شنبه، آذر ۱۶، ۱۳۹۸

http://schamyan.blogspot.com/2019/02/blog-post.html

شێوەی گرتنی ئەو بەرازەشم لا شیرین و گاڵتەئامێز بوو: لەكاتێكدا، سمەكانی دوواوەی بەرازەکەیان گرتبوو، پەیتاپەیتا، دەینرکاند  و هاواری دەكرد و بۆ پێشەوە، پاڵیان پێوە دەنا. بۆ بەدەست هێنانی زانیاری راست، لەسەر شارەزایی یاساو و رێووشوێنی قەدەغەی لەوەڕین و هەروەها هاتووچووی ئاژەڵان، کەرەستەیەکی ئەوتۆم لەبەردەستدا نییە!! هەست دەکەم بەڕێوەبەرانی تەندرووستی هەموو ئاژەڵەکانی ئەم شارە دەناسن. نمونەیەکی تایبەتی دیکە، کە قەت شتێکم لەبارەیەوە بۆت نەنووسیبوو، ئەوەیە کە لە سەرانسەری ئەم دووڕگەیەدا، جگە لە كەر، کەرەستەیەکی هاتووچووی دیکەی لێ نییە. كەرەكانی ئێرە، ئاژەڵگەلێكی دانسقەن، قەڵافەتێکی زەبەلاح و کاراییەکی لەڕادەبەدەرەیان هەیە، کە دەڵێی دەیانەوێت، خەسڵەتی سرووشتی - مرۆڤی دانیشتووانی ئەم دووڕگەیە پیشان بدەن. لەو گوندەی کە لێی دەژیام، کەرگەڵێکی نیوە ئەهلی هەبوون، کە تەنیا خاوەنە راستەقینەکانیان دەیانتوانی، لێیان نزیک ببنەوە. دیسان سەبارەت بە ئاژەڵەکان: دوێنی چیرۆکێکی زۆر شیرینم لە زمانی عەرەبێکەوە  بیست، کە لێرەدا، زیندانییە. ئەو عەرەبە، بە ئیتالییەکی دەست و پێ شکاو و پڕ لە هەڵەی زمانی قسەی دەکرد. بەڵام بە گشتی، ئەو چیرۆکەی کە بۆی گێڕامەوە، تەژیی بوو لە کارەساتی جۆربەجۆر و لە هەمان کاتدا، لایەنی وەسفیشی هەبوو. بیستنی یەکێک لەو چیرۆکانە، شتێکی سەیری لا درووست کردم. ئەویش ئەوه بوو: که رەنگە بکرێت؛ لە ئیتالیاشدا، ئەو گەنمە ناسراوە عەرەبییە بدۆزرێتەوە. هاوڕێ وەنیزییەکانم، پێیان دەگوتم؛ لە مەڵبەندی وەنیز، بۆ سازکردنی پۆلنتا٢، کەڵکوەرگرتن، لەم جۆرە گەنمە باوە.
بەم شێوەیە قسەدانکەم بەتاڵ بووەتەوە. هیوادارم تۆزێک بزەم هێنابێتە سەر لێوت. واتێدەگەم کە ئەم بێدەنگییە درێژەت، بە هۆی ماندوویەتی و خەمەکانتەوەیە و پێویستە تۆزێک پێبکەنیت. تانیا ئازێزەکەم! دەبێ نامەم بۆ بنووسیت. چوون تەنیا نامەم ئەگاتێ. کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ، لای تۆوە، نامەم نەگاتە دەست، دەڵێی؛ زیاتر لە هەمیشە تەنیا کەوتووم و هەموو پێوەندییەکانم لە گەڵ جیهان بڕاوە. بە خۆشەویستییەوە لە ئامێزت دەگرم.
١- Sarceno
٢- پێخۆرێكی ئیتالییە
ئانتوونییو گرامشی 15.01.1927

هیچ نظری موجود نیست: