درێژه‌ی بابه‌تی؛
هاتن، درنگ هاتن، به‌خێربێن!
له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رێز سه‌یید هاشم هیدایه‌تی، جارێکی دیکه له ناو بازنه‌ی باسیكی دیکه‌دا، و هه‌لبه‌ت ئه‌مجاره له ژێر پرستێژی ره‌وتی سه‌وزدا گوتاری سیاسی زاڵ به سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌واته‌ی ناوبراو؛ رووخێنه‌ر، داوه‌ته به‌ر پلاری ره‌خنه و به‌دابه‌ش کردنی ئه‌و هێزانه، به پێوه‌ری رووانینیان بۆ ره‌وتی سه‌وز، دیسان بۆچوونه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به ره‌وتی رووداوه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش و له ئاکامدا خه‌تابار کردنی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که له بزوتنه‌وه‌ی به‌رگریی له کوردستاندا نه‌چوونه به‌ره‌ی کۆماری ئیسلامییه‌وه، بۆ جارێکی دیکه دووپات کردوه‌ته‌وه. گرنگی باسه‌که ته‌نیا له‌مه‌دا نییه، ناوبراو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ردوو حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کورستان و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بۆچوونه‌کانی به‌ڕێزان عه‌بدووڵا حه‌سه‌نزاده و خالید عه‌زیزی و عه‌بدووڵا موهته‌دی، وه‌ک هه‌نگاویی ئه‌رێنی به‌که‌ڵک، به‌ڵام ناته‌واو زانیوه و پێێ وایه دروشمی تێکدان و رووخاندن و په‌سه‌ند نه‌کردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی کۆماری ئیسلامی وه‌ک یاسایه‌ک که زه‌رفییه‌تی هه‌موو داخوازییه‌کانی تیدایه، یان ده‌توانرێت دواتر ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا بێت؛ جیاوزیی هه‌یه له‌گه‌ل ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ئیستایاند. له درێژه‌دا به جۆرێک هاتنی ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌رچه‌ند دره‌نگ به‌ڵام دیسان به ئه‌رێنی نه‌خشاندووه و ئافه‌رینی پێ وتوون به سه‌خاوه‌ته‌وه سه‌ری کرنۆشی بۆ به‌ڕێزان عه‌بدووڵا حه‌سه‌نزاده و خالید عه‌زیزی وه‌ک به‌واتای ناوبراو، باڵی ئیسلاحخوازی ناو حیزبی دیموکرات دانه‌واندووه و پێی وایه ئه‌گه‌ر ره‌خنه له رابردووی خۆیان بگرن و واز له دروشمی رووخاندنی کۆماری ئیسلامی بهێنن و چه‌که‌کانیان دانێن، ده‌توانن له داهاتوودا متمانی ئه‌حزابی مه‌ده‌نی و دیموکرات! بۆ لای خۆیان رابکێشن و له ژێر سیبه‌ری ئه‌و بۆچوونه بوێرانه‌یاندا، بێنه ژێر ئاڵای که‌سکه‌وه و ئایینمه‌دارانه له دروشمی یا حوسین میرحوسینیش، که دروشمی بزوتنه‌وه‌که‌یه که‌ڵک وه‌ربگرن!. (2) مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره هه‌ڵسه‌نگاندنی وته‌کانی سه‌یید هاشم هیدایه‌تی نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌و بۆچوونه‌ی ناوبراو تا چ راده‌یه‌ک ده‌توانێت له گوتاری سیاسیی زاڵ به سه‌ر به‌شێک له رێبه‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، داده‌نێم بۆ مه‌جالێکی دیکه. سه‌باره‌ت به ره‌هه‌ندی رووداوه‌کانی سه‌ره‌تای شۆڕش و نه‌خش و جێگه‌ی به‌ڕێز سه‌یید هاشم هیدایه‌تی له‌و چاخه مێژووییه‌شدا پێشتر له وتارێکدا که به دوو حه‌ڵقه، له ژێر ناوی چاوخشاندنێک به سه‌ر قسه‌کانی سه‌یید هاشم هیدایه‌تیدا، که له ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێستدا بڵاو بووه‌وه، بۆچوونه‌کانی خۆم ده‌ربڕیبوو.(3) به‌ڵام له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا، هه‌وڵده‌درێت تیشک بخرێته سه‌ر هه‌ندی لایه‌نی ره‌خنه‌کانی به‌رێز ئیبراهیم جیهانگیری که له وه‌ڵامی بۆچوونه‌کانی وتاری ناوبراودا به زمانی فارسی له هه‌ندی ماڵپه‌ڕدا بڵاو بووه‌وه. (4) به‌رێز جیهانگیری به‌داخه‌وه له وتاره ره‌خنه‌ییه‌که‌یدا توشی شیواندنی ره‌وتی رووداوه مێژوویه‌کانی ده‌یه‌ی هه‌وه‌ڵی سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی بووه. ئه‌و هه‌ڵه‌یه به هه‌ر ئامانجێکه‌وه کرابێت، چاونوقاندن و پشتگوێ خستنی؛ نه‌ک ته‌نیا ره‌وا نییه به‌ڵکوو ده‌توانێت رێگا بۆ هه‌ڵه‌ی له‌و چه‌شنه، خۆش بکات که زیانبار و پڕمه‌ترسییه .
ره‌خنه‌گر له وتاره‌کیدا به داخه‌وه ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی داوه وه‌ڵامیک بۆ ئه‌و هه‌مووه ناحه‌قییه‌ی که له وتاری ناوبرادا هاتوون بدۆزێته‌وه، خۆی تووشی جۆرێک له بیرکردنی نه‌خش و کاراکته‌ری که‌سایه‌تی و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شدار له ناو بازنه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا کردووه که نه‌ک ته‌نیا ئامانجی هه‌میشه‌یی و به‌شێکی گرینگ له خواستی سه‌ره‌کی لایه‌نێکه، که هیدایه‌تی ئه‌مڕۆ وه‌ک قسه‌که‌ر و ده‌مڕاستی به‌شی خۆماڵی ئه‌و ره‌وته گوتاری له سه‌ر ده‌نووسێت؛ به‌ڵکوو له ئاکامدا ده‌توانێت ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی لێ ده‌سته‌به‌ر بکرێت که له‌وتاره‌که‌ی به‌رێز هیدایه‌تی دا ئاماژه‌ی پێکراوه. راسته سی ساڵی رابردوو به هه‌موو کاره‌ساته خێراکانییه‌وه، ده‌توانێت جۆرێک فه‌رامۆشی و له بیرکردنه‌وه‌ی مێژوویی به‌دواوه بێت به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که مه‌به‌ستی ئه‌م وتاره‌ی ئێمه‌یه، لای هه‌ر شاره‌زایه‌کی بواری سیاسی وه‌ک رۆژی رووناک روون و ئاشکرایه. ئاماژه‌ی هیدایه‌تی له وتاره‌که‌یدا وه‌ک هه‌میشه تاوانبارکردنی لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری خه‌ڵکی کوردستانه، به‌ڵام وتاره ره‌خنه‌ییه‌که‌ی جیاهنگیری ئه‌گه‌رچی دیفاع ده‌کات له بزوتنه‌وه‌ی مه‌قاومه‌تی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌تاکه ده‌خاته ئه‌ستۆی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، له ره‌نگڕێژی نه‌خشه‌ی سیاسی ئه‌و هه‌له مێژوویه‌دا خۆی تووشی هه‌ڵه ده‌کات و به جۆرێک ئاوی پاکانه ده‌کات به ده‌ستی هیدایه‌تی و هاوسه‌نگه‌رانیدا که ئه‌گه‌ر نه‌هه‌مووی به‌ڵام به‌شێکه له ئامانجه‌کانی وتاره‌کانی ئه‌مدوایانه‌ی هیدایه‌تی و له ئاکام دا، به‌جۆرێک به‌راژووکردنی رووداوه مێژووییه‌کانی سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی لێده‌که‌وێته‌وه.
جه‌هانگیری بۆ قه‌ناعه‌ت پێهێنان به هیدایه‌تی ده‌نووسێت :
{... به‌ڵام پاوانخوازان که به که‌متر له ده‌سه‌ڵاتی تاپۆ بووی خۆیان بیریان له شتێکی دیکه نه‌ده‌کرده‌وه. سیناریۆی قوربانی کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کیان گرده پێش. ئه‌مه بوو که شه‌ڕی کوردستانیان ده‌ستداێی و کورده‌کانیش بۆ پاراستن له مان و ئازادی خۆیان دژ به پشتیوانانی ئیستبدادی دینی هه‌ستانه‌وه و دیفاعی چه‌کدارانه‌یان کرد، هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ هیداییه‌تی و هاوڕێیانی ئه‌و به تۆمه‌تی رووخێنه‌ری نه‌رم و نۆکه‌ری بێگانه ده‌ستگیر و موحاکمه ده‌که‌ن و له شه‌قامه‌کاندا وه‌به‌ر گولـله‌یان ده‌ده‌ن و جینایه‌تێک وه‌ک ئه‌وه‌ی نیدای ئاقاسوڵتان له‌سه‌ر نێوچاوانی خۆیانه‌وه ده‌سوون. به‌ڵی؛ واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که له‌شکه‌رکێشی کراوه‌ته سه‌ر کوردستان و کورده‌کانیس قاره‌مانانه دیفاعیان کردووه. تێنه‌گه‌یشتنی به‌شێکی زۆر له دۆستان له پێوه‌ندی له گه‌ل ئه‌م رووداوه حاشاهه‌ڵنه‌گره مێژووییه‌دا، هێشتاش هه‌ر ناراست و هه‌ڵه‌یه.} (4)
له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێت:
{... وته‌کانی به‌رێز هیدایه‌تی راسته‌وخۆ و بێگرێ دووپاتکردنه‌وه هه‌ر هه‌مان مێژووی ده‌ستکرد و ته‌حریف کراوی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی ئێران بووه و هه‌یه. ئه‌وانه‌ی که له سی ساڵی رابردوودا خه‌ڵکی کوردستانیان له خاک و خویندا گه‌وزاندووه و لاوانی کوردیان له ده‌سته‌کانی 59 که‌سیدا گولـله‌باران کردووه، هه‌ر ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆ گه‌نجه‌کانی ئیرانیی له شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران‌دا و به‌تایبه‌ت له رۆژی عاشوورادا له خاک و خوین ده‌گه‌وزێنن. به‌ڕاستی ئه‌م وتانه له ئیسلاحخوازێک ناوه‌شێته‌وه...}
هه‌ڵه‌ی ئه‌م بۆچوونه له‌وه‌دایه که هیدایه‌تی و هاوڕێیانی سیاسی ئه‌و ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌و چاخه‌مێژووییه‌ی کوردستان و ئێڕان و وانیشان ده‌دات که؛ هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ هیداییه‌تی و هاوڕێیانی ئه‌و به تۆمه‌تی رووخێنه‌ری نه‌رم و نۆکه‌ری بێگانه ده‌ستگیر و موحاکمه ده‌که‌ن و له شه‌قامه‌کاندا وه‌به‌ر گولـله‌یان ده‌ده‌ن ، شه‌ڕیان ده‌ستثێکردووه وڵامی مافخوازی خه‌ڵکی کوردستانیان به گوولـله و کوشتار داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت کاتێک باس له کوشتاری 59 لاوی مه‌هابادی ده‌کات به‌بیرییدا نایه‌ته‌وه که فه‌رمانداری ئه‌وکاته‌ی مه‌هاباد که‌سێک نه‌بووه، جگه له ئیسلاحخوازی به‌ناوبانگ، حه‌مید ره‌زا جه‌لایی پوور. سه‌یید هاشم هیدایه‌تی له وتوووێژ له گه‌ل به‌رێز خالید محه‌مه‌د زاده دا بۆ خۆی ده‌ڵێت:{... و هاتینه‌وه سنه وچاوه‌ڕوانیمان کرد تا سنه له تاقمه چه‌کداره‌کان سنرایه‌وه و کورده موهاجیده‌کان که له ده‌ستی حیزبه چه‌پ وچه‌کداره‌کان هه‌ڵاتبوون و چووبوونه تاران وکرماشان، به یارمه‌تی سپای پاسداران، رێکخراوه‌ی پێشمه‌رگانی موسڵمانی کوردیان پێک هێنا منیش چومه ڕیزی ئه‌وانه‌وه و شاخه‌ی دیوانه‌ره‌مان خسته‌ڕێ...} له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌و وتووێژه‌دا ده‌ڵێت:{ ... ساڵی61 پاش چه‌ن مانگ مانه‌وه له میره‌دێی سه‌قز هاتمه‌وه سنه، له ڕادیۆ سپای کوردستان بووم به موجری و جارجاریش ده‌م نووسی. تا 63 له ڕه‌وابیتی عومومی بوم که داوه‌تیان لێکردم چووم، بووم به به‌رپرسی ده‌بیرخانه‌ی ئیمام جومعه‌کانی ناوچه کورده سونیه‌کان. ساڵی64 تا65 له پاوه، بووم به به‌رپرسی ناوه‌ندی گه‌وره ئیسلامی پاوه و هه‌ورامان. له‌و ماوه‌داچه‌ن مانگێک چوومه به‌ره‌کانی شه‌ڕ له شه‌ڵه‌مچه. له‌ساڵی 65تا67 که‌له کونکووری سه‌رانسه‌ری به‌شداریم کرد و چووم بۆزانستگا له‌تاران له به‌سیجی سنه خه‌ریکی ئاموزشی کارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت بووم وجگه‌له‌وه‌ی جێ گری مه‌سئول بوم ، ته‌حلیلی سیاسیشم ده‌کرد و که‌لاسم هه‌بوو. له فێرگه‌یش ده‌رسی قورئان و دینیم به منداڵان ده‌دا.ساڵی67 تاهاوینی71 کارناسی مودیریه‌تم له تاران خوێند و هاتمه‌وه سنه. ساڵێک مه‌عاونی به‌رنامه‌و بودجه‌ی به‌سیجی کوردستان بووم ، له پاییزی72 بووم به مودیرکوللی ته‌عاونی کوردستان...}.(5)
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نیا ئه‌و شتانه‌یه که به‌رێز هیدایه‌تی به بێگرێ بۆ خۆیان باسیان ده‌کات. ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی که هیدایه‌تی وه‌ک کوردێکی جێکای بروای رژیم تێدا به‌رپرسایه‌تی هه‌بووه، هه‌ر ئه‌و چاخه مێژووییه که خه‌تاکه‌ی وه‌ئه‌ستۆی حیزبه چه‌کداره رووخێنه‌ره‌کان ده‌هاوێت و به‌رێز جه‌هانگیریش به سه‌خاوه‌ته‌وه به‌رپرسایه‌تی میژوویی ئه‌و رووداوانه ته‌نیا ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌و تاقمه پاونخوازه‌ی که ئێستا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه و له ئاکامدا ئیسلاحخوازان له ئاوی شه‌و پاکتر و ده‌ستیان به هیچ خوێنێک سوور نه‌بووه! ئه‌وه له حاڵێکدایه که سازمانی موجاهیدینی ئینقلابی ئیسلامی، مه‌جمه‌عی روحانیوونی موبارز و مه‌جمه‌عی موحه‌قه‌قین، ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی جبهه‌ی موشارکه‌ت و تاکه‌کانی ناو بزوتنه‌وی ئیسلاحخوازی ده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ردوو رابه‌ری هه‌نووکه‌یی ره‌وتی سه‌وز واته؛ مووسه‌وه‌ی و که‌رووبی له گه‌ل به‌شێک له‌وانه‌ی که ئیستا جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ردی بناغه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه مێژووییه‌یان دامه‌زراندووه و ئاکامی هه‌موو رووداوه تاڵ و پڕ ئازاره‌کانی ئه‌و کاته‌یان به ئه‌ستۆیه. ئه‌مه ره‌وتی حاشاهه‌ڵنه‌گری چاخێکی مێژوویه‌وه و به سه‌دان و هه‌زاران به‌ڵگه و شایه‌دی زیندوو مردوو له به‌رده‌ستدایه و ده‌بێت کاتی خۆی په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبدرێته‌وه. (کۆتایی)
سه‌رچاوه:
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1ـ آمدید، دیر آمدید، خوش آمدید. پرسش و پاسخ ـ نورالدین کیانوری
2 ـ به‌شێک له وته‌کانی سه‌یید هاشم هیدایه‌تی له وتاری ئاماژه پێکراودا: { ... به ویژه باید به دقت نظر و ریزبنی ماموستا حسن زاده وآقای خالد عزیزی آفرین گفت که با وجود سه دهه دوری از وطن ،نشان داده اند که شناخت خوبی از واقعیت های درون کشور دارند ... انتظار می رود فعالان سیاسی خارج نشین از جمله احزاب متبوع آقایان عزیزی ، مهتدی، حسن زاده و دیگران ، براي پيوستن عملي به جنبش سبز با شهامت وشجاعت اعلام كنند در شرایط جدید، مشي مسلحانه وجنگ چريكي را اثربخش نمي دانند. چرا که محور اصلی و ذاتی رفتار طرفداران سبز ، در داخل کشور، حرکت درچارچوب قانون ونفی خشونت بوده وه‌ست تا جایی که مسبب اصلی و منشاء برخی تندروی های پیش آمده در ایامی مثل عاشورا را عوامل دولتیان می دانند و نه خواست جمعیت معترض. مبانی تئوریک والگوهای عملی ... من ضمن تکریم واحترامی که برای حضور شجاعانه آقای عزیزی رهبر جناح اصلاح طلب منشعب حزب دموکرات کردستان و جناب ماموستا حسن زاده در عرصه انتخابات اخیر و حمایت از یک نامزد خاص ، قائل هستم بر این گمانم که پذیرفته شدن گروه های کرد درجمع جنبش سبزو موثر بودن آنان دراین جبهه ، بستگی دارد به کناره گیری حزب متبوع ایشان از مشی مسلحانه. البته نه فقط در شعار بلکه در عمل...}.
3
4 ـ
5 ـ له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م وتاره‌وه کراوه‌ته کوردی و هێڵی هه‌ندێک له نووسراوه‌کان له لایه‌ن وه‌رگێڕه‌وه دانراوه.
6 ـ وتوووێژی خالید محه‌مه‌دزاده له‌گه‌ل سه‌یید هاشم هیدایه‌تی ـ بۆ رۆژهه‌ڵات.