درێژه‌ی گه‌شتێک و دوو دیاری
وه‌ک ده‌ڵێن؛ دیاری شوان شنگه یان هاڵه کۆک. منیش به‌م گه‌شته‌م دوو دیارییم بۆ هێناونه‌ته‌وه، به‌و هیوایه به‌دڵتان بێت. ناسنامه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک، سه‌رومڕ ئه‌و به‌رهه‌مه به‌رزوسه‌رکه‌وتووانه ده‌گرێته‌وه که به‌درێژایی مێژوو چاویان به دونیای روون هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه. جائه‌و به‌رهه‌مانه شیعر بن، په‌خشان بن، چیرۆک بن یان رۆمان تۆزقاڵێک له‌م راستیه که‌م ناکه‌نه‌وه. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌ده‌بی کوردی سه‌ره‌ڕای ئه‌و کڵۆڵیی و نه‌هامه‌تییه‌ی که به‌درێژایی مێژوو له کۆڵی نه‌بووه‌ته‌وه، ده‌کرێ بڵێن؛ زۆریش له کاروانی ئه‌ده‌بیی گه‌لانی تر دوانه‌که‌وتووه و ده‌ستوپه‌نجه‌ی به‌ئه‌ده‌بیی جیهانییه‌وه دیاروبه‌رچاوه.
ئه‌ده‌بی کورد به‌گشتی سه‌رتابه‌ری ئه‌و به‌رهه‌مانه ده‌گرێته‌وه که به زمانی کوردی و له پێناوی فراوانکردنی هه‌ست و زه‌وقی کوردیی داهێنراون و کتێبخانه‌ی کوردیان پێ رازاوه‌ته‌وه و بوونه‌ته به‌شێک له که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی. له‌م نێوه‌دا جگه له جیلی نوێ به‌رهه‌مه‌کانی مه‌لای جه‌زیری، ئه‌حمه‌دی خانی، خانای قوبادی، نالی، سالم، مه‌حوی، حاجی (قادرئ کۆیی) و بێسارانی و مه‌وله‌وی و هێمن و قانع و گۆران و به‌گشتی ئه‌و شاعیر و نووسه‌رانه‌ی وا به‌رهه‌مه‌کانیان پێشکه‌ش به کتێبخانه‌ی کوردی کراون، دیار و به‌رچاوتره. هه‌ڵبه‌ت هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌وه باس کرا گه‌لی کورد به درێژایی مێژوو قه‌ت بۆی نه‌ره‌خساوه فه‌رهه‌نگستانێک بۆ خۆی پێکه‌وه بنێ و ده‌ست به کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه بکات که رۆژێک له رۆژان به ده‌ست و په‌نجه و بیری کوردێک داهێنراون و له کون و قژبنێکدا گه‌ردو تۆزی رۆژگاریان لێنیشتووه.
ئه‌ده‌بی کورد له به‌راورد له‌گه‌ل چاره‌نووسیدا، ئه‌ده‌بێکی یه‌کجار فراوان و به‌ربڵاوه. جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی وا کۆکراونه‌ته‌وه و له چاپ دراون، به ده‌یان و بگره سه‌دان به‌رهه‌می ترمان هه‌یه که ئه‌گه‌ر له به‌رهه‌می شاعیره سه‌رکه‌وتووه‌کانمان به‌رزتر نه‌بێت ده‌کرێ بڵێن که‌متریش نییه. به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رهه‌مانه یان به‌ته‌واوی له‌نێوچوون و یان له یه‌غانی میرتگرانیاندا له قوژبنێکدا په‌رده‌ی فه‌رامۆشییان به‌سه‌ردا کێشراوه.
شاره‌که‌مان مه‌ریوان، هه‌ر له‌کۆنه‌وه ناوه‌ندی رۆشنبیری و شارستانییه‌ت بووه. له چه‌ن سه‌د ساڵی رابردوودا، جگه له مزگه‌وته سووری به‌رقه‌ڵا، که یه‌کێک بووه له له ناوه‌نده‌کانی خویندن له‌و سه‌رده‌مه‌دا، گونده‌کانی چۆڕ و ئه‌ڵمانه و بالک و کانی سانان و ... هه‌تد، به تایبه‌ت گوندی چۆڕ ناوه‌ندی خویند و پێگه‌یاندن بووه و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری شاعیره‌کانمان له‌م ناوچه‌یه‌دا و ته‌نانه‌ت له‌ناوچه‌کانی تریشه‌وه له‌و ناوه‌نده خویندوویانه یان تێدا ده‌رسیان وتووه‌ته‌وه. که‌م نیین ئه‌و شاعیرانه‌ی لانیکه‌م له شیعرێکدا یادیان له‌م شاره نه‌کردبێته‌وه و پێیاندا هه‌ڵنه‌وتبێت. قانعی شاعیر له شیعری مه‌ریوانم دا ده‌ڵێت: مه‌ریوانه مه‌کانی مه‌هرۆخانه/ مه‌ریوانه وه‌کوو باخی جینانه/..../ جه‌نابی ناری فه‌رمووی:/قه‌دیم تا ئێستا جێگای شاعیرانه/ خه‌یاڵی و شێخ سه‌عید و خاتوو خۆرشی/مه‌لا ئابی که شیعری چه‌ند جوانه/حه‌ریق و ناری هه‌ردوو به‌حری عیلمن/ له‌گشت لاێ هونه‌رهایان عه‌یانه/....
ساڵی رابردوو ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ده‌بی مه‌ریوان به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م راستییه و بۆ خزمه‌ت به وشه‌ی ره‌سه‌نی کوردیی و په‌ره‌دان به هه‌ست و بیری کوردان، کۆڕێکی گه‌وره‌ی بۆ ناساندن و ریزگرتن له شاعیر و تێکۆشه‌ری کورد، مامۆستا شێخ ئه‌حمه‌دی مه‌ردۆخی ناسراو به شه‌پۆل به‌ڕیوه‌برد؛ که پێشوازییه‌کی گه‌رم و گوڕی لێ‌کرا. له‌و کۆڕه‌دا داوا له‌وکه‌سانه‌کرا که به‌جۆرێک ئاگاداری په‌رتۆک و کتێب و نووسراوه‌ی شاعیر یان نووسه‌رێکن یاریده‌ی ئه‌نجومه‌ن بده‌ن، تا به‌و شێوه‌یه له له‌نێچوون و فه‌وتان بپارێزرێن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گه‌شتێکی ناوچه‌ی کۆماسیم کرد و به خۆشییه‌وه دوو پارچه شیعری شاعیری نه‌ناسراو، سه‌ردار به‌گی که‌ڵکه‌جان و دوو شیعری ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی/م له‌م گه‌شته‌دا ده‌ستکه‌وت. سه‌ردار به‌گی که‌ڵکه‌جان کوڕی مه‌حمه‌د عه‌لی به‌گی وله‌ژێر و یه‌کێک له‌و شاعیره ناسک خه‌یاڵانه‌ی ناوچه‌ی مه‌ریوانه که زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ریی شیعری مه‌وله‌وی و ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی دا، به زاراوه‌ی گۆرانی شیعری هۆنیوه‌ته‌وه. شیعره‌کانی له حوجره‌ی مزگه‌وتان و دیوه‌خانی ماڵه‌گه‌وران و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌وار له‌به‌ریان کردووه و چێژیان لێوه‌رگرتووه.
سی و په‌نج سال له‌وه پێش له شه‌وه شیعرێکدا که له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک ئه‌ده‌بدۆستی مه‌ریوان و کۆماسی، له ئاوایی به‌رده‌سپی به‌ڕیوه چووه، دوو شیعری سه‌ردار به‌گیش ده‌خوێندرێته‌وه که به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆمار نه‌کراوه؛ ته‌نیا توانیم به‌شێک له‌و شیعرانه ده‌ستبخه‌م. له یه‌کێک له‌و شیعرانه‌دا، سه‌ردار به‌گ ئه‌و کاته که له‌به‌ندیخانه‌ی قزڵقه‌لعه‌دا به‌ند ده‌بێ. پیرۆزخانی خێزانی داوای لێده‌کات به زانگیانه، گه‌رده‌ی بۆ بهۆنێته‌وه و وه‌کوو یادگار بۆی ره‌وانه بکاته‌وه. سه‌ردار به‌گ پاش ئه‌وه‌ی داوای خێزانه‌که‌ی ده‌گه‌ینه‌ته جێگه، پارچه شیعرێکیشی بۆ ده‌هۆنێته‌وه و له گه‌ل گه‌رده‌که‌دا بۆی ره‌وانه ده‌کاته‌وه. له‌و شیعره‌دا ده‌ڵێ:
ئیزهات که‌رده‌ن، پیرۆز په‌ی گه‌رده
گه‌رده چوون دووکه‌ڵ دڵ سیاکه‌رده
پێچام به کاغه‌ز سیای مه‌هجووریت
واڕه‌وانه‌م کرد وه‌مه‌یلێ دووریت
نفووس خاسـان مـوباره‌کــت بۆ
وه شه‌وق و زینه‌ت تـه‌دارکت بۆ
بیری ورد و هه‌ستی ناسک و زه‌وقی فراونی سه‌ردار به‌گ، له‌و شیعره‌دا خۆی ده‌نوێنێ. هه‌رچه‌ند ئه‌و شێعره‌ی سه‌ره‌وه هه‌موو ئه‌و شیعره نییه وا سه‌ردار به‌گ هۆنیویه‌ته‌وه، دیسان ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، که شاعیر له هه‌ستێکی ناسک و ده‌سته‌ڵاتێکی شێعریی به‌هره‌مه‌ند بووه. ناوچه‌ی مه‌ریوان له باری جوگرافیا و سروشته‌وه، ئه‌گه‌ر بێ وێنه نه‌بێت؛ ده‌کرێ بڵێن که‌موێنه‌یه. که‌م هه‌ڵکه‌وتووه ئه‌و هه‌موو جوانییه به‌جارێک له‌شوێنێکدا کۆبووبێته‌وه. گۆلی زرێبار له باوه‌شی ده‌شتی کاکی به‌کاکی و به پیت و به‌ره‌که‌تی مه‌ریواندا، وه‌ک نه‌وبووکێک، زم و هاوین رازاوه‌ته‌وه و جیله‌وه ده‌فرۆشێ و قه‌ت جوانی لێنابڕێ. له لایه‌ک ئه‌گه‌ر فه‌یله‌قووس به‌سه‌ریه‌وه دایمه وه‌ک دیوه‌زمه هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات، میراجی له‌به‌ر کازیوه‌ی به‌یانان و شه‌وقی مانگه‌شه‌و له به‌ر تریفه‌ی چاوگه‌که‌ی گۆلبه‌ندا، کۆشی بۆکردووه‌ته جێی حه‌سانه‌وه و پشوودان و ده‌ست به‌سه‌روپرچی دا دێنێ. سه‌رداربه‌گی شاعیریش له‌م هه‌موو جوانییه‌ی سرووشت به‌هره‌ی وه‌رگرتووه و به وشه‌ی ناسک و ره‌نگین، ده‌شت و ده‌ر و شاخ و دۆل و کانی بناری پێ نه‌خشاندووه و شیعریی به باڵادا وتووه.
میراجی ج نوور، به‌رده‌بووک ج شـه‌وق

چاوگه‌که‌ی گۆلبه‌ن ساف و سه‌فا و زه‌وق
پیچک وه‌یه‌ک چڵ چوون من ته‌نیا و تاک
پیچک وه‌یه‌ک چڵ چوون من ته‌نیا و تاک
ئه‌و له پای سه‌هه‌ند من ئه‌سپه‌رده‌ی خاک
رێواس ده‌رئامان هه‌روه ک شووشه‌ی زیوو
رێواس ده‌رئامان هه‌روه ک شووشه‌ی زیوو
بای شــه‌ماڵ شـاناش ئه‌م دیو و ئه‌و دیوو
له‌و گه‌شته دا جگه له‌و دوو هۆنراوه‌یه‌ی سه‌ردار به‌گ هه‌ر وه‌ک گوترا؛ دوو شیعری شاعیری پایه‌به‌رز و خۆسه‌ویست و دۆستی مه‌وله‌وی، ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی/شم ده‌سکه‌وت، که جێگای سه‌رنج و تێڕامانه. ئه‌حمه‌د به‌گ یه‌کێک له‌و شاعێره کلاسیکانه‌یه که جێپه‌نجه‌ی به شیعری شێوه گۆرانه‌وه دیاره. ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌م شاعیره‌وه ئاشکرایه، له گوندی به‌رده‌سپی له ناوچه‌ی کۆماسی له دایک بووه و له ته‌مه‌نی 79 ساڵیدا له ساڵی 1249 هه‌تاوی کۆچی دوایی کردووه. ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی هاوچه‌رخی شاعیری ناودار، مه‌وله‌وی بووه. گه‌لێک نامه‌ی شیعریان پێکه‌وه ئاڵوگۆڕ کردووه و له خۆشی و ناخۆشی یه‌کدیدا هاوبه‌ش بوون و به شیعر به‌شداریی ئه‌و هاوبه‌شیه‌یان کردووه. مه‌وله‌وی له شیعره‌کانیدا وه‌ک خاڵۆی کۆماسی ناوی ئه‌حمه‌د به‌گ دێنێ و ئه‌حمه‌د به‌گیش به خاڵۆی مه‌عدوومی ناوی مه‌وله‌وی ئه‌هێنێ. به‌و هیوایه مامۆستایانی شیعر و ئه‌ده‌ب، دیوانی ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی راستبکه‌نه‌وه و له چاپی بده‌ن و به‌م شیوه‌یه کتێبخانه‌ی کوردیی و به‌تایبه‌تی شیعری کلاسیکی شیوه گۆرانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن و وه‌ک شیاویه‌تی رێز و حورمه‌تی لێبگیردرێ. له‌یره‌دا به خوێندنه‌وه‌ی پارچه شیعرێکی ئه‌حمه‌د به‌گی کۆماسی کۆتایی به‌م باسه ده‌هێنم و به‌و هیوایه ده‌ستکه‌وته‌کانی ئه‌م گه‌شته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیتان بووبێت. هه‌روه‌ها جێگای خۆیه‌تی سپاس وقه‌دردانی خۆم ئاراسته‌ی جه‌نابی سید حه‌سه‌نی پیرخزران بکه‌م، سه‌باره‌ت به میوانداری و هه‌روه‌ها یارمه‌تیدانم بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و شیعرانه‌ی وا پێشکه‌شتان کرا.
دله هاویرد، دڵه هاویرد/ مژده بۆ واده‌ی جوانیت ویرد/ با بۆی سه‌فا و سه‌یر، شادی و زه‌وق به‌رد/ ها خه‌م ته‌علیقه‌ن پیری په‌یت ئاوه‌رد/ دله جوانی ته‌خت سه‌یر نییه‌ن/ شنۆی ئامای مه‌رگ دامێ پیریه‌ن/ نیشانه پیری تامووی سفیده‌ن/ بیلا جه پیری شادی به‌عیده‌ن/ من ها پیری، پێشانیم داخ که‌رد/ ئیلچی مه‌رگ قه‌ڵای قامه‌تم داخ که‌رد/ گوم نییه‌ن جه لات رووئیه‌ی مناڵی/ دایم شیدای سه‌یر، سه‌فای زووڵف و خاڵ/ عه‌تر بۆی عه‌ره‌ق شه‌مامه‌ی دوڵبه‌ر/ تۆخۆا نه‌که‌له‌ت که‌ی مشۆ وه‌به‌ر/ دڵه پاره بی کافییه‌ن تا که‌ی/ به هه‌وا و هه‌وس عومر وێت که‌رد په‌ی/ تاکه‌ی چوون مه‌جنوون مه‌گێڵی په‌ی هه‌رد / بێ ره‌فێق وێڵئ نه سه‌حرای دوجه‌یل/ تاکه‌ی چوون فه‌رهاد، دیده بێ خاوی/ په‌ی خاڵ شیرین جگه‌ر مه‌شکاوی/ تاکه‌ی چوون سه‌نعان شێخ ساحێب دین/ پی دین مه‌ته‌رسا، جه دین مویرن/ دڵه بۆ ویرد رجای چێشت که‌رد/ سوجده‌ی سه‌ودای عه‌شق باڵای کێت نه‌به‌رد/ ها له دمای شێته، تاکه‌ی ژیر نه‌وی/ واده‌ی پیریته‌ن تاکه‌ی پیر نه‌وی.
به سپاسه‌وه

هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر