مانگرتندا به‌شداری ده‌که‌ن، ئه‌و یه‌کده‌نگییه له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌وانه‌ی پێش شۆڕش ده‌ستێکیان له خه‌باتدا هه‌بووه چاکیان له بیره که بازاڕیانی شار زۆر خۆپارێز بوون و زۆر به زه‌حمه‌ت تێکه‌ڵ به رێپێوان و خۆپیشاندانه‌کان ده‌بوون. به‌ڵام وه‌ک ده‌بیینین ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ی که به‌شێکیان باسکرا له دروستکردنی فه‌زای سیاسی ئێستای کوردستاندا ده‌وری به‌رچاو ده‌گێڕن. گه‌شه‌ی خوێنده‌واری، گه‌نج بوونه‌وه‌ی حه‌شیمه‌ت و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه به تایبه‌ت رووداوه‌کانی پاش راپه‌ڕینی باشوور و له هه‌مووی گرنگتر ئاسان بوونه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی زانیاری توانی فه‌زایه‌کی به‌ته‌واوی جیاواز درووست بکه‌ن. سی ساڵی رابردوو له راستیدا ده‌کرێت به سه‌ر سێ قۆناغی جیاوازدا دابه‌ش بکرێت. قۆناغی یه‌که‌م؛ سه‌ره‌تای شۆڕش و ئاشکرا بوونی حیزب و رێکخراوه سیاسسیه‌کان، ده‌ور و کاریگه‌ری ئه‌وان و مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه و شه‌ڕی چه‌کدارانه و شه‌ڕی ناوخۆ‌و و شه‌ڕی ئێران و عێراق که هه‌تا کۆتایی ده‌ییه‌ی شه‌ست درێژه‌ی هه‌بوو؛ فه‌زای زاڵ به سه‌ر رووداوه‌کانی کوردستاندا بوو. به‌ڵام ده‌ییه‌ی دووه‌م واته قۆناغی کزبوونه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌کداری و گه‌شی گوتاری فه‌رهه‌نگی و درووست بوونی ناوه‌ند و نه‌هاده مه‌ده‌نی و کولتوورییوه‌کان، ده‌رچوونی رۆژنامه و گۆڤار و گه‌شه‌ی ئه‌نجوومه‌نه ئه‌ده‌بییه‌کان و ئاڵووگۆڕی فه‌رهه‌نگی نێوان هه‌ردووبه‌شی باشوور و رۆژهه‌ڵات که حه‌ڵقه‌کانی پێش راپه‌ڕیین، ئه‌و کورده په‌نابه‌ره ئاوارانه‌ی ناو حیزبه سیاسییه‌کانی کوردستان بوون که نیشته‌جێی شاره کورد نشینه‌کان بووبوون. و پاش راپه‌ڕین ئه‌و پێوه‌ندییه توندتر و قایمتر بووه‌وه. هه‌ر له‌م ده‌یه‌یه‌دا په‌که‌که له‌به‌ر هه‌بوونی پێوه‌ندی نزیکی له گه‌ل کۆماری ئیسلامی و هه‌بوونی پێگه‌ی ئاشکرا توانی گوتاری نه‌ته‌وه‌خوازی به تایبه‌ت له ناو زانکۆکان‌دا بکاته گوتارێکی زاڵ و ئه‌م ره‌وته هه‌تا گیرانی عه‌بدووڵا ئوجا‌لان و رووداوه‌کانی رێبه‌ندان و ره‌شه‌مه‌ی ساڵی 1377 گه‌شته لووتکه‌ی هه‌ره‌به‌رزی خۆی. به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌شدا کۆمه‌ڵگای کوردستان که به‌شی زۆری نوخبه‌کانی خۆی له ئاکامی شه‌ڕو تێکهه‌ڵچوونه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش و بزوتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی ئه‌و شاڵانه له کیس چووبو ، سه‌ر له‌نوێ خه‌ریکی درووستکردنه و تیماری ئه‌و کاره‌ساتانه بووه‌وه و خۆی بۆ ده‌وره‌یه‌کی دیکه ئاماده ده‌کرد. به‌ڵام به گوتارێکی به ته‌واوی جیاوز له گه‌ل گوتاری نه‌وه‌ی پێشتر. له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا ناتوانین بڵێن که دابڕانێکی گشتی له نێوان ئه‌و دووکولتووره‌دا دروست بووه. قودسییه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کدارانه هێشتا سێبه‌ره‌که‌ی به سه‌ر کوردستاندا ده‌گه‌ڕێ و ده‌ورده‌بینێ و حاشا هه‌ڵنه‌گره. له‌م ده‌وره‌یه‌دا زۆر رووداوی گرنگ روویاندا. له لایه‌ک له ئێران بزوتنه‌وه‌ی ئیسلاحخوازی سه‌ری هه‌ڵدا که له کوردستانیشدا کاریگه‌ریی هه‌بووه و ته‌ئسیر و کاریگه‌رییه‌که‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره.
قۆناغی سێیه‌م؛ که هه‌تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه داخرانی ئه‌و فه‌زا مامناوه‌ندییه‌ی ده‌ورانی، گه‌شی قیرانی ناو حیزبه سیاسییه‌کان و دابڕانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانیان و درووستبوونی پژاک واته دروێنه‌کردنی ئه‌و تۆوه‌ی که په‌که‌که له قوناغی دووه‌مدا له به‌ر رۆشنایی ئه‌و فه‌زاییه‌ی که بۆی ره‌خسابوو، چاندبووی و دیسانه‌وه سێبه‌ری شه‌ڕ و گوشاری زیاتری ئه‌منی که ته‌نیا تایبه‌ت به پژاکه‌وه نه‌بوو به‌ڵکوو شکستی ئیسلاحخوازان و سه‌رکه‌وتنی باڵی راست که به زۆری له کوردستاندا ده‌ستی کرد به قایمکردنی سه‌نگه‌ره‌کانی خۆی و زۆر رووداوی دیکه که له‌وانه گه‌شه‌ی سه‌رله‌نوێی باڵه جۆربه‌جۆره‌کانی ئیسلامی سیاسی و گوشار بۆ سه‌ر ئه‌و ناوه‌نده فه‌رهه‌نگیانه‌ی که له قۆناغی دووه‌مداسه‌ریان هه‌ڵدابوو و زۆر رووداوی دیکه له‌وانه سه‌رده‌می مانگرتنه گشتییه‌کان و ... به‌ڵام کوردستان گۆڕابوو. گۆڕانکارییه‌کی قووڵ که پێویستی به هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتۆکردنی تایبه‌ت هه‌یه.
ته‌واو
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر