مردن له دووڕیانی ئازادی دا و
نووستن له به‌ستێنه‌کانی که‌رخه‌و کارون
نووسه‌ر: یۆسف عه‌زیزی به‌نی ته‌رف
و/ ئه‌رسه‌لان عه‌زیزی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئه‌مه‌ی به‌رده‌ستتان؛ نامه‌یه‌که که یه‌عقوب بروایه، پاش مردنه‌که‌ی نووسیویه‌تی. گوێ بۆ قسه‌کانی ڕادێریین:
هاوڕێیان! من ئێستا، نه‌ک له ناو قه‌برستانه‌کانی تارانه‌وه، به‌ڵکوو له ته‌نیشت چۆمی که‌رخه‌وه له‌گه‌لتان ئه‌دوم. کاروونی باوکم و که‌رخه‌ی دایکم له ئامێزیان گرتووم. نه‌ختێک کاروونم لێوه دووره. به‌ڵام شه‌و و رۆژ گوێم له نرکه و خرۆشی دایکمه. له‌شه ره‌وه‌نده‌که‌ی له قه‌ڵافه‌ته سوورخه‌ڵاته‌که‌مه‌وه نزیکتره.
هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تڕا، گۆڕه‌که‌م له ته‌نیشت که‌رخه‌دایه. ره‌نگه واهه‌ست بکه‌ن، قه‌برستانه‌که‌ی "ئه‌لبوروایه"ش وه‌کوو به‌هه‌شت زارا یان "ئیبنه بابویه" سه‌رسه‌وز و ئاوه‌دانه و دره‌خت و گیا و گوڵی تێدا خه‌مڵیوه. به‌ڵام وا نییه. گۆڕستانێکی گه‌چکه‌ی هه‌ڵکه‌وتوو له پانتایی زیخه‌ڵانێک، که ئه‌م رۆژانه پله‌ی گه‌رماییه‌که‌ی له شه‌ستیش ترازاوه. نه دار‌و ده‌وه‌ن و نه تاقه رووکێکی دیکه. به‌ڵام دایکم خۆش ده‌وێ. ناوه‌که‌ی دیکه‌ی "گه‌تفه‌یه" ئه‌و ژنێکی میهربانه و وه‌کوو ژنه عه‌ره‌به‌کانی دیکه‌ی ئه‌م گونده، چه‌وساوه و زه‌حمه‌تکێشه. پاش ئه‌وه‌ی له دووڕیانی "ئازه‌ربایجان" و "ئازادی"دا گیانم له‌ده‌ستدا، ده‌رۆژ له کۆمادا بووم. هه‌لبه‌ت ئێوه ده‌ڵێن من له دووڕیانی "نه‌واب" و "ئازه‌ربایجان"دا شه‌هید کرام. ره‌نگه ئه‌وش راست بێت. به‌ڵام من "ئازادی"م له "نه‌واب" پێخۆشتره. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، به‌دایکم گوت که " من شه‌هیدی رێگای ئازادیم" ئێوه زیندووه‌کان ئه‌م شته‌تان باس کردووه و هه‌ر واشه. به‌ڵام نه‌تانگوت که من ئه‌م شته‌م به‌زمانی دایکیم باس کردووه. چوون دایکم زمانی فارسی نازانێت. ئه‌و هه‌میشه و هه‌مووکاتێک له ژوور سه‌رم حازروئاماده‌یه. باوکم 'عه‌بدولزه‌هرا" له تۆره‌ی "ئه‌لحنتاف"ه. ئه‌مانه ناوی کۆنن. نه‌وه‌ی ئه‌مرۆ ـ هه‌لبه‌ت ـ بۆ ناو لێنان له ناوی تازه‌تر که‌ڵک وه‌رده‌گرن. هه‌رچه‌ند شمشێری به‌رگریی دایه‌ره‌ی سه‌رژمێری به‌داییم له بۆسه‌دایه، هه‌تا له‌م ناوانه که‌ڵک وه‌رنه‌گرین. راست وه‌کوو ئه‌و گولـله مه‌ڵعوونه‌ی که له بۆسه‌دا بوو هه‌تا مێشکم بپژێنێ و گیانم لێ بستێنی. خه‌ڵکانی بێمێشک و له‌خۆبایی، نه‌یارانی هه‌میشه‌یی "ناوه‌کان"، "مێشکه‌کان"، "کۆبوونه‌وه" و "نه‌ته‌وه‌کان"ن. پێموایه گولـله‌که‌ش له سه‌ر بانی مزگه‌وته‌وه که‌مانه‌ی کردبوو. هه‌ڵبه‌ت خه‌ڵگی گونده‌که‌ی من و عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز به گشتی، وه‌ک شوێنێکی پیرۆز چاو له مزگه‌وت ده‌که‌ن و ره‌نگه ئه‌م رووداوه‌ش، کاربکاته سه‌ر کزبوونی ئیمان و باوه‌ڕی خه‌ڵکه‌که.
هه‌مووان بزانن که من به زمانی تۆخی فارسی و له‌وپه‌ڕی هێمنی دا له ته‌نیشت هاونێشتمانانی دیکه‌مدا، دروشمم ده‌دا. ئێمه له ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که ناڕازی بووین. ته‌نانه‌ت ئه‌وکاته‌ی گولـله‌که‌م وێکه‌وت، به موبایل له گه‌ل هاوڕێکه‌م قسه‌م ده‌کرد که له ناکاو ته‌له‌فوونه‌که‌م له ده‌ست به‌ربووه‌وه. هاوڕێکه‌م ره‌نگه هه‌ستی به‌وه‌کردبێ که ده‌بێ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌ردا هاتبێ و چاکبزانن که ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بواێ ره‌نگه منیشیان وه‌ک ونبووه‌کانی دیکه چاولێده‌کرد.
ئه‌گه‌رچی هێشتا ژیانی خێزانیم پێکه‌وه نه‌نابوو؛ به‌ڵام ماوه‌یه‌کی کورتی پێش ئێستا، کیژه هاوبیرێکی خۆۆمم، وه‌ک ده‌زگێران هه‌ڵبژاردبوو. چوون به‌هه‌ر حال پێمنابووه ناو 28 ساڵ و ده‌بوو ده‌ست پێبکه‌م. ئه‌و کیژه له‌گه‌ل دایک و بابی له رێوره‌سمی به‌خاکسپاردنه‌که‌م دا به‌شدار بووبوو. ئاڵۆز و په‌رێشان بوو. مه‌ترسی ئه‌وه ده‌که‌م؛ ئه‌وین و خۆشه‌ویستی په‌کی پێ بخات. بۆی هه‌یه، رێوره‌سمی تازییه‌ی ژنه عه‌ره‌به‌کان، به‌لایه‌وه جێی سه‌رسووڕمان بووبێت. له تاران ته‌رمه‌که‌یان به باوک و دایکم نه‌دابووه‌وه و له ئه‌هواز، ژماره‌ی به‌شداری به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی، له به‌شداربوانی رێوره‌سمی به‌خاکسپاردنه‌که‌م زیاتر بوو. رێگایان به پیاوانی خێڵی"البوروایه" نه‌دابوو "یزله" بکه‌ن. مه‌به‌ستم ئه‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ نه‌ریتییه که عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز بۆ ئه‌و مردوانه‌ی ده‌که‌ن که سیمای جوامێرانه‌یان پێوه دیارتره.
ده‌زانم که‌س سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌که‌م ناکات، چوون له‌گره هه‌وا زۆر گه‌رمه و سه‌دان کیلومه‌تر له پاته‌ختیش دووره. و هه‌ڵبه‌ت، هۆی دیکه‌شی هه‌یه. هه‌رچۆنێک بێت خوێنی ئێمه‌ی عه‌ره‌به‌کانی ئه‌هواز له گه‌ل خوێنی هاونیشتمانه‌کانمان له تاران‌دا تێکه‌ڵ بوو، تا داری ئازادی ئاوبدری و من هیوادرم په‌لووپۆکه‌شی بگاته خه‌ڵکانی ناوچه‌که‌ی منیش.
هه‌ستم ده‌کرد؛ هاوینی ئه‌م ساڵ ده‌توانم، داویین تێرمی فه‌وقه‌لیسانسه‌که‌م کۆتایی پێبێنم. من له زانکۆی هونه‌ر جوانه‌کانی زانستگای تاران. به‌شی "هونه‌ر و ده‌رهێنه‌ر" ده‌مخوێند و له‌هه‌مان کاتدا به شیوه‌ی نیوه‌چڵ له "زانکۆی ئازاد"ی شاره‌که‌ی خۆماندا له ئه‌هواز، وانه‌م ده‌گوته‌وه. من ده‌مویست پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌م، بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌م شاره سووتاوه. دیپلۆمم له ده‌بیرستانی " شه‌هید قه‌ره‌نی" ئه‌م شاره ته‌وا کرد و پاشان له به‌شی شانۆی زانکۆی ئه‌راک وه‌رگیرام و هه‌ر له‌وێ لیسانسم وه‌رگرت.
گونده‌که‌ی ئێمه ته‌نیا قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی لێ‌بوو. و بۆ درێژه‌ی خوێندن له به‌شی ناوه‌ندی، ناچار بووم له‌گه‌ل هاوته‌مه‌نه‌کانم بڕۆینه گوندی"ئه‌لحایی" که هه‌تا گوندی "ئه‌لبوروایه" حه‌وت کیلومه‌تر و تا شاری ئه‌هواز پازده کیلومه‌تر نیوانی هه‌بوو. ئێمه ناچار بووین مه‌ودای نێوان گونده‌که‌مان تا جاده‌ڕێی ئه‌هواز ـ ئه‌لحایی که یه‌ک کیلومه‌تر ده‌بوو به پێ بڕۆین و پاشان به ماشین بچینه "ئه‌لحایی". له سه‌رما و گه‌رمادا، ئه‌وه کارمان بوو. کاتێک باران ده‌باری، خه‌م دایده‌گرتین وته‌نانه‌ت وه‌گریان ده‌که‌وتین. ده‌ربازبوون له‌و قووڕوچڵپاوه‌وه به‌راستی کارێکی زۆرهاسان نه‌بوو. پاش گونده‌که‌ی ئێمه، گونده‌کانی"حلاف" و "چپسه" و قه‌زای حه‌میدییه، که له‌سه‌رلێواری رۆژهه‌ڵاتی چۆمی که‌رخه هه‌ڵکه‌وتووه.
من ئه‌ده‌بیاتم پێ خۆش بوو و گه‌لێک شیعری فارسی و عه‌ره‌بیم له به‌ر بوو. هه‌ندێ جاریش، هه‌وڵم ده‌دا به فارسی شێعر بنووسم. زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌گره شاعێرن و به عه‌ره‌بی شێعر ده‌ڵێن. چه‌ند سیناریۆشم سه‌باره‌ت به بێبه‌شی و ژیانی پڕله‌چه‌رمه‌سه‌ری خه‌ڵکانی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده نووسیوه. مامۆستا و خوێندکاره‌کان، به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کانی منیان به‌دڵ بوو و هه‌میشه به‌م هۆیه‌وه دنه‌یان ده‌دام و پاڵیان پێوه‌ده‌نام. هیوادارم شێعره‌کان و سیناریۆکانم، گوم و گۆڕ نه‌بن.
بارودۆخی بابم خراپ نییه. کاتێک له پله‌ی کۆتاییدا ده‌مخوێند، له ئه‌هواز خانوویه‌کی کڕی هه‌تا تێدا بحاوێمه‌وه. به‌ڵام باوک و دایکم هه‌میشه ژیان و مانه‌وه له گوندی "ئه‌لبوردایه‌یان له ژیانکردن له شاردا پێ خۆشتر بوو. منێس شوێنی له‌دایک بوونم پێ خۆش بوو. دارخورماکانی، مه‌زرا و زیخه‌ڵانه‌کانی و به‌تایبه‌ت ئه‌ویندار و عاشقی چۆمی که‌رخه بووم. له هه‌ڕه‌تی منداڵی و مێرمنداڵی دا، کاتێک هاوین ده‌هات؛ ته‌نیا سه‌رگه‌رمی ئێمه، مه‌له کردن له‌و چۆمه‌دا بوو. ئه‌م چۆمه هه‌رچه‌ند دایکێکی ده‌هه‌نده و میهربان بوو؛ له هه‌مانکاتیشدا خاوه‌ن قاروغه‌زه‌بیش بوو. و هه‌ندێ جاریش رێده‌که‌وت، که گۆمه‌کانی که‌رخه هاویاڕێیه‌کی هاوته‌مه‌نی لێهه‌ڵده‌لووشین. من ره‌نگه قسر ده‌رچووبم و ره‌نگه شاره‌زا بوون له بورای مه‌له‌دا، یارمه‌تی دابم، هه‌تا ئه‌م کاته زیندوو بمێنم. ئه‌گه‌رچی له‌و ته‌مه‌نه کال و کرچه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا، سروشت نه‌یتوانی له‌ناوم ببات، به‌ڵام ده‌ستی غه‌دداری مروڤی به‌دکار، ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل کردم. ئه‌ویش له هه‌ره‌تی هه‌ڵکشان و لاویه‌تیدا. ئێستا ئه‌وه‌ی بۆم ماوه‌ته‌وه؛ گۆڕێک و ته‌نیایی و گه‌رما تاقه‌تپڕوکێنه‌که‌ی ئه‌م مه‌ڵبه‌نده‌یه. بۆنی نه‌وتیش لووتم ئازار ده‌دات. ئێمه که خێرێکمان له‌م که‌ره‌سته لعنه‌تییه نه‌دیی. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له ئێمه باشتر ده‌یبه‌ن و .. خه‌ڵکی گونده‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه، هێشتا له ناو حه‌سره‌تی ژیانیکی ئینسانی‌دا ده‌سووتێن و به چه‌ندین و چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی ناوه‌ندیی لێنییه هه‌تا منداڵاکان، بتوانن تێدا وانه‌کانیان بخوێنن. ده‌ڵێی؛ مردنه‌که‌ی من وه‌کوو تراژدییه‌کانی شکسپێره که به‌ریناییه‌که‌ی له شاخه‌کانی ئه‌لبورزه‌وه هه‌تا ئه‌هواز و له ئازربایجانه‌وه هه‌تا ئازادی ده‌کشێ.
من ـ به‌ڵام ناهومێد و هیوابڕ نه‌بووم. ئه‌گه‌ر بۆنی نه‌وت لووتم ئازار ده‌دات، له هه‌مانکاتدا سه‌مفوونیای پڕخرۆشی چۆمی که‌رخه‌ش نه‌وازشی گوێم ده‌دات. گۆرانییه درێژه‌کانی "ام کلسوم"م بیر ده‌خاته‌وه که به‌قوربانی قورگه زێڕینه‌که‌ی ده‌بووم. من له‌گره جوانترین سه‌مفوونیاکانی دونیا‌م گوێ لێیه. ده‌ڵێی پێم ده‌ڵێت؛ " یه‌عقوب، مه‌ژاکێ، باب و براکانت هێشتا زیندوون، دارخورماکانی گوند، هێشتا به‌پێوه‌ن و شان ده‌سوونه ئاسمان. منیش هه‌ر ئه‌و دایکه ده‌هه‌نده‌یه‌م. چاولێبکه، دوورتر، دوور له‌م دارخورما سه‌ربڕاوانه . دوورتر له سه‌رابی ئه‌م رێخه‌ڵانه، چاو له زه‌ریا که، نه‌دووره ، تۆزێک دوورتر له حه‌میدییه. ئه‌وێ ئابادانه، زه‌ریایه، ئازادییه".

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر