سه‌یید هاشم هیدایه‌تی و چه‌ند سه‌رنجێک!؟
• ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
به‌شی یه‌که‌م؛
له کۆنه‌وه ده‌گێرنه‌وه؛ کاروانچییه‌ک ده‌یهه‌وێت له ده‌روازه‌ی شارێکه‌وه ده‌ربازببێت. پاسه‌وانانی شار، رێی پێده‌گرن و باره‌که‌ی ده‌پشکنن و ده‌لێن: ئه‌م باره‌ی تۆ بارووته و بارووتیش قه‌ده‌غه‌یه. کاروانچییه‌که به تووڕهییهوهدهلێت: مه‌گه‌ر ئه‌قڵتان تێک چووه، بارووتی چی!. باره‌که‌ی من چایه و ئێوه به‌هه‌ڵه تێگه‌شتوون. پاسه‌وانه‌کان جارێکی دیکه بۆن به باری کاروانچییهکهوه ده‌که‌ن و به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه ده‌ڵێن. ئه‌م باره‌ی تۆ، بارووته و چا نییه. به‌ڵام کابرا هه‌ردوو پێی ده‌کاته که‌وشێک و ده‌ڵێن ئیلا و بیلا چایه. پاسه‌وانه‌کان ده‌که‌ونه شکه‌وه و فهرماندهکهیانلهو کێشه‌یه تێده‌گه‌ێنن. فه‌رمانده‌ش بۆن به باره‌کانه‌وه ده‌کات و رووده‌کاته کابرا و ده‌ڵێت: ده‌ته‌وێت کێ بخڵه‌تێنیت. ئه‌و باره‌ی تۆ بارووته. کابرا دیسان له‌سه‌ر قسه‌که‌ی خۆی پێداده‌گرێت و ناچێته ژێر باری قسه‌ی فه‌رمانده‌که‌ش. فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانه‌کان، ئه‌مر ده‌کات زمه‌یه‌کی بۆ بێنن. ئینجا نه‌ختێک له بارووته‌که ده‌ردێنێ و له ژێر ریشی کابرا دا ئاوری تێبه‌ر ده‌دات. کابرا ده‌ڵێت؛ جه‌نابی فه‌رمانده، هه‌تا ریشی منت نه‌سووتاند، باوه‌ڕت نه‌کرد؛ باره‌که‌م چایه نه‌ک بارووت!
وه‌ک ده‌زانن، ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات، پێی نایه دووه‌م ساڵی خۆیه‌وه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه داوای له خوێنه‌رانی خۆی کردبوو؛ بۆ درێژه‌ی کاره‌که‌یان؛ راوبۆچوونییان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که ده‌رببڕن. وه‌ک له بۆ رۆژهه‌ڵاتدا ده‌بینرێت، ژماره‌یک له خوێنه‌ران و هۆگرانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه. به ناردنی وتار و له رێگای جۆر به‌جۆره‌وه، ڕاوبۆچوونی خۆیان له ماڵپه‌ڕه‌که‌دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه. سه‌یید هاشمی هیدایه‌تیش، یه‌کێک له‌و که‌سانه‌یه که به‌ناردنی وتارێکی فارسی به‌شداری ئه‌و کاروانه‌ی کرووه. ئاغای هیدایه‌تی هه‌م له‌و وتاره‌یدا و هه‌م له وتوووێژهکهی ساڵی رابردووی له‌گه‌ل به‌رێز خالید محه‌مه‌دزاده، وه‌ک کابرای کاروانچی هه‌ردوو پێی کردووه‌ته که‌وشێک و ده‌ڵێت؛ ئه‌و باره شوومه‌ی که سی ساڵه هه‌ڵی ده‌گرێ، چایه و ئه‌وه خه‌ڵکی توندئاژۆ و نادیموکرات، به هه‌ڵه به بارووتی تێده‌گه‌ن!. پێش ئه‌وه‌ی بڕۆمه سه‌ر مه‌به‌ستی باسه‌که‌م، ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ش به‌وه‌بکه‌م که وه‌ک ئاگادارن، ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات، ماڵپه‌ڕێکی قه‌ره‌بالغه و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت؛ رۆژانه زیاتر له 5000 هه‌زار که‌س سه‌ردانی ده‌که‌ن که ئه‌م رێژه‌یه به براورد له‌گه‌ل ماڵپه‌ڕه کوردییه‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتدا، رێژه‌یه‌کی به‌رچاوه‌و ئه‌گه‌ر له چاک و خراپی ئه‌و شیوه راگه‌یاندنه وفێڵهکانی بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی رێژه‌ی خوێنه‌رانی ماڵپه‌ڕه ئینترنتییه‌کان گه‌ڕێن، دیسان به دڵنییاییه‌وه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو،رۆژانه سه‌ردانی بۆ رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ن و به گووڕو تینێکی که‌موێنه‌وه، چالاکانه به‌شداری ئه‌و ده‌مه‌قاڵه و باسانه ده‌بن که به‌تایبه‌ت پێوه‌ندی به کێشه‌ی ناو حیزبه‌کانه‌وه هه‌ییه. هه‌ڵسه‌نگاندنی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌رچی پێویسته، به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره نییه. بۆیه له رێگای ئه‌م کورته باسه‌وه ده‌مه‌وێت؛ رۆشنایی بخه‌مه‌سه‌ر وتارێک که ده‌توانێت زۆریش له مه‌نهه‌جی فیکریی کارکێڕانی ماڵپه‌ڕه‌که‌وه دوور نه‌بێت.
1 ـ هه‌ر له‌سه‌رتای ده‌سبه‌کار بوونی بۆ رۆژهه‌ڵاته‌وه تا ئێستا ساپۆرت کردنێکی که‌م وێنه‌ی که‌سایه‌تی و تۆکمه‌کانی ناو ره‌وتی به‌ناو ریفورمخوازانی کورد، ره‌چاوده‌کرێت که له سه‌ره‌تای ساڵی دووه‌می ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا، دیاربوونێکی به‌رچاوتری به‌خۆوه بینیوه. بێگومان کرانه‌وه‌ی ئاوا ده‌لاقه‌یه‌ک بۆ گفتوگۆ و دیالۆگ نه ته‌نیا خراپ نییه، به‌ڵکوو، زیاتر له‌وه‌ش پێویست و به‌که‌لکه. له راستیشدا ئه‌رکی هه‌موو میدیایه‌کی بێلایه‌ن و ئازاده که به بێ رووتووش و ده‌سکاریکردن، راوبۆچوونی جیاواز بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی خۆی و بڕیاری کۆتایی به خۆێنهرانیبسپێرێ. به‌ڵام، دڵفراوانییهکانی بۆرۆژهه‌ڵات، ئه‌و گومانه درووست ده‌کات که ئه‌م دۆستایه‌تی و دڵفراوانییه که‌م وێنه‌یه، ده‌توانێت له ئه‌رکی رۆژنامه‌گه‌ریی واۆتر بچێ! بۆ وێنه بۆچوونه‌کانی به‌رێز هاشم هیدایه‌تی که ته‌نانه‌ت به‌شێکی ده‌کرێت به کوردی و له باشترین شوێنی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا داده‌نرێت. که وه‌ک من پێ‌بزانم کاری وا تا ئێستا بۆ که‌س نه‌کراوه. وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێ‌کرد، ئه‌رکی ئه‌م وتاره هه‌ڵسه‌نگاندنی کاره‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که نییه، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی برۆمه سه‌ر مه‌به‌ستی وتاره‌که‌م، که له راستیدا، ئاوڕدانه‌وه و تیشک خستنه سه‌ر نووسراوه‌که‌ی به‌ڕێز هیدایه‌تییه، ده‌مه‌وێت به‌جیدی رخنهیهکیش له‌و پێنج هه‌زار خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌ی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات بگرم، که رۆژانه سه‌ردانی ئه‌و ماڵپه‌ره ده‌که‌ن(1)، به دڵنیاییه‌وه هه‌ر وه‌ک له ئاماره‌کانی ماڵپه‌ڕه‌که‌دا دیاره، زۆربهیخوێنهرانی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات، نیشته‌جێی تارواگهن و به زۆریی ئه‌ندام یا پێشمه‌رگه‌ی پێشووی حیزبه‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتن. ره‌خنه‌که‌شم ئه‌وه‌یه؛ بۆ که هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رێکی پێشووی خۆیان که بۆچوونێکی جیاوزلهوان ده‌رده‌بڕێ، وه‌ک فیشه‌کی سوور بۆی ده‌رده‌په‌ڕن. به‌ڵام که کۆنهپاسدارێکی به ناو ریفورمخوازی ئهمرۆییههموو مێژووه‌که‌یان ئه‌سڕیته‌وه، ئاماده نیین ته‌نانه‌ت یه‌ک بۆچوونیش ده‌رببڕن!؟ مه‌به‌ست له‌ده‌ربڕینی بۆچوون، ته‌وهین و سووکایه‌تی نییه. ئه‌وان تا دوێنی به تۆپ و تفه‌نگ ده‌هاتنه سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، ئێوه‌ش به چه‌کی سووک و وره‌ی پێشمه‌رگانه وه‌ڵامتان ده‌دایه‌وه و له‌م به‌ستێنه‌شدا مێژوویه‌کی پڕشانازیتان خولقاند. ئێستاشزهمهن گۆڕدراوه و چه‌که‌کانی ئه‌وانیش گۆڕدراون و به زمانێکی تر هاتوونه‌ته گۆ و ده‌بێ ئێوه‌ش به‌و زمانه گفتوگۆیان له‌گه‌ل بکه‌ن!
2 ـ سه‌یید هاشم هه‌دایه‌تی، بۆچوون و داخوازییه‌کانی خۆی له‌م وتاره‌یدا له سه‌ر ماڵپه‌ری بۆ کوردستان، زۆر به کورتی به‌ڵام بێگرێ، له چوار خاڵدا کۆده‌کاته‌وه که پوخته‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه. یه‌که‌م؛ پێی وایه که له‌دونیای چه‌قبه‌ستووی پێوه‌ندی زاڵ به‌سه‌ر لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیونی کوردی ئێرانی دا، ره‌وتی ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات خولقێنه‌ری جۆره تازه‌گه‌رییه‌که که له‌ودا تێکۆشه‌رانی ئاینی و لایه‌نگرانی ره‌وتی ناته‌با له گه‌ل شێوازی چه‌که‌داریی له ناوخۆی وڵات‌دا ده‌توانن له گه‌ل ئۆگرانی ماڵپه‌ره‌که‌دا دیالۆگ پێک بێنن. دووه‌م؛ راگه‌یاندن و ده‌رخستنی ئاڵوگۆڕه فیکریی و له هه‌مانکاتدا به‌کرده‌وه‌کانی ناو ره‌وت و لایه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیونی ئێرانی پێ باشه و له سه‌ر ئه‌و بڕواییهیه که له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا به زۆریی کورده‌کان ناکه‌ونه شوێن که‌سانی توند ئاژۆو لایه‌نگرانی شه‌ری چه‌کدارانه. که وابوو، ناساندنی بیروبۆچوونی لایه‌نگرانی ره‌وتی ئاشتی خواز و نامۆ له که‌ل توندئاژۆیی و له هه‌مانکاتدا ئاینمهدار و دیموکرات، خزمه‌تێکی به‌رچاوه که به کورده‌کان ده‌کرێت. و پێشی وایه که ماڵپه‌ڕی بۆ رۆزههڵات، له‌م بواره‌دا هه‌نگاوی چاکی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه و لێی رازییه. به‌شی سێیه‌می تێبینییه‌کانی ئاغای هیدایه‌تی؛ گله‌ییه له بۆ رۆژهه‌ڵات، که ئه‌و بۆچوونانه‌ی که له‌واندا لایه‌نه ئاینییه‌کانی ناوخۆ وه‌ک به‌کرێگیراو و شتی له‌و بابه‌ته ناوزه‌د ده‌کرێن، سانسۆر ناکات و ده‌ڵێت؛ ئێوه باش ده‌زانن که ساڵانێکی درێژه که هێزه ئۆپۆزسیونه چه‌کداره‌کان، ئێمه وه‌ک به‌کرێگیراوی کۆماری ئیسلامی ناوده‌به‌ن و ئێمه‌ش ئه‌وان وه‌ک نۆکه‌ری بێگانه و سه‌ددام وئه‌مریکا نازه‌د ده‌که‌ین. به‌ڵام رابردوو تێپه‌ڕبووه و تازه ناگه‌ڕێته‌وه. به‌شی چوارمی بۆچوونه‌کانی ناوبراو داکۆکی کردنه له سه‌ر شێوازی خه‌باتی ئاشتی خوازانه و له‌مباره‌وه ده‌ڵێت؛ هێشتا هیوابڕی چاکسازیی کهمووکووڕیهکانی رژیم نه‌بووه و خه‌ساره‌کانی ئه‌و چه‌شنه خه‌باته‌ش به که‌متر ده‌زانێت و ده‌ڵێت، تا که‌ی ده‌بێت؛ ئێوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بن؟ و پێی وایه که سه‌رئه‌نجام بهرێوهبهرانێکی چاونه‌ترس و لهخۆبرده له‌ناو رژیمدا هه‌ڵکه‌ون که هه‌لومه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که خوازیاری تێکۆشانی به‌بێ چه‌ک و ئاشتی خوازانه‌ن؛ خۆش بکه‌ن.
3 ـ ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه، پووخته‌ی بۆچونه‌کانی به‌رێز سه‌یید هاشم هیدایه‌تین، که زۆر شه‌فاف و بێگرێ بۆ ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵاتی نووسیوه. به‌ڵام له‌وه‌ش روونتر ده‌کرێت، چوارچێوه و جیهانبینیه‌کانی له سه‌ر کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به رووداوه‌کانی سی ساڵی رابردووی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتدا، له‌و دیمانه‌یدا که پێشتر باسی لێ‌کرا، ده‌رک پێبکرێت.(2) پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ئه‌و به‌ستێنه‌ی که ده‌مه‌وێت لێره‌دا باسی لێوه بکه‌م. چه‌ند سه‌رنج و تێبینی به پێویست ده‌زانم.
یه‌که‌م: پێم وایه بۆ گه‌یشتن له نێوه‌رۆکی ئه‌م باسه و ده‌رکی قوڵی نووسراوه‌که‌ی ناوبراو پیویسته ئه‌وکه‌سانه‌ی زه‌فه‌ریان به سه‌ر زمانی فارسی‌دا ده‌شکێ، جارێکی تر ئه‌و نوسراوه‌یه به وردی بخویننه‌وه. هه‌ندێ وشه که له‌و نووسراهیهدا هاتوون، هه‌ست ده‌که‌م لانیکه‌م له وه‌رگێرانه‌که‌ی مندا نه‌یانتوانیوه جه‌وهه‌ری بۆچوونه‌کانی ئاغای هه‌دایه‌تی بگه‌ینه خوێنه‌ری ئه‌م وتاره. وه‌ک: "... افراد خشونت طلب وطرفدار مبارزه مسلحانه..." که له وهرگێردراوهکهی مندا؛ "که‌سانی توند ئاژۆو لایه‌نگرانی شه‌ری چه‌کدارانه" هاتووه.(3)
دووه‌م: بۆ چڕکردنی ئه‌م باسه ده‌مه‌وێت نه‌ختێک بگه‌ڕێمه پاشه‌وه و ئه‌وه‌ش به پێویست ده‌زانم و مه‌به‌ستیشم له‌و کاره ئه‌وه‌یه که رابردوو ئه‌گه‌رچی وه‌ک زه‌مه‌ن تێپه‌ڕبووه، به‌ڵام تاسه‌ر ئێسقان برینداره و وه‌ک ئاغای هیدایه‌تی ده‌یه‌وێت، هه‌روا به ئاسان و هێور تێپه‌ر نه‌بووه. هه‌تا بکرێ به بێ ئاوڕدانه‌وه، لێوه‌ی تێپه‌ڕ بین و لهبیرخۆمانی به‌رینه‌وه. ئه‌وه بهقانزاجه و دره‌نگ یا زوو ده‌بێت په‌رده‌ی له‌سه‌ر ههڵبدڕێتهوه. له زۆربه‌ی وه‌ڵاتانی جئهان و به‌تایبه‌ت له وه‌ڵاتی ئه‌ڵماندا، پاش زیاتر له شه‌ست ساڵ تێپه‌ڕبوون به سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی نگریسی نازییه‌کان له‌و وڵاته‌دا، هێشتا لێکۆڵینه‌وه له ئاکاروکردهوهکانی ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی ئه‌و سیسته‌مه درێژه‌ی هه‌یه. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و په‌رده لهسهرههڵدانانه، ته‌نانه‌ت به‌رۆکی که‌سانێکی خۆشناوی وه‌ک گونته گراس، که خه‌ڵاتی نوبێلیئهدهبیاتتیشی وه‌رگرتووه، به‌رنه‌داوه. گونتهگراس له ته‌مه‌نی حه‌فده ساڵیدا بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌بێته ئه‌ندامی سازمانی لاوانی ئه‌س ئه‌س و ئه‌م رازه بۆ زیاتر له شه‌ست ساڵ به شاردراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ساڵی رابروو، له ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵیدا، گونتهگراس، له ژێرتهوژمی بیروڕای گشتیدا ناچار بوو، تۆکڵی پیاز ده‌ربکات، که کتێبێکه بۆ پاکانه کردن و لێبوردن. بۆییه درێژه‌ی نووسراوه‌که‌م ده‌که‌مه دوو به‌ش. به‌شی یه‌که‌م ته‌رخان ده‌که‌م بۆ ئاوڕدانهویهکی خێرایی ئه‌و ره‌وت و لایه‌نانه‌یه که به‌گشتی وه‌ک ره‌وتی سه‌له‌فیی، له سه‌رده‌می شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا و هیدایه‌تیش ئه‌ندامێکی کارای ئه‌و ره‌وته بووه و بۆ خۆشی به ره‌وته ئاینییه‌کانی ناوخۆ ناوزه‌دیان ده‌کات، که به واتای ئه‌و؛ خوازیاری خه‌باتی دیموکراتی و ئاشتیخوازانن و لهههمنکاتیشدا، له که‌ل توندئاژۆیی (خشونت)، نامۆ‌و ناته‌بان. و به‌پشتبه‌ستن به‌هه‌ردوو وتاره‌که‌ی ناوبراو، هه‌وڵده‌ده‌م تیشک بخه‌مه‌سه‌ر به‌شێکی بچووک له‌و مێژووه برینداره‌ی گه‌ڵه‌که‌مان، که ره‌وتی ناله‌باری رۆژله‌دوای رۆژی رووداوه‌کان به‌داخه‌وه خه‌ریکه په‌رده‌ی فهرامووشیان به‌سه‌ردا ده‌کێشرێت یان له لایه‌ن که‌سانی وه‌ک ئاغای هیدایه‌تییه‌وه، خاک ده‌کرێته چاوی. و له به‌شی دووه‌میشدا، هه‌وڵده‌ده‌م تیشک بخه‌مه سه‌ر لایه‌نگرانی ئه‌و ره‌وته‌ی که رووی وتاره‌که‌ی له‌وانه وئاواتهخوازه، له سێبه‌ر کۆماری ئیسلامی دا، ئاشتێێهکی میللی داکه‌وێت و بگه‌ڕێنه‌وه نێوخۆی وڵات که به‌پێی ئه‌و نووسراوه‌یه، ده‌بێ ئه‌و ره‌خنه‌گره سیاسییانه بگرێته‌خۆی (لایه‌نه چه‌کداره توندئاژۆکان نا) که له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتدادههژین و خوازیاری تێکۆشانی ئاشتی خوازانه‌ی بێ چه‌کن!
له‌وه‌ی که دانیشتوانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتیش به زۆری په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام، به سوننه و شێعه و هه‌روه‌ها که‌م وکورتێکیش، که‌مایه‌تییه ئاینیه‌کانی ترن؛ گومانی تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌و شته‌ی که ئه‌م وتاره مه‌به‌ستییه‌تی و ده‌یه‌وێت، بکرێته ده‌لاقه‌ی باسێکی چڕتر که له داهاتودا، قامکی لهسهردانرێ و لێی بکۆڵدرێته‌وه، هه‌مان چهقبهستنهکانی وتاری ئاماژه‌پێکراوه، که له درێژه‌ی ئه‌م وتاره‌دا باسیان لیوه‌ده‌کرێت. ئه‌ویش ئه‌و ره‌وته ئاینمهدارانهی کوردستانی رۆژهه‌ڵاته، که ئه‌گه‌رچی وه‌ک جاران به‌ڕاشکاوی باسی لێوه ناکه‌ن، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا خوازیاری ده‌سه‌ڵاتێکی ناسکۆلاری ئاینین، (سه‌له‌فی) که به پشت به‌ستن به شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌کاندا بگڕێ و بیانخاته ژێررکێفی خۆی و کۆنترۆڵیان بکات. به‌ڵام لێره‌دا جۆره شێواندن و رێلێونکردنێک له وتار و دیمانه‌که‌ی ناوبرادا ده‌بینرێت. ئه‌و وتاره هه‌موو ئه‌و ره‌وتانه‌ی که ئێستا له‌و بواره‌دا تێده‌کۆشن، جۆرێک به خوێنه‌ران ده‌ناسێنێت، که گوایه تاگه‌یشتن به‌م شوێنه‌ی ئێستایان، هه‌موویان یه‌ک ره‌هه‌ند و مێژوویه‌کی چوون یه‌کیان بڕیوه و به‌گشتی رهههندهکهشیان ئاشتیخوازانه بووه وکه‌متر ره‌خنه هه‌ڵده‌گرێ. له کاتێکدا ئه‌وه راست به پێچه‌وانه‌ی راستییه‌کانی مێژووی ئه‌م بزاڤ و ره‌وتانه‌ی کوردستانه. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر پێویسته وه‌ک چۆن ئاڵوگۆر و دابڕان و دابه‌شبوونه‌کانی ناو هێزه سیاسییه‌کانی سکۆلار(عیلمانی) که له واقع و هه‌لومه‌رجێکی مێژوویه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و به هه‌موو به‌شه‌کانییه‌وه وه‌ک ده‌یبینین، رۆشنایی و تیشکیان خراوه‌ته سه‌ر، ئه‌و ره‌وتانه‌ش که به‌شێکن له گه‌مه‌ی سه‌ر ساحه‌ی سیاسی ئێران و کوردستان و له ئێستا و رابردووی کێشه‌کاندا ده‌وری حاشا هه‌ڵنه‌گری نگه‌تیڤیان بووه، به‌هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی به‌سه‌ریاندا هاتووه، بخوێنرێنه‌وه و بکه‌ونه به‌ر ره‌خنه و باس و لێکۆڵینه‌وه و تاوتۆپێکردن. که‌تمان کردن و بایکۆتکردنی هێزه ئاینمهدارهکان (سه‌له‌فی) و گواستنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بۆ پاش رووخانی کۆماری ئیسلامی، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که زیانه‌که‌ی له پله‌ی یه‌که‌مدا به کۆمه‌ڵگای مه‌دده‌نی و دواتریش هێزه عیلمانی و دیموکراته‌کان ده‌گات.
(درێژه‌ی هه‌یه)
تێبینی:
ــــــــــــــــــــــــــ
1 ـ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م وتاره پێش وتاره‌که‌ی به‌ڕێز ئالان بێژویی ئاماده کرابوو. له گه‌ل ده‌ستخوشی بۆ به‌ڕیزیان پێویست به ئاماژه کردنه، تا ئه‌و کاته هیچ سه‌رنجێک له باره‌ی وتاره‌که‌ی به‌رێز هیدایه‌تییه‌وه بڵاو نه‌بووبووه‌وه.
2 ـ ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژ هه‌ڵات / فشاری حیزبه كوردییه‌كان ئیمهومانانی كرد به پاسدار‌و پێشمه‌رگه‌ی موسلمان /
دیمانه‌ی خالد محه‌مه‌دزاده له‌گه‌ل سه‌یید هاشم هیدایه‌تی.
3 ـ سه‌یید هاشم هیدایه‌تی / ماڵپه‌ڕی بۆ رۆژهه‌ڵات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر