ئه‌گه‌ر چیی دوای ماوه‌یه‌ک بێده‌نگی له راگه‌یندراوێکدا که له لایه‌ن یه‌زاکاوه بلاوبووه‌وه، ئه‌وه‌ی به درۆخسته‌وه و ئه‌و دامه‌زراوه‌ی به ناوه‌ندێکی خۆرسک و هه‌ڵقوڵاویی زه‌مینه‌یه‌کی واقعیی نرخاند‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی راگه‌یندراوی دامه‌زارانی یه‌زاکایی له لایه‌ن ده‌زگاکانی راگه‌یاندی حدکاوه بۆ میدیای ئازاد گه‌ڕانده‌وه. به‌ڵام ره‌خنه‌و بۆچوونه‌کان تا نووسینی ئه‌م وتاره‌ش که زیاتر له بیست رۆژ به سه‌ر له‌بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی راگه‌ێندراوی یه‌که‌می یزاکا تێده‌په‌ڕێت هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه که ده‌توانێت له پانتایی کاریگه‌ریی ئه‌م چه‌مکه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. له‌م ماوه‌یه‌دا و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی راووبۆچوونێکی زۆرکه زۆربه‌یان هه‌ڵگری ره‌خنه‌ی توند و پلارگرتن بوون له‌حدکا وه‌ک بکه‌ری ئه‌و پرۆژه‌یه، له‌لایه‌ن حدکاوه تا ئێستا هیچ چه‌شنه روونکردنه‌وه‌یه‌ک نه‌خراوه‌ته‌به‌ر ده‌ست. ته‌نیا ئه‌وه‌نه‌بێت که‌چه‌ند که‌سێک ئه‌ندام یان که‌سانی سه‌ربه‌خۆ له‌گۆشه‌نیگای جیاواز و به‌مه‌به‌ستی تا راده‌یه‌ک که‌مکردنه‌وه‌ی حه‌جمی گوشاری ره‌خنه‌کان، به‌نووسینی وتار یان ده‌ربڕینی راوبۆچوون له‌ژێر ئه‌و وتارانه‌ی که‌ده‌ره‌تانی ده‌ربڕینی بۆچوونیان بۆ خوێنه‌رانی خۆیان ره‌خساندووه، پێشوازیی و پاڵپشتییان له‌و ته‌شکیلاته تازه‌یه ده‌ربڕییه‌وه‌و یزاکایان به کارێکی ئه‌رێنی و وه‌ک پێویستیی سه‌رده‌م نرخاندووه. ره‌خنه‌گران تا ئێستا له‌دوو ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه دا‌مه‌زراندنی یزاکایان به‌خه‌سار زانیوه‌و له‌نووسراوه‌کانیاندا به‌توندی پلاریان له‌حدکا گرتوو. هه‌رچه‌ند ناکرێت ئاستی نووسراوه‌کان وه‌ک یه‌ک بچێوێندرێن، به‌ڵام ره‌هه‌ندی نووسراوه‌کان هه‌ڵگری دووچه‌مکی به‌ته‌واوی جیاوازن، که‌زۆربه‌یان حدکا به‌حیزبێکی سکۆلار ده‌زانن و ئه‌مکرده‌وه‌یه راسته‌وخۆ به‌لادان له‌بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی حدکا که ساڵانێکی دوورودرێژه هه‌وڵی بۆده‌دا، ده‌ستنیشان ده‌که‌ن. هه‌ڵگرانی ئه‌م چه‌مکه خۆیان به‌شێکن له‌بنه‌ماڵه‌ی حدکا که‌ئێستا به‌زۆری له حدک دا تێده‌کۆشن. به‌ڵام چه‌مکی دووه‌م که به‌ژماره و‌فراونی مه‌یدانی باسه‌که ته‌نیا له‌سووچێکی بازنه‌که‌دا راوه‌ستاوه، یزاکا، به‌ماهیه‌تی حدکاوه گڕێده‌دات که‌به‌بڕوای ئه‌وان له‌بنه‌ڕه‌تدا ناسکۆلار و ئاینمه‌داره.
ئه‌گه‌رچی ئه‌م چه‌مکه ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گرد که له‌ئاستێکی سه‌ره‌وه‌تردا ببێته جێگای موناقشه‌و لایه‌نه جۆربه‌جۆره‌کانی بدرێنه‌به‌ر ره‌خنه و هه‌ڵسه‌نگاندن؛ به‌ڵام وه‌ک ده‌بینین له‌ناو ئه‌و هه‌مووه‌وتاره‌ی که‌له‌مباره‌وه نووسراون جگه له چه‌ند وتار‌و نووسراوه نه‌بێت که‌هه‌ڵگری هه‌ندێ لایه‌نی ژێرخانی بنه‌مای باسه‌که‌ن، ئه‌وانی تر به گشتی له‌ده‌روازه‌ی هۆگریی یان دژایه‌تییه‌کی رووتینیانه‌وه له‌هه‌ناسه‌کانی پشت ئه‌م یه‌کییه‌تییه هه‌ڵچوون یان به پێچه‌وانه‌وه پاڵپشتییان لێکردووه. هه‌ر ئه‌مه کارێکی کردووه که‌حدکا وه‌ک بکه‌ری ئه‌م پرۆژه‌یه له حاست ره‌خنه‌گران، بێده‌نگ راوه‌ستێ و ئه‌م شه‌پۆله به ته‌وژمێک بزانێ که‌هاوڕێیانی کۆنی خۆیان له‌حدک، وه‌رێیان خستووه‌و دره‌نگ یا زوو وه‌ک ته‌وژمه‌کانی دیکه داده‌مرکێته‌وه‌و له‌ئاکامدا کۆتایی پێدێت. له‌وه‌ی که‌حدکا له‌حه‌قیقه‌تدا چۆن ده‌ڕوانێته ره‌وتی رووداوه‌کان و تا چ راده‌یه‌ک پێ‌داگر و سووره له‌سه‌ر درێژه‌ی کاره‌کانی یزاکا، هێشتا به‌ته‌واوی روون نییه. به‌ڵام ناتوانین گوشاریی بیرووڕای گشتی له‌سه‌ر حیزبه سیاسییه‌کان و له‌وانه حیزبی دیموکرات بۆ وازهێنان له درێژه‌ی ره‌وتێک که‌بیرووڕای گشتی له سه‌ریه‌ک به‌زیانباری ده‌زانێت، به هێند نه‌گرین. بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌یاننیه‌ی دووه‌می یزاکا جۆره وڵامدانه‌وه‌یه‌کی ناراسته‌وخۆ بوو که له‌سه‌ر یه‌ک، له هه‌وڵی ئه‌وه دایه، خۆی له حدکا به‌دوور رابگرێ. به‌ڵام له‌م به‌ستێنه‌دا ناچارین تا ده‌رکه‌وتنی درێژه‌ی کاره‌کانی یزاکا، پشت به‌و بۆچوونه ببه‌ستین که له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌ی پێکرا. به‌ڵام وه‌ک نووسه‌رێک نووسیبووی؛ له‌راستیدا، یزاکا ده‌بێ وه‌ک زه‌رووره‌تێکی مێژوویی له‌به‌رچاو بگیردرێ، که‌حدکا پێش لایه‌نه‌کانی دیکه توانیویه‌تی له‌کاتی خۆیدا وه‌ڵامی پیویستی پێبداته‌وه یان وه‌ک هه‌ندێ له‌ره‌خنه‌گران ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن؛ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه که رێبه‌رایه‌تی تازه‌ی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگه‌ره‌ی چوارده تووشی بووه؟
له‌وه‌ی که‌یزاکا و ئه‌و فه‌زاییه‌ی که ئه‌و یه‌کیه‌تییه‌ی تێدا له‌دایک بوو، به‌رهه‌می لێکدانه‌وه‌یه‌کی کوتووپڕ و له‌ناکاو نه‌بووه‌و لانیکه‌م له‌چه‌ند مانگی رابردووه‌وه له‌رێگای راگه‌ینه گشتییه‌کانی حدکاه‌وه به‌تایبه‌ت تیشک تی ڤی، کاری بۆ ده‌کرێت؛ لای که‌س شاراوه نییه. به‌ڵام ئه‌م کاربۆکردن و خۆ ئاماده‌کردن و له‌ئاکامدا، راگه‌یاندنی ته‌شکیلاتێکی ئاینی بۆ زانایانی ئیسلامی، ده‌توانی به‌رهه‌می چ لێکدانه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی لۆژیکی بێت که حدکای گه‌یانده ئه‌و قه‌ناعه‌ته که‌له‌ته‌نیشت ئورگانه‌کانی تری خۆیدا یه‌کیه‌تییه‌کی ئه‌وتۆ دابمه‌زرێنی؟ ئه‌م وتاره له‌درێژه‌ی خۆیدا هه‌وڵئه‌دات له‌رێگای پشت به‌ستن به‌هه‌ندێ به‌راوردکاریی له به‌ستێنی کێشه هاوچه‌شنه‌کانی ناو جوگرافیای به ئیسلامی کردنی کێشه سیاسییه‌کان له‌ناوچه‌که‌که‌دا و به‌تایبه‌ت، به‌شی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه بدۆزێته‌وه‌و لایه‌نه زیانباره‌کانی ئه‌و ره‌وته ده‌ستنیشان بکات.
1ـ له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا و له‌پیوه‌ندی له‌گه‌ل ئه‌م چه‌مکه‌دا، دوو ره‌هه‌ندی ناته‌با و دژبه‌یه‌ک له‌ته‌نیشت به‌رنامه‌کانی تری تیشک تی ڤی دا وه‌شانی خۆیان ده‌ستپێکرد. یه‌که‌م؛ جێگایه‌کی تایبه‌ت بۆ بۆنه نه‌رێتییه ئاینییه‌کانی ئاینی ئیسلامی سوننه کرایه‌وه که به‌تایبه‌ت له بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زاندا و له تازه‌ترینی ئه‌و به‌رنامانه‌دا، به بۆنه‌ی جێژنی قوربان، گه‌شته لووتکه‌ی خۆی که له‌م بواره‌دا به‌رنامه‌ی به‌شی هه‌ورامیی چه‌ند هه‌نگاو له به‌رنامه‌کانی تری ئه‌و که‌ناڵه ته‌لفزیونییه‌دا واوه‌تر چوو. دووه‌م ئاشتکردنه‌وه‌ی په‌یره‌وانی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی که‌له‌لایه‌ک به بێ زیاد و که‌م هه‌وڵ بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ک بنه‌ما و ئه‌ساسی سیسته‌می پاش لاچوونی کۆماری ئیسلامی له‌کوردستاندا داه‌دات و له‌لایه‌کی دیکه‌وه جگه له دژبه‌ری و نارێکییه‌کی بنه‌ڕه‌تی له‌گه‌ل ئیسلامی ناسیاسی و پاسیف، وه‌ک ئاینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان، له به‌ستێنی بزوتنه‌وه‌ی میللی دیموکراتیکی گه‌لی کوردیش‌دا، خاوه‌ن مێژوویه‌کی تا سه‌رئێسقان زیانباره. ئه‌م پارادۆکسه ئه‌گه‌ر له رووی هه‌ڵه‌ی به‌رنامه‌ییه‌وه نه‌بووبێت، ده‌توانێت له ناروونی سیاسییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت. له چه‌ند مانگی رابردووه‌وه که زه‌مینه‌ی له دایکبوونی یزاکا ئاماده ده‌کرا، له هه‌ردوو به‌ستێنی دیاریکراودا، کۆمه‌ڵێک به‌رنامه‌ی وه‌ک ئاماژه‌ی پێکرا، پارادۆکسیکاڵ بڵاو بووه‌وه که له ره‌هه‌ندی جیاجیاوه خاوه‌نی پلاتفورمی تایبه‌ت به خۆیان بوون. له لایه‌ک که‌سانێکی وه‌ک دوکتور خه‌لیقی له گه‌ل رێز و حورمه‌ت دانان بۆ ئاینی زۆربه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به توندی له گه‌ل ئیسلامی سیاسی و به ئیسلامی کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان هاته‌نه که‌وان و له‌ولاشه‌وه، پاش سی سال ره‌هه‌ند و مێژووی جیاواز، به‌ریز حه‌سه‌ن ئه‌مینی وه‌ک که‌سایه‌تی پێداگرترین باڵی به ئیسلامیی کردنی کێشه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، میوانداری یه‌کێک له به‌رنامه‌کانی تیشک بوو.
2ـ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته پارادۆکسیکاڵه‌ی سه‌ره‌وه، ته‌نیا ئاکامی هه‌ڵه‌یه‌کی به‌رنامه‌یی بێ و له حه‌قیقه‌تدا به به‌رنامه کاری بۆ نه‌کرابێت، ره‌وتی یزاکا و برنامه‌کانی میدیای حدکا له‌م به‌ستێنه‌دا، ده‌کرێت به دوو شێوه و له دوو ره‌هه‌ندی جیاوازه‌وه لێکبدرێته‌وه. یه‌که‌م؛ حیزبی دیموکرات وه‌ک هه‌ندێ له ره‌خنه‌گران ده‌ڵێن له هێزێکی سکۆلاری به بنه‌ما سه‌ر به ره‌وتی سوسیال دیموکرات و چه‌پ، وازی له بنه‌ما مێژووییه‌که‌ی خۆی هێناوه و گه‌شتووه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئامانجی دوارۆژی خۆی بکاته هه‌وڵدان بۆ دامه‌زرانی حکومه‌تێکی ناسیکولاری ئیسلامی له کوردستاندا و له بری هاوبنه‌ماڵه‌یی له گه‌ل ئه‌نترناسیوناڵ سوسیالیست‌دا، ببێته به‌شێک له ره‌هه‌ندی ئیسلامگه‌راکانی ناوچه‌که!. به‌ڵام لیکدانه‌وه‌ی دووه‌م ده‌توانێت، له ترسی په‌ره‌گرتنی ره‌وتی سه‌لفی له کوردستاندا سه‌رچاوه‌ی گرتبێت و دامه‌زرانی یزاکا، رێکخستنێکی پێشوه‌ختی مه‌وازیی و پارالل بێت؛ بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی تواناکانی ئه‌و ره‌وته و له ئاکامدا بپێشگیریی خه‌ساره چاوه‌ڕوانکراوه‌کانی ره‌وتی ئیسلامی سیاسی بێت، له داهاتووی کێشه‌کانی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستاندا. به بڕوای من جگه له‌و هه‌وڵه پپۆلیستییانه‌ی که بۆ به‌جه‌ماوه‌ریی کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌درێ، به‌شی گرنگی پێداگریی له دامه‌زرانی ئه‌م یه‌کیه‌تییه‌دا ده‌توانێت، به‌رهه‌می لێکدانه‌وه‌ی دووه‌م و له‌و ترسه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، که له درێزه‌ی ئه‌م وتاره‌دا هه‌وڵئه‌ده‌م له گه‌ل هه‌ندێ به‌راوه‌ردکاریی مه‌یدانییدا، تیشک بخه‌مه سه‌ر خه‌ساره‌کانی ئه‌و تاکیتک و دژکرده‌وه پێشوه‌ختانه و لایه‌نه زیانباره‌کانی ده‌ستنیشان بکه‌م.

درێژه‌ی هه‌یه
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر