له سه‌نگه‌ردا
به‌رانبه‌رم (پیره‌مه‌گرون)
هه‌وایه‌کی بێ گه‌ردوو روون
لێره هه‌تا ده‌گاته وێ
هه‌موو دیاره پێ به‌پێ
به‌ره‌ولای چه‌پ چه‌ند کێوی پیر
هه‌رکام زیاتر له‌وانی چڕ
دانیشتوون ئه‌و چه‌ن کێوه
(ئاسۆس) نه‌بی وابه پێوه
له‌و ریزه‌دا دوای ئه‌وان
لێم دیاره(ده‌ربه‌ند)ی جوان
چۆمی(زێی چووک)به نێو ئه‌دا
به ئارامی دێت و ده‌روا
من له گه‌ل، کۆمه‌ڵه لاوێ
ئه‌واین له (ئه‌شکه‌وتی ئاوێ)
کۆمه‌ڵێکی وریا و بێ ده‌نگ
به چه‌که‌وه ئاماده‌ی جه‌نگ
(بنسوور) زنجیره کێوێ که،
هه‌رباسکێکی به نێوێ که.
ئه‌م ئه‌شکه‌وته‌ش به‌شێ که له‌و
که ئێمه‌ی لێین به رۆژوشه‌و
به‌ره‌ولای راست(رانیه) دیاره
مۆڵگه‌ی دژمنه ئه‌وشاره
خێوه‌تی دژمن دیاره
هێنده زۆره ناێته ژماره.
تێ په‌ڕی کێوی(ئه‌سریلان)،
(کلکه‌ی کۆڵێن) ، ده‌شتێکی پان،
نێۆدێی (چوارقوڕنه) له‌و ده‌شته،
ده‌ڵێی به‌شێک له به‌هه‌شته.
له‌ولاتر کێوی (قه‌سرۆک)ه
ته‌نیشتی ئه‌و (چنارۆکه)ه
زنجیره‌یه‌ک کێوی نه‌خشین،
بۆ راست ده‌کشێن به‌ره‌و (سه‌فین)
زنجێره‌یه‌ک کێو له سه‌ریه‌ک
له‌ولاتر دیارن وه‌کویه‌ک
تابڵێی به‌رز و جوانن
زنجێره‌ی (هه‌یبه‌سوڵتان)ن
له‌ولاتر هه‌ر ده‌شت و گونده
زنجێره کێوی بڵنده
هه‌رچه‌ند دیارن له به‌ر چاون
نازانم خێوی کام ناون.
(کۆسره‌ت)، (قه‌ره‌سرت)،(سماقان)
(که‌رکه‌ر) به‌هه‌یبه‌تی خاقان
هه‌موو له‌به‌رانبه‌رمانن
عه‌زیز و تاجی سه‌رمانن
ئه‌م شاخه له‌نگه‌رمانن
پشتیوان و سه‌نگه‌رمانن
له(ئاسۆس) تا قه‌سرۆک)ی جوان
له (کۆسره‌ت) تاکو (بن سوور)ان
(ده‌شتی مه‌رگه)،(ده‌شتی بێتوێن)
(گۆمی دوکان)ی پێ ده‌ڵێن
ئه‌م به‌ری ئاو ئه‌و به‌ری ئاو
دوو ده‌شتی پڕ پیت و بڵاو
دووده‌شتی پڕ له ده‌غڵ و دان
دوونمونه‌ی خاکی کوردان
دوو ده‌شتی ئاو‌و هه‌وا خۆش
ره‌نگی سه‌وز و سپی و سوور پۆش
دوو ده‌شتی پڕئاوه‌دانی
دێ له سه‌ر دێ تا ده‌ڕوانی
وه‌ک گوترا نێوان هه‌ردووکان
پێی ده‌گوترێ(گۆمی دووکان)
هه‌ر له (دووکان) تاکو (ده‌ربه‌ند)
گۆلاوێکی درێژ و مه‌ند
ئاوێکی روون بێ بن بێ گوڕ
بێ ده‌نگ و هاژه‌و خوڕه‌خوڕ
ئه‌وه‌نده‌یه له به‌رچاوه
ده‌ڵێی فه‌رشه راخراوه
جارجارێکی شه‌پۆل ده‌دا
ئه‌ویش له سه‌ر خۆ بێ سه‌دا
که‌ناره‌که‌ی ئه‌م به‌ر ئه‌و به‌ر
له‌گه‌ل وشکی وه‌ک دو دلبه‌ر
ماچ و موچیانه هه‌میشه
ماچ و موچیان بوه‌ته پیشه
لێره به‌رین له‌و خواره ته‌سک
به‌یانان شین ئێواران که‌سک
نیوه رۆژان وه‌ک چاوی کاڵ
چاوی گه‌نجی چوارده ساڵ
زۆر دوور له نێوه‌ڕاستی ئاو
چوار ته‌پۆڵکه‌م وا له‌به‌رچاو
ده‌وریان به ئاوداپۆشراوه
بوون به دووڕگه‌ی ئه‌و ئاوه
به‌ین به‌ین وشکی به نێو ئاوا
گۆشه‌یه‌کی ده‌کشێ و ده‌ڕوا
ته‌نگ به‌وده‌ریاچه ده‌سێنێ
شبهه جه‌زیره پێک دێنێ
***
له لای ده‌ربه‌ند له‌وبه‌ری ئاو
شه‌ش حه‌و‌ت (به‌له‌م)ی راوه‌ستاو
دیاره چاوه‌ڕێی شه‌ون
به‌رۆژ که‌متر ده‌رده‌که‌ون
هی تر له ترسی ته‌یاره
(به‌له‌مه‌وان)ی بێ چاره
هه‌موو بێکار و نادیار
له ئیش و کار خۆیان بێزار
وه‌ک جووتێری مه‌رگه‌و بیتوێن
به‌رۆژ نا‌وێرن وه‌بزوێن
له گه‌رمه‌ی کار له هاوینی
به شه‌و نه‌بێ نایان بینی
***
ئێستا که وه‌رزی هاوینه
هه‌وا گه‌رمه و زور به تینه
به رۆژ تیشکی هه‌تاوی تۆخ
کار ده‌کاته سه‌ر ئێسک و مۆخ
له چه‌ند لاوه به چوار ده‌ورا
له نێو هه‌وا له شوێن هه‌ورا
دووکه‌ڵی چه‌ند ده‌شت و چیا
یا گوندی خه‌ڵکی دڵ نیا
یا هی مه‌زرای ده‌ێم یا به‌رئاو
هه‌موو به بۆمبا سوتێندرا
ئه‌و دووکه‌ڵه بوه به ته‌م
هه‌ر لێی زیاد ده‌بێ نه‌که‌م
***
ئه‌وا گرمه‌یه‌ک هاته گوێم!
گرمه‌ی تۆپی دوژمن بوو پێم!
هاوێشتی بۆ ئه‌و ئه‌و نزاره !
ئه‌و ناوه گشت زه‌وی و زاره
ئه‌وا چاوم لێی یه زۆر باش
دار‌و ده‌وه‌ن پووش و په‌ڵاش
له‌و ناوه ئاگری تێ به‌ربوو
وا دووکه‌ڵی به‌ره و سه‌رچوو
وابای ژووروو هات و لێی دا
ئاگره‌که‌ی په‌ره پێدا
ئه‌و ناوه گشت بووبه ئاگر
ئاخر هه‌موو پووشه و باگر!
ئه‌وا گرمه‌یه‌کی تر هات
بابزانین ئه‌و چی ده‌کات؟
ئه‌وا ئه‌ویش دای له‌و دێ یه
یه‌زدان ره‌حمه‌ت خه‌ڵکی لێی یه!
واگه‌ڕه‌کی ژووروو هه‌موو
به‌جارێ ئاگری تێ به‌ربوو
خوایه تۆ بیکه‌ی جێ به‌جێ
دژمن ئاگری تێ به‌ربێ
وادووگرمه‌ی تر به جارێ
دایان له نێو ده‌شته‌ی خوارێ
وامه‌زرای خه‌ڵکی قوڕبه‌سه‌ر
له‌وناوه گشت که‌وته خه‌ته‌ر
ئه‌وتۆپانه ئاگردارن
هی دژمنی په‌ست و خوارن
ئه‌وان به ئێمه نا‌وێرن
به پووش و دێ و مه‌زرا فێرن
***
ئه‌ها، ده‌نگی ته‌یاره‌که‌ن!
هه‌موو خه‌ڵکی خۆشار ده‌که‌ن
پێنجن! دوو(میک) و(کلک سووڕێ)
دووی تر هه‌ر یه‌که له جۆرێ
یه‌کێک له‌وان (ئه‌لیوش)ه
ئه‌وتر له‌وانی(پاش کون)ه
دیاره ئه‌مرۆ کاریان زۆره
داخۆ به کوێ گه میی بێ نۆره
سوو‌ڕی یه‌که‌م بۆ ته‌فتیشه
ئه‌و ته‌فتیشه بوه‌ته پیشه
ده‌نا خه‌ڵکی هه‌موو وه‌ک یه‌ک
داده‌گرن به ئه‌نواعی چه‌ک
ئه‌وا له‌وبه‌ر ده‌سته جه‌می
هه‌موو ده‌ستیان کرد به‌ڕه‌می
یه‌ک هه‌ڵده‌ستێ یه‌ک داده‌دا
یه‌ک بۆمبا به‌ئه‌رزا ده‌دا
یه‌ک وڵاتی گرتوه‌ته به‌ر
به بۆمبای ناپاڵمی کوژه‌ر
به سارۆخ و مه‌دفه‌ع جه‌وی
وێکرا ده‌له‌رزێ سه‌رزه‌وی
له‌به‌ر ره‌شاشی ئاسمانی
کێ ده‌توانی ده‌رکا گیانی؟
گوێم به ده‌نگی شاخ و ئوئو
ئای رۆڵه‌ڕۆ ده‌زرنگێتۆ
به سێ چوار به‌رمیل به‌نزین
گڕی سپی یا سوور یا شین
ئاگر له‌و ناوه به‌ردرا
به هه‌زاران زه‌ره‌ر درا
دووکه‌ڵی ره‌ش به‌ره‌و هه‌وا
پێچ ده‌خوات و سه‌رده‌ڕوا
هه‌رچوو هه‌تا چاوم لێ بوو
هه‌واڵی ناخۆشی پێ بوو.
***
ژیانی من له‌و جێگایه
به‌بیری هێچ که‌سدا نایه
خواردنم نانی ره‌ق و ئاو
ئاوی گه‌نیو به تیشکی تاو
چا واده‌بێ رۆژی جارێ،
یاحه‌وتوویه‌ک چه‌ند خه‌یارێ،
رێک ده‌که‌وێ له مانگێکا،
ده‌ست بدا شیشێ گۆشتی گا.
به‌ڵام وه‌هاش ده‌بێ بێ نان
بێ ئاو و چاو بژیوی گیان
به‌یاری به گیان و سه‌رم
تاچه‌ند رۆژیش به‌سه‌ربه‌رم
مه‌تاره‌یه‌ک له جۆئاوی
له قه‌نه‌که‌ی زۆرژه‌نگاوی
حه‌قیبه‌یه‌کی زۆر چڵکن
بۆ نان له گۆنیه‌کی کوڵکن
ده‌ستێ جلی خاکی زۆر شڕ
به ئاشه‌به‌رد هه‌موو دڕدڕ
کراس و ده‌رپێ یه‌کی رزیو
ئه‌وا سێ مانگه ئاو نه‌دیو
جوتێ باته‌ی ره‌شی زستان
به‌و هاوینه‌م هه‌ر له‌پێ دان
هێنده‌م به‌رد له‌پێ چه‌قیوه
ئه‌ویش هه‌موو هه‌ڵته‌قیوه
له‌به‌ر نه‌بوونی گۆره‌وێ
په‌ڕۆم ئاڵاندوه له پێ
له خورتی ئه‌ژنۆم به‌ولاوه
لاقم به‌په‌ڕۆ پێچاوه
کلێته‌یه‌کی قورس و گه‌رم
به شه‌و و رۆژ وا له‌سه‌رم
له به‌ر بۆگه‌نی سه‌رتاپێم
نزیکه گیان فرار کا لێم
جامه‌دانه‌یه‌کی که‌ون
له پشتمدا وه‌کوخه‌ون
دێته‌وه بیرم کریومه
ئه‌ویش زوو به‌سه‌ر دڕیومه
***
به‌ڵام سێ ره‌خته‌م فیشه‌ک دان
دوو له پشت و یه‌ک له سه‌رشان
سه‌مینوڤێک م له سه‌ر شانه
ده‌ستکه‌وت ی شه‌ر هی جاشانه
له سه‌ر شاخێک له سه‌نگه‌رم
له گه‌ل دژمن به‌رانبه‌رم
هاوڕێ م کۆمه‌ڵێ پێشمه‌رگه‌ن
لقێک له‌و هێزه به جه‌رگه‌ن
هه‌ڵگری سازترین چه‌کین
پارێزه‌ری گیانی یه‌کین
هه‌موو له نێو چه‌ند سه‌نگه‌راین
له‌گه‌ل یه‌کدی وه‌کو براین
کاتی خواردن یاکاتی خه‌و
کاتی پشوو دان و به شه‌و
نۆبه‌ی هه‌رکام له ئێمه هات
کێشک ده‌ده‌ین بۆ ئه‌حتیات!
***
به رۆژ ته‌یاره و تۆپ و تاو
یادووکه‌ڵی پووشی سووتاو
به شه‌و له به‌ر دووپشک و مار
ته‌پۆ و میشووله‌ی به هه‌زار
که‌می خواردن نه‌بوونی ئاو
ژیانی خۆم دێته به‌چاو
به گشت ئازار و خه‌مه‌وه
له بیری خۆی ده‌به‌مه‌وه
***
کاتی توونیه‌تی و بێ نانی
یا بێ خه‌وی و له‌ش گرانی
به‌رۆژ وه‌ره به شه‌و هه‌ڕۆ
یاکاتی گه‌رمای نیوه‌ڕۆ
کاتێک ته‌پۆ و مار و میلوور
ده‌وره‌م ده‌گرن له خوار و له ژوور
کاتێ که میک م له سه‌ره
لووله‌ی تۆپم به‌رانبه‌ره
له مه‌یدانی جه‌نگا دژمن
رووی ره‌شاشی ده‌کاته من
کاتێک که ده‌بینم به چاو
به هه‌زاران ماڵی سووتاو
کاتێک ده‌بینم پیر و ژن
یا منداڵی ساوای خرپن
به نێزه‌ی دڵ ره‌ش و رووره‌ش
تێکڕا له ژین ده‌کرێن بێ به‌ش
کاتی که خه‌ڵکی شار‌و دێ
هه‌ر که‌س له جێی خۆی دا هه‌ڵدێ
کاتێ که دامده‌گرن خه‌مان
ده‌ڵێم، کوردستان، یان نه‌مان!
که وا ده‌ڵێم نه‌ده‌رد نه‌خه‌م
لام نامێنن نه‌زۆر نه‌که‌م!
لێوی وشم، زاری تاڵم،
ئێشی له‌شم ، ناڵه‌ناڵم،
بیر دایکانی دڵ سووتاو،
منداڵی بێ باوک جێ ما‌و،
بیری گرانی وه‌ک هه‌ره‌س،
خانه‌واده‌ی بێ سه‌رپه‌ره‌س،
بیری که‌ساسی و هه‌ژاری
دنیای کوردستانی تاری،
هیچی نامێنێ گشت ده‌ڕوا
به هیواوه به شوێن ئه‌وا
با‌نگم ده‌گاته ئاسمان
بانگی کوردستان ، یا نه‌مان!
***
هێزی پێشمه‌رگه‌ی کۆڵنه‌ده‌ر
بڕیارێ که‌و ده‌یباته سه‌ر!
لێن وه‌کۆبێ ئه‌وه‌ی خه‌مه
نابێته کۆسپی رێی ئه‌مه!
ئاسۆی رزگاری گه‌ل روونه
ئازادی بێ چه‌ند و چوونه
ئێمه هه‌مان! سه‌نگه‌ر هه‌مان!
یان مان! یا خۆ کوردستان
(ئه‌شکه‌وتی ئاوێ _ نزیکی رانیه
هاوینی 1965
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر