دوشنبه، اردیبهشت ۲۲، ۱۳۹۹

 سەوز، وەکوو ئەوینی تۆ سەوز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
پاپۆڕێک لەسەر زەریا و
ئەسپێک لەسەر لووتکەی بەرزی چیا
لەبەر پەرژینی بانیژەیەک،
ھەتا نێوقەد، نووقمی سێبەر
خەون دەبینێ ئەو کیژە
پێستی سەوز و زووڵفی سەوز
چاوەکانی لێوانڕێژ وەک زیوی سارد
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
لە ژێر مانگی قەرەج دا
ھەموو شتێک روون دەبینرێ
ئەوەی لە توانای بینینی دا بەدەرە، ئەو کیژە
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
ئەستێرە مەزنەکان کە وریشەیان دێ
لە گەل سێبەری ماسییەکانی ناو زەریادا
پەلکێشی بوەمەڵێڵی بەیان دەکەن
شنەباکەی، بە تۆڵاشی زبری ناو لک و پۆپەکەی
ختووکە دەدات، درەختی ھەنجیر
گژوگیای سەر ملەوزینی ئەو شاخە
تیژ راوەستاوە
وەک مووی جەستەی پشیلەی کێوی
باشە،  سەرئەنجام
كێ دەیھەوێ بێ و
لە کوێوە دێ؟
لەبەر پەرژینی بانیژەیەکدا
پێستی سەوز و زوڵفی سەوز
خەونەکەشی وەک ئاوی زەریا تاڵ!
دەمھەەێ بیانگۆڕمەوە ھاوڕێ
ئەسپە مێکەم، لە پێناو خانووەکەتدا
رەخت و بەرگی ئەسپەکەم، لە بری ئاوێنەکەت و
خەنجەرەکەمت دەدەمێ  لەبری کۆڵوانەکەت
بەم چەشنە ھاوڕێ، گەوزاوی خوێن
لە ملەوزینی کابرا، دەگەڕێمەوە من
ئەگەر گرێبەستی ئەن سەوداییەم کوڕم
لەدەست باێی،
لێرە نەدەڕۆشتم
بەڵام چی دیکە نە من خۆمم و
نە خانووەکەشم جی دیکە لە سەر من تاپۆیە
ھاوڕێ ! دەمویست ئەگەر دەست با
لە ناو نوێنێکی ھۆلەندیداو
لەسەر تەختێک لە پۆڵا، بە ئاسوودەیی بمرم
چاوت لە برینی سەر دڵمە
چۆن سینگی ھەتا ژێر قوڕگم ھەڵدڕیوە؟
سێ سەد پەڵە پەمەیی تێر
ژێرکراسە سپییەکەتیان رازاندووەتەوە
پشتێنەکەی نێو قەدت، خوێن ئەدەڵێنێ و بۆنی دێ
بەڵام  چی دیکە نە من خۆمم و
نە خانووەکەشم چی دیکە لە سەر من تاپۆیە
لانیکەم لێمگەڕێ با تۆزێک ھەستمەوە
تا دەگەمە سەوزایی ئەو پەرژیینە
لێمگەڕێ با ھەستمەوە و بەرەو سەر سەرکەوم
تا دەگەمە ئەو بانیژە سەوزە
تا دەستم دەگاتە پەرژینی دەور، کۆڵەکەکەی مانگ
ئەو شوێنەی وا دڵۆپەکانی بارانی لەسەر ھەڵدەخلیسکێ
ھەڵکشان ھەر دوو ھاوڕێکە بەرەو سەر
ھەتا دەستیان گەشتە  بەرزایی بانیژەکە و
رێچکەیەک لە خوێنیان لە پاش بەجێ ما
رێچکەیەک لە گریانیان لە پاش بەجێ ما
چراوگە قەڵاییەکانی بنمیچەکە لەرینەوە
ھەزار تەپڵی کریستاڵ
 بوومەلێڵی بەیانییان بریندار کرد
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەوز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
ھەردوو ھاوڕێ، ھەڵکشان بەرەو سەر
دەمیان لێوانڕێژ بوو، لە بۆنێکی مزر
بۆنی تاڵی پوونگە و رەشە رێحانە
پێم بڵێ ھاوڕێ، دە پێم بڵێ
کچە تاڵەکەت لە کوێیە؟
چەند چاوەڕێم کرد، ئاخ
چەند جار چاوەڕووان مام
قژ رەش وروومەت ھەڵنەگرتوو
لە حەساری سەر بانیژە سەوزەکەدا
روخساری بمێنێ،
 لەسەر ھەمبارە ئاەکەدا
جۆلانەی دەکرد کیژە قەرەجەکە
پێستی سەوز و زووڵفی سەوز
چاوەکانی لێوانڕێژ ەەک زیوی سارد و
چلوورەیەک لە مانگ
لە سەر سەری گۆماوەکە راگیرابوو
دۆژ بردییەوە، شەو،
 وەکوو مەڵبەندێکی تەنگەبەر
جاشە مەستەکان، دەرکەکانیان دایە بەر مست
سەوز وەک ئەوینی تۆ سەز
بای سەوز و لک و پۆپی سەوز
پاپۆڕێک لە سەر زەریا و
 ئەسپێک لەسەر لووتکەی بەرزی چیا.


هیچ نظری موجود نیست: