نێره‌گاکان
زه‌نگۆڵه‌ی زیویان له گه‌رده‌نه
فدریكو گارسیا لۆركا
ـ بۆ کوێ ده‌ڕۆی
کیژۆڵه هه‌تاو و به‌فریینه‌که‌م؟
ـ ده‌ڕۆمه ناو، گوڵه مرواریی مێرغوزاره‌کان.
مێرگه دووره‌ده‌ست و ترسێنه‌ره‌کان.
ئه‌وینی من ترسی له له‌قله‌ق و سیبه‌ر نییه.
ـ خۆت له هه‌تاو بپارێزه،
ئه‌ی کیژۆڵه هه‌تاو و به‌فریینه‌که‌م.
کێی ئه‌تۆ،
ئه‌ی کیژۆڵه چه‌رمه‌ڵه‌که؟
له کوێوه دێی ؟
ـ له چاوگه‌ی کانی و عه‌شقه‌وه دێم.
نێره‌گاکان،
زه‌نگۆڵه‌ی زیویان له گه‌رده‌نه!
ـ له سه‌ر لێوت چ هه‌ڵده‌سوویی،
وابه‌م شیوه، کڵپه‌ی له جه‌سته به‌رداوی؟
ـ ئه‌ستێره‌ی ئه‌وینداره‌که‌م.
که هه‌م ده‌ژی و هه‌میش ده‌مرێ.
ـ به ناو دۆڵی سنگتدا چ راده‌برێ،
وارۆح سووک و میهره‌بانی؟
ـ خه‌نجه‌ری ئه‌وینداره‌که‌م،
که هه‌م ده‌ژیی و هه‌میش ده‌مرێ.
چاوه ره‌ش و نیانه‌که‌ت، چی تێدایه؟
ـ ئه‌ندێشه ته‌مگرتووه‌که‌م،
که هه‌رده‌م برین هه‌ڵده‌گرێ.
ـ کراسی ره‌شی تازییه‌باریت بۆ له‌به‌ژن هه‌ڵکێشاوه؟
ـ ئاخ!
من بێوه‌ژنێکی لاوم،
جوچن و بێ داڵده.
بیوه‌ژنی کنت لائورل.
ـ له ناو خێڵی لائورلاندا
چاوه‌ڕێی کێ ده‌که‌ی له‌م شوێنه‌دا،
گه‌ر خولیای هیچ ئه‌وینێک ناتبزوێنێ؟
ـ به دوای ته‌رمه‌که‌ی کنت لائورلدا وێڵم.
ـ سه‌رگه‌ردانی کام ئه‌وینی،
هه‌ی بێوه‌ژنه بێچاره‌که؟
ـ تۆ سه‌ودای ئه‌وینێکت له دڵدایه
هیوادارم بیبینییه‌وه.
ـ ئه‌ستێره گچکه‌کانی ئاسمان،
خۆزگه‌کانمن.
ـ له کام شویندا ئه‌وینه‌که‌م بدۆزمه‌وه؟
که هه‌م ده‌ژیی و هه‌میش ده‌مرێ.
ـ نوقمی زرێبارێک بووه ،
هه‌ی کیژۆڵه لێوانڕێژه‌که‌ی،
غوربه‌ته ژان و گوڵه‌مێخه‌ک.
ـ ئاخ!
سواره شه‌یدا بووه‌که‌ی ناو سه‌وڵه‌کان.
رۆحی من مانگه‌شه‌وێکت پێشکه‌ش ده‌کات.
ئاخ ئیزینس!
نوقمی زه‌ریای خه‌ون بوو!
کیژۆڵه‌ی بێبه‌ش بوو له تامه‌زرۆیی!
ئه‌ی ئه‌و که‌سه‌ی چیرۆکه‌که‌ی نوقڵی ناو ده‌می منداڵانه!
دڵه‌که‌مت پێشکه‌ش ده‌که‌م.
دڵه ترت و ناسکه‌که‌م.
که برینداری نیگاکانی ژنان بووه.
سواره ئه‌وینداره‌که،
خوات له گه‌ل.
ده‌ڕۆم هه‌تا کنت لائورل بدۆزمه‌وه.
ـ خوات له‌گه‌ل خانمه بچکۆله‌که‌م.
هه‌ی سووره هه‌ڵاڵه‌ی نووستوو.
تۆ به‌ره‌و ئه‌وین هه‌نگاو ده‌نێی،
منیش به‌روه‌رووی مه‌رگ.
نێره‌گاکان،
زه‌نگۆڵه‌ی زیویان له‌گه‌رده‌نه.
دڵی منیش ،
وه‌کوو کانی، نوقمی خوێنه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر