درێژه‌ی ((هه‌ڵهاتێ به‌سوتفه‌و داچوونێ بێ وه‌عده))(1)
ئه‌و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵێک هاوڕێی تازه‌ی ئه‌نجومه‌ن دا(4)، له‌و شه‌وه تاریک و ده‌یجورانه‌ی ئه‌م دوایانه‌دا، که وه‌رز، وه‌رزی بێ‌بارانی و وشکه‌ساڵی بوو، بۆ خۆیان هه‌م باران بوون و هه‌میش کێڵگه. ببوونه په‌رژین و کۆڵه‌که‌یه‌کی قایم، هه‌تا ده‌ستی نامۆیی نه‌گاته شینایی به‌هاری ئه‌نجوومه‌ن و زستانی پیر و دڵره‌ش، له‌شه‌وانی درێژی بێکه‌سیدا سه‌ری ته‌نیایی نه‌خوات و سه‌رئه‌نجام بایه‌قوش له‌وێرانه‌که‌یدا نه‌خوێنێت. کاتێک هه‌واڵی دڵته‌زێنی مه‌رگی ناواده‌ی موزه‌فه‌رم بیست، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی خه‌م دایگرتم و حه‌سره‌تی دیداری بۆ کردم به‌تاسه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی؛ سه‌ردانی زۆر ماڵپه‌ڕم کرد و له‌رێگای تۆڕی ئینترنێت و گوگل/ه‌وه تێکۆشام؛ ئاگادارییه‌کی زۆرتر و زیاتر له‌وه‌ی که‌هه‌مبوو، له‌و گۆسته نوێیه‌و له‌و ماڵئاوییه کوتووپڕه، به‌ده‌ست بێنم، به‌ڵام به‌داخه‌وه جگه له‌چه‌ند ماڵپه‌ڕ و ئه‌ویش ته‌نیا له‌ئاستی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌که‌دا نه‌بێ، ئه‌وانی دیکه، ئه‌و خه‌ساره‌یان به‌هێند نه‌گرتبوو یان هه‌رلێی بێ هه‌واڵ و بێ‌ئاگا بوون و نه‌متوانی له‌و باره‌وه شتێکی زیاتر ده‌ستبخه‌م!(5) داوام کرد؛ یه‌کێک له‌دۆستانم له‌ناوخۆ، ئه‌گه‌ر بۆی بلوێت؛ نه‌ختێک زیاتر تۆزی ئه‌م بێده‌نگییه‌م بۆ بته‌کێنێ، تا لانیکه‌م، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات که‌ده‌ره‌تانی نووسین و بڵاوکردنه‌وه هه‌راوتره، تا ئه‌و جێگایه بکرێت، له‌خه‌می بێده‌نگی ئه‌و خه‌ساره که‌م و که‌متربکرێته‌وه. له‌درێژه‌ی ئه‌م نووسراوه‌دا سه‌ره‌تا به‌شێک له‌نامه‌ی یه‌کێک له‌دۆستانم داده‌نێم و پاشان دوو شیعری بڵاونه‌کراوه‌ی کاک موزه‌فه‌ر یوسفی داده‌نێم و هه‌وڵئه‌ده‌م له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا و به‌گوێره‌ی توانا و ئاگاداریی، به‌کورتیش بووبێت، تیشک بخه‌مه‌سه‌ر به‌شێک له‌به‌رهه‌مه‌کانی کاک موزه‌فه‌ری یوسفی، به‌ڵکوو ببێته په‌نجه‌ره‌یه‌ک بۆ لێکۆڵیینه‌وه‌یه‌کی فراوانتر و زیاتر ناساندی به‌هۆگرانی به‌رهه‌مه فیکریی و ئه‌ده‌بییه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان و هه‌ر له‌م رێگایه‌شه‌وه په‌یامی هاوخه‌می خۆمم جارێکی دیکه ئاراسته بنه‌ماڵه‌و دۆست و یارانی کاک موزه‌فه‌ر بکه‌م.
ئه‌و دۆسته به‌م شیوه‌یه باس له‌موزه‌فه‌ر ده‌کات:
"{... موزه‌فه‌ر یووسفی، له/2/1347ی هه‌تاوی له‌شاری مه‌ریوان له‌باوکێکی کرماشانی، به‌ناو محه‌مه‌د عه‌لی و دایکێکی باخانی سه‌ر به‌ناوچه‌ی سه‌رشیوی مه‌ریوان، به‌ناوی جه‌یران خانم له‌دایک بووه. بنه‌ماڵه‌که‌ی زۆر ده‌ست کورت بووه‌و به‌هه‌ژاری قۆناغه‌کانی ژیانی تێپه‌ڕ کردووه. له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵیدا باوکی له‌ده‌ست داوه‌و دایکی ئه‌رکی گه‌وره‌کردنی موزه‌فه‌رو خوشکه‌که‌ی به‌ئه‌ستۆوه‌گرتووه. له‌خوێنده‌واریدا زیره‌ک بووه‌و زانستگه‌ی ته‌واو کردووه‌و بووه‌ته‌مامۆستای قوتابخانه‌کانی مه‌ریوان و دڵسۆز و خۆشه‌ویستی قوتابی و هاوکارانی قوتابخانه‌ی بوو. سه‌ره‌تا له‌بوواری وه‌رزش دا ئه‌زموونێکی باشی به‌ده‌ست هێنا و له‌وه‌رزشی تکواندۆدا دووایین پله‌کانی بڕیبوو. له‌ساڵه‌کانی1374 _1375 په‌ی به‌به‌هره‌ی زاتی خۆی له‌بوواری شێعر و ئه‌ده‌بدا بردووه‌و به‌شێوه‌یه‌کی زانستی موتاله‌عه‌یه‌کی چڕ و پڕی ده‌ست پێ کردووه. کاک موزه‌فه‌ر مرۆڤێکی زۆر له‌سه‌ر خۆ و رێک و پێک، پاک و بێ ئازار بووه‌و دڵسۆزێکی به‌ئه‌مه‌گی وشه‌ی کوردی و زمان و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو. هاوکاری چالاکی ئه‌نجومه‌نه‌فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی و ئه‌رکه‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی مه‌ریوان بووه. سێ ده‌وره‌ی به‌رده‌وام به‌رپرسی یه‌که‌م و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی _ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان بووه. به‌رهه‌مه‌شێعری و په‌خشانه‌کانی زۆر به‌قووه‌تن و له‌بوواری ره‌خنه‌و فه‌لسه‌فه‌و په‌روه‌رده‌و بارهێنان و... هتد، به‌رهه‌می زۆره‌و هاوکاریی زۆرێک له‌گۆڤاره‌کانی کوردی و فارسی کردوه. به‌رهه‌ماکانی له‌حه‌وتوونامه‌و گۆڤاره‌کانی سروه، زرێبار، سیروان، رۆژهه‌ڵات ، ئاسۆ و.... له‌چاپ دراوه. هه‌روه‌ها له‌زۆربه‌ی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی شاره‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌ت مه‌ریوان، به‌رهه‌می پێشکه‌ش کردووه. ئێسته‌ش چه‌ند ده‌فته‌ری شێعری ئاماده‌ی چاپه، که‌به‌داخه‌وه‌خۆی به‌هۆی گرفتی جۆراوجۆر نه‌یتوانیوه‌له‌چاپیان بدات.
کاک موزه‌فه‌ر سه‌ر ئه‌نجام به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی کتووپڕی دڵه‌وه،له‌دوانیوه‌ڕوی رۆژی 4/2/88ی هه‌تاوی، دڵه‌پڕ ئاواته‌که‌ی بۆ خزمه‌تی زۆرتر به‌وشه‌و زمانی کوردی له‌لێدان وه‌ستا ...}
گوڵخه‌نده‌ی ئه‌رخه‌وان
------------------------------------------------ موزه‌فه‌ر یووسفی
( 1 )
ڕژا ژانی ژه‌نه‌ر ، به داوێن شمشاڵی كون‌كونا
پژا سیحری سه‌ححار ، به سه‌ر زوڵفی زه‌مه‌نا
وه‌ری زه‌رده‌ی گوڵ ، له لێوی گوڵبه‌ده‌م و
ڕه‌هێڵه، لێزمه‌ی شه‌وكه‌ران
به گه‌رووی شه‌قامدا
تا ئێواره‌ی ئه‌م وه‌رزه
به سه‌ر شانی شه‌وا
به سه‌ر پێخه‌فی خه‌وا
تك .. تك
تكاوه !
هه‌وری هۆرمینی چیرۆك ،
عه‌تری گوڵخه‌نده‌ی ئه‌رخه‌وان :
« به مل كڵپه‌و ، قامه‌تی زاما
به سه‌رده‌ستی قه‌ڵش و شه‌قاری ، هۆزانا » .
ڕژا ژانـــی ژه‌نـــه‌ر ، به له‌پــــی بـــــێ خــــه‌وشــــی حـــه‌یرانێكـــی په‌رۆشـــا
پژا پشكـــۆی شـــه‌بــــه‌ق ، بــه ســــه‌ر بسكــــی چیـــای ســــه‌ربـــه‌تـــه‌مــــا .. !
ته‌نیاتر له « ئادار » ی ئاورینی ئه‌م وه‌رزه
بێكه‌س‌تر له په‌ڕ‌ه‌سێلكه‌ی تاراوگه
ده‌ژه‌نم ژانی هانام
به سه‌مای سه‌وڵی ئه‌رخه‌وان
به هه‌ناوی بلوێرینی هه‌ناردا
ئه‌خوازێ خولیام ، ڕووبارێك ڕووبوونه‌وه
به ده‌رووی دۆڵا
به گه‌رووی گه‌رمینی گۆلبه‌ن و چاوی چه‌مه‌ڕای ته‌ره‌غا
له‌گه‌ڵ هه‌رای هه‌وری ده‌مه‌و به‌هار
له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م تریفه‌ی ئه‌مه‌ل
هه‌ڵدێ هه‌نگاوی سه‌فه‌ر
هه‌ڵدێ په‌پووله‌ی خه‌و
به‌ره‌و بناری زامه‌كان
به‌ره‌و پێده‌شتی په‌ڕه‌سێلكه
به‌ره‌و مه‌زاری ئه‌وین و
كاوانێك ، له‌كۆتری هه‌ڵفڕیو .
[ ئـــــه‌ڕژێ خـــــه‌شـــــی خـــــولیــــا
بــــه نـــــه‌وای نــــه‌غمــــــه‌ی نــــه‌ی
بــــه زڕه‌ی زه‌ردی ده‌مكـــــه‌ل و
ســه‌مای سه‌مفۆنیـــای عــه‌نـــده‌لیب ]
هه‌ڵدێ هه‌نگی نه‌وا !
له گه‌رووی گه‌رمی شمشاڵ
هه‌ڵدێ په‌پووله‌ی په‌رۆشی حه‌یران
هه‌ڵدێ سه‌مای سه‌وڵی مه‌قام ؛ به شنه‌ی شه‌ماڵی حه‌یزه‌ران
هۆ هاوده‌می دێرین
پیری شمشاڵ ! سه‌رم به‌نده به سه‌مای سه‌رپه‌نجه‌ت
دڵم كه‌یله به ئاهه‌نگی سرووشت و
سه‌مفۆنیای ئێوارانت
چاوم پڕه ، له چاوگه‌ی چیاسه‌ركه‌شه‌كانی ده‌روونت
هانا !
له سینه‌ی سه‌رابی كام ساحه‌دا
هه‌وری خولیام بهه‌ژێنم ؟
به سه‌ر سه‌فحه‌ی كام درامی ئاڵا ، نه‌خشی چاوت بنه‌خشێنم ؟
وه‌ره ڕێبان ، وه‌ره
لاقی شه‌قام ، شه‌ته‌كی ته‌لدڕووه‌كانه
بمبه و بمهۆنه‌وه ، به گه‌رمای گه‌رووی كۆڵان
به حه‌یرانی یه‌كه‌م گزینگی كازیوه
به شنه‌ی شه‌ماڵی شنروێ
به سیحری سه‌حه‌ر و سپێده‌ی مه‌قام
مه‌حوی ئاسا ، مه‌حوی شیله‌مكه له شێعرا
نالی ئاسا ، مه‌دحی گراومكه له گراودا
مه‌عدووم ئاسا ، فه‌تحمكه له شه‌تحێكی شه‌میله‌دا
هانا !
ئه‌ی ڕێده‌ری ڕێبازی شین
ئه‌ی پێشه‌نگی هه‌ست و ئه‌وین
هانام ، هه‌وارگه‌ی چۆڵی ده‌مڕه‌و
سه‌یوانم ، ساحه‌ی هه‌ڵفڕیین
ده‌مارم ، ژێده‌ری ژانی سیروان و
هه‌ناوم ، ئۆقره‌ی پۆله هۆرمێكی زامداره ئه‌م ئێواره‌یه
هه‌ڵۆ ئاسا ، هه‌ڵمخه به‌ره‌و هۆزان ، به‌ره‌و لووتكه
به‌ره‌و مه‌زاری زێڕینی : هێمن ، هه‌ژار و سواره
سه‌رخه‌وێك له‌سه‌ر ناڵه و
وزه‌یه‌ك ، له قه‌ندیله مه‌زنه‌كه‌ی چوارچرا
هانا .. پیری شمشاڵ
له جه‌سته‌م بێ و به خه‌تتم كه
له خاڵێكی مه‌ستینا ، له نه‌خشێكی نه‌خشینا
با به‌رببمه‌وه، به‌ناری ده‌رووندا
با داگه‌ڕێم به هانای، ئه‌م عه‌سره عوسره‌تینه‌یێدا
هانا .. پیری په‌یكه‌رتاش
كه قامه‌تی مێژووم، به‌قامكی ئه‌فسوونینت له قاپی سۆزده‌گریی
بمبه به‌ره‌و هه‌واری خۆناسینی هێمنایه‌تیی و
بمده به‌ده‌س شماڵی شه‌نگه‌بێریی ده‌ڤه‌رمه‌وه
[ ئــــه‌ڕژی خـــه‌شی خولیـــــا
ژانــــــی ژه‌نـــــــه‌ر
هـــــه‌ستـــــی هــــــونـــــــه‌ر
بــــه ســــه‌ر سینگـــــی شـــــه‌قـــــار .. شــــه‌قـــــاری زه‌مـــــــه‌نــــــا ]
عـــه‌تری ژیـــن ، لـــه باخچـــــه‌ی منــــــداڵان
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------- م / یووسفی
بێ‌ئاگا ، هه‌نگاوه و له نه‌فه‌س ژیاندا تۆزده‌خۆات
كه هاتی تكایه ، به هێواش ده‌لاقه‌ی ته‌نیاییم تاقێنه
تا ـ زریان خۆی نه‌كا به ژووری خه‌ڵوه‌تما
ئه‌م ده‌رگا كه‌سێكی نه‌زه‌ره
هاوده‌می په‌یوه‌ند و ئاشتی بێ
له ده‌سیا ، عه‌تری ژین بپژێنێ به باخچه‌ی ئه‌وینا
له لێویا ، بزه‌ی هه‌ست ببه‌خشێ به هه‌وری باران‌ڕێژ
له چاویا ، په‌پووله به‌ره‌و خۆر هه‌ڵفڕێ و
له دڵیا ، دێلیزێ بۆ نه‌شات ته‌رخان كات.
ئێمه‌ین و عومرێكی سێ‌گۆشه
قه‌تاره‌ی قه‌ده‌ریین ، له گه‌رده‌ن زه‌مه‌ندا
هه‌ڵهاتێ به سوتفه و
داچوونێ بێ وه‌عده
بێ‌په‌روا له‌پاشكۆی كارواندا ڕێده‌كه‌ین
غوبارێ له حه‌جمی كه‌ویردا ، ده‌م و سات تۆزده‌خۆین .
له ناخی ده‌رووندا ، دێوه‌زمه‌ی دڕدۆنگیی
به‌ربه‌ستی كارێزه ، بۆگه‌یین به ڕووبار
بۆ ده‌رچوون له په‌نگاو په‌ریمێرك
ڕه‌وایه كارێزی چاوانمان ، ته‌رخانی تریفه‌ی هه‌سێره و
باخچه‌ی باوه‌شمان ، ئاوه‌ڵای عه‌تری منداڵ كه‌ین .
تا وڵات به بۆنی ئه‌وهه‌سته خاوێنه شین نه‌بێ
مه‌حاڵه سێبه‌ری سوكنایی و
نامۆیه ،
مۆسیقای ده‌نگه‌كان .
تا هه‌رێم به هه‌وای نه‌فه‌سی مێرمنداڵ تێرنه‌بێ
مه‌حاڵه ده‌سته‌كان ، له ئاڵای ئه‌رخه‌وان یه‌ك بگرن
تا دڵی نه‌شمیلی ژیانمان ، به ئه‌سرین نه‌خووسێ
قه‌ت مه‌زرای باوه‌ڕمان
پڕنابێ له چرۆی ڕه‌نگاڵه و گوڵخونچه‌ی یه‌كویستیی .
له كۆكی ژیاندا ، مێرمنداڵ نۆتێكی به‌تیینه ؛
ـ بۆ نه‌غمه‌ی سه‌رچڵی شاخه‌كان
ـ بۆ سه‌مای سه‌ر په‌نجه‌ی باخه‌كان
ـ بۆ چوونه ناودڵی عه‌شقه‌وه
ـ بۆ مێعراج ، به ئه‌سپی خه‌وه‌وه
وڵامی ئه‌ومه‌له‌ی له‌باخچه‌ی ژیاندا
كه به گوێی مێلاقه‌ی به‌هاردا واخوێندیی :
ـ منداڵان له قامووس سرووشتا ، كام پیتن ؟!
مێلاقه‌و وڵامیی :
منداڵان سرووشی نه‌شاتن
هه‌وێنی پڕپیتی ژیانن
هه‌نگی باخچه‌ی ئه‌وینن
پردی په‌ڕیین و په‌یوه‌ندن
ئه‌وان ، له‌وپه‌ڕی سافیی و ساكارییدا
به سپێده و هه‌تاوی ده‌مڕۆژ
بزه‌ی ڕووناكی ئه‌به‌خشن
له‌وپه‌ڕی ڕمۆكیی و سه‌رمه‌ستییدا
ڕۆح ئه‌به‌خشن
به جامی جه‌وره‌و و
لێوان‌لێو تیین ئه‌ده‌ن به ئاوێنه‌ی بێ‌زێواری هه‌ستیی .
ـ [ بێ‌ئاگا ، هه‌نگاوه و له نه‌س ژیاندا تۆزده‌خوات
كه‌هاتی تكایه ، له سه‌رخۆ ده‌لاقه‌ی ته‌نیاییم تاقێنه
تا ـ زریان خۆی نه‌كا به ژووری خه‌ڵوه‌تما ] ـ
------------------------------ 14 / 04 / 86 ----------------------------------------------------
سه‌رچاوه
- دووبرگه له شیعری، عه‌تری ژین له باخچه مندالان/ موزه‌فه‌ر یوسفی
- رۆژی پێنج شه‌ممه 30.07.2009 له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی مه‌ریوانه‌وه، یاده‌وه‌رییه‌کی به‌شکۆ بۆ یادی کاک موزه‌فه‌ر یۆسفی له شاری مه‌ریواندا به‌ڕێوه‌چوو که تا ئێستا هه‌واڵی ئه‌و رێوره‌سمه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه و پێویست به ئاماژه‌یه که ئه‌م وتاره پێش ئه‌و یادکردنه‌وه‌یه نووسراوه.
- مه‌به‌ست ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بیی مه‌ریوان/ه که سه‌ره‌تا له ساڵی1368/ی هه‌تاوی، له ژێرناوی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریواندا ده‌ستی به چاڵاکی کرد و تا ئێستاش به‌رده‌وامه.
- ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران و ماڵپه‌ڕی لاوانی کۆمه‌ڵه‌ی مه‌ریوان و چه‌ند کۆر و ناوه‌ندێکی مه‌ده‌نی له ناوخۆی وڵات به جیاواز، پیامی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشییان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه و خه‌ڵکی ئه‌ده‌بدۆستی مه‌ریوان کردووه. بڕیار بوو به بۆنه‌ی چله‌مین رۆژی ماڵئاواییه هه‌میشه‌ییه‌که‌یه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی مه‌ریوانه‌وه، کۆڕێکی یادکردنه‌وه‌ی بۆ بگیردرێت که پێم وایه به‌ڕیوه نه‌براوه! به‌ربه‌سته‌کانی ئه‌مدوایانه رێی به‌و کۆڕه‌ش
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر